وَلَا تَنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌۭ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكَةٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا۟ ۚ وَلَعَبْدٌۭ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلْجَنَّةِ وَٱلْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِۦ ۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.
ئەی باوەڕداران ئافرەتانی ھاوبەش دانەر بۆ خوا مارە مەکەن تاوەکو بە تاک وتەنھایی باوەڕ بەخوا دەھێنن، ودەچنە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، بێگومان کەنیزەکێکی بڕوادار بە خوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە ئافرەتێکی ھاوبەش دانەر کە بت دەپەرستێت، ھەرچەندە ئەو ئافرەتە ھاوبەش دانەرە جوانی و ماڵ‌و سامانەکەشی سەرسامی کردبن، وە ئافرەتێکی باوەڕدار بەشوو مەدەن بە پیاوێکی ھاوبەش دانەر وبت پەرست، چونکە بەندەیەکی باوەڕدار بەخوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە پیاوێکی ئازادی ھاوبەش دانەر، ھەرچەند ئەو پیاوە ھاوبەش دانەرە قەد وباڵا و قیافەتی سەرسامی کردبن، چونکە ئا ئەو پیاو وئافرەتە ھاوبەش دانەرانە بەکار وکردەوەیان خەڵکی بانگ دەدەن بۆ چوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش خەڵکی بانگ دەکات بۆ کار وکردەوەی چاکە کە دەبنە ھۆی ئەوەی خەڵکی بەرەو بەھەشت و لێ‌خۆش بوون لە تاوان بە یارمەتی خوا بەرن، وە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆیان وکاری پێ بکەن.