Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 286

21

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، ئه‌و زاته‌ی كه ئێوه و پێشینانی ئێوه‌شی به‌دی هێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.

ئەی خەڵکینە پەروەردگاری خۆتان بە تاک وتەنھایی بپەرستن ھیچ کەسێکی تر مەکەن بە ھاوەڵێ، چونکە ھەر ئەوە کە ئێوە وھەموو گەلانی پێش ئێوەشی دروستکردووە، بە ئومێدی ئەوەی ئەو یەکخواپەرستیە ببێتە ھۆی پاراستنتان لە ئاگری دۆزەخ، ئەویش بەھۆی ئەوەی کوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، ودوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون.

Al-Baqara 2:21Listen in Qur'an →
22

ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ فِرَٰشًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

هه‌ر ئه‌وزاته زه‌وی كردووه به فه‌رش و جێگای نیشته‌جێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه‌، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت.

ئەو خوایەی زەوی بۆ ڕاخستوون وبۆی کردوون بە لانکەیەکی ئارام، وە ئاسمانیشی لەسەرەوە بۆ گێراون بە کوشکێکی توند وتۆڵ، ئەو خوایەی بە ڕەحم ونیعمەتی فراوانی بارانی بۆ باراندون، وھەموو جۆرە بەروبومێکی پێ سەوز دەکات بۆتان، تاوەکو زڕق وڕۆزی ئێوەی پێ بدات، جا ئێوەش (سپڵە ونمەک نەناس مەبن) ھاوەڵ وشەریک وھاوشێوەی بۆ دامەنێن، چونکە ئێوە دەزانن جگە ئەو ھیچ خالق ودروستکەرێکی تر نیە.

Al-Baqara 2:22Listen in Qur'an →
23

وَإِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّن مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

جا ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه‌) هه‌یه كه دامانبه‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.

جا خەڵکینە ئەگەر ئێوە بەگومانن لەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە ئێمە دەمکوتان دەکەین وپێتان دەڵێین دەی ئەگەر دەتوانن ڕوو بەڕووی ببنەوە سورەتێکی وەک ئەو بھێنن، ئەگەر کورترین سورەتیش بێت (وەک سورەتی العصر) وە بانگی ھاودید وھاوڕێباز وھاوکارەکانیشتان بکەن کە یارمەتیتان بدەن بۆ ئەو کارە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

Al-Baqara 2:23Listen in Qur'an →
24

فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ وَلَن تَفْعَلُوا۟ فَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز نایشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی: سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خڵكی و به‌رده‌، كه بۆ بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده كراوه‌.

وە ئەگەر ئەوەتان نەتوانی -کە ھەرگیز ناشتوان ئەنجامی بدەن- کەوابوو خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی کەسانێکە کە شایانی سزای ئاگرن، لەگەڵ ھەموو جۆرە بەردێک لەو بەردانە وغەیری ئەویش کە وەک بتێک لە دونیادا دەیانپەرستن، ئەو ئاگرە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ ھەموو کەسانێکی بێباوەر وله خوا دوور.

Al-Baqara 2:24Listen in Qur'an →
25

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا۟ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍۢ رِّزْقًۭا ۙ قَالُوا۟ هَٰذَا ٱلَّذِى رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا۟ بِهِۦ مُتَشَٰبِهًۭا ۖ وَلَهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كارو كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی باخه‌كانی به‌هه‌شت كه چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێردره‌خت و به‌ناو باخه‌كانیدا ده‌ڕوات، به‌ڕاستی بۆیان ئاماده‌یه‌، هه‌ركاتێك له میوه‌و به‌رهه‌مێكی ئه‌و باخانه‌یان بۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن: ئێستا له‌وه‌تان هێنا، تاوێك له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنین و له‌یه‌كتریش ده‌چن، (له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تدا، به‌ڵام له‌تام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌روه‌ها له‌وێدا هاوسه‌رانی پاك و بێ گه‌ردیان بۆ ئاماده‌كراوه (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر.

ئەگەر بێتو ئەو ھەڕەشە وگوڕەشانەی پێشوو بۆ بێباوەڕان بووبێت، ئەوا ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناوە وکاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن بەوە دڵیان خۆش بێت بە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیاندا دەڕۆن، ھەرکاتێک بەروبومە پاک وخاوێنەکان دەرخواردیان دەدرێت، لەتاو ئەوەی لە بەروبومەکانی دونیا دەچن، دەڵێن: ئەمە ئەو بەروبومانەیە کە پێشتر لە دونیادا پێماندرا، چونکە بەروبومی ھاوشێوە لە ڕواڵەت وناوەکانیان پێشکەشیان دەکرێت تاوەکو بەرەو ڕووی برۆن چونکە پێشتر ئاشنا بوون پێی، بەڵام جیاوازن لە خواردن وتام ولەزەتیاندا، وە لەبەھەشتدا ھاوسەرانی پاکیزەیان بۆ ئامادە کراوە، ھاوسەرانێک کە پاکوخاوێنن لە ھەموو ئەو شتانەی کە دڵ ودەرون پێیان ناخۆشە، وخەڵکی دونیا قێزیان لێی دەبێتەوە، ئەوانە لە ناز ونیعمەتی ھەمیشەیی وبەردەوامدان کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، پێچەوانەی ناز ونیعمەتە وخۆشیەکانی دونیا کە کۆتاییان دێت.

Al-Baqara 2:25Listen in Qur'an →
26

۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسْتَحْىِۦٓ أَن يَضْرِبَ مَثَلًۭا مَّا بَعُوضَةًۭ فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًۭا ۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرًۭا وَيَهْدِى بِهِۦ كَثِيرًۭا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلْفَٰسِقِينَ

به‌ڕاستی خوا باكی نیه‌و نه‌نگ نیه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك، له‌ویش بچووكتر بێت یان گه‌وره‌تر، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌، ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات، به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران كه‌سی تر گومڕا ناكات...

بێگومان خوای گەورە شەرم ناکات (پۆ تێگەیاندنی خەڵکی) نمونە بەھەر شتێک بھێنێتەوە کە خۆی دەیەوێت، نمونە بە مێشوولە وگەورەترە لە مێشوولە یان بچوکتر لە مێشوولە دەھێنێتەوە، خەڵکیش لەبەرامبەر ئەمەدا دوو جۆرن، باوەڕداران وبێباوەڕان، باوەڕداران باوەڕی پێدەکەن ودەزانن کە لە پشت ئەو نمونە ھێنانەوە حیکمەت ودانایی خوای گەورە ھەیە، بەڵام بێباوەڕان بە گاڵتە جاڕیەوە لە ھۆکاری ئەوە دەپرسن کە بۆچی خوای گەورە نمونەی بەم دروستکراوە قێزەونانە ھێناوەتەوە، وەک مێشوولە ومێش وجاڵجاڵۆکە وھەندێک شتی تریش، خوای گەورەش وەڵامیان دەداتەوە، لەم نمونە ھێنانەوانەدا ڕێنمونی وڕێنمایی کردن وتاقیکردنەوەی خەڵکی تێدایە، ھەندێک لەوانە خوای گەورە بەھۆی پشتھەڵکردن لە بیرکردنەوە لێیان گومڕایان دەکات، ئەوانەش کەسانێکی زۆرن، وە ھەندێک کەسی تر بەھۆی ئەوەی کە وانە وپەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن خوای گەورە ھیدایەتی داون، ئەوانەش دیسان کەسانێکی زۆرن، ئەوەش بزانە ئەوەی شایانی گومڕا کردن نەبێت خوای گەورە گوڕمڕای ناکات، ئەوانەش ئەو کەسانەن کە لە گوێڕایەڵێ خوای گەورە دەرچوون، وەک دووڕوەکان.

Al-Baqara 2:26Listen in Qur'an →
27

ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

ئه‌وانه‌ی په‌یمانی خوا (كه له ڕووی فیتره‌ت و سروشت و په‌یامه‌كانی خواوه‌) هه‌یانه‌، (كه ده‌بێت خواناس بن) هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوونی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه خوا فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌، له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپه ده‌چێنن، ئا ئه‌وانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن.

ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن و نایبەنە سەر، بەوەی کە خوای گەورە پەیمانی لێوەرگرتن کە بەتاک و تەنھا ئەو بپەرستن و شوێن پێغەمبەرەکەی بکەون، ئەو پێغەمبەرەی کە پێغەمبەرانی پێشووتر ھەواڵیان دابوو بە ھاتنی، ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن ھەر ئەوانەن کاتێک خوای گەورە فەرمانیان پێدەکات کە خزمایەتی و سیلەی ڕەحم بگەیەنن کەچی ئەوان جێبەجێی ناکەن و دەیپچڕێنن، وە ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدان کە خراپەکاری و تاوان و گوناهـ لە سەر زەویدا بڵاو بکەنەوە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە لە دونیا و دواڕۆژدا بێبەش و بێ بەخت و چارە ڕەشن.

Al-Baqara 2:27Listen in Qur'an →
28

كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَٰتًۭا فَأَحْيَٰكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

(خه‌ڵكینه‌)، چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاكدا) خوا (دروستی كردوون) و گیانی به‌به‌ردا كردن، پاشان ده‌تانمرێنێت و دوایی زیندووتان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌.

ئەی بێباوەڕان بەڕاستی ئێوە کارتان زۆر سەیرە، چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە لە کاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بەڵگەی گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە لە دەرون وجەستەی خۆتاندا دەبینن، لەکاتێکدا ئێوە پێشتر ھەر نەبوون، بەڵام دواتر خوای گەورە لاشە ولاری ڕێکخستن وھێناینە بوون وگیانی کردن بەبەردا، پاشان ھەر ئەو جارێکی تر دەتانمرێنێت، وە پاشان جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ودەتانگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی تاوەکو لەسەر ئەو کاروکردەوانەی کە پێش خۆتان خستن لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات.

Al-Baqara 2:28Listen in Qur'an →
29

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ

هه‌ر ئه‌وزاته هه‌موو شتێكی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست كردووه‌، پاشان ویستی ئاسمان دروست بكات، بۆیه به حه‌وت چین به‌دی هێناو ڕێكی خستن، هه‌ر خۆیشی به هه‌موو شتێك زاناو ئاگاداره‌.

خوای گەورە و تاک و تەنھا ھەرچی ھەیە لە سەر زەوی لە ڕووبار و دار و درەخت و تەواوی نیعمەتەکانی تر کە لەژمارە نایەن و ئێوە سوودی لێ دەبینن و تام و چێژی لێوەردەگرن، دروستی کردووە بۆتان تاوەکو لە خزمەتی ئێوەدا بن، پاشان ئەو زاتە پیرۆزە دەستی كرد بە دروست كردنی ئاسمان، و ھەر حەوت چینەکەی ئاسمانی بەڕێک و پێکی دروستکرد، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارە بە ھەموو شتێک.

Al-Baqara 2:29Listen in Qur'an →
30

وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.

خوای گەورە (لەم ئایەتەدا) باسی ئەوەمان بۆ دەکات بە فریشتەکانی فەرمووە: کە دەیەوێت مرۆڤ بخاتە سەر زەوی تاوەکو ھەندێکیان ببن بە جێنشینی ھەندێکی تریان، تاوەکو زەوی ئاوەدان بکەنەوە لەسەر گوێڕایهڵی خوای گەورە، فریشتەکانیش لەخوای گەورەیان پرسی، (پرسیاری ڕێنومایی وبێ ئاگایی) لە حیکمەتی ئەوەی خوای گەورە بۆچی نەوەکانی ئادەم دەکات بە جێنشین لەسەر زەوی؟ لەکاتێکدا ئەوان خراپەکاری تێدا بڵاو دەکەنەوە وبەزوڵم وزۆرداری خوێنی تێدا دەڕێژن، وە ووتیان لەکاتێکدا ئێمە ئەھلی طاعەت وگوێڕایەڵی وسوپاسگوزاری تۆین، وە تۆ بەگەورە ومەزن وتەواو دەزانین وھیچ کاتێکیش ماندوو نابین لێی، خوای گەورەش وەڵامی پرسیارەکەی دانەوە وپێی فەرموون: ئەوەی من دەیزانم لە گەورەی حیکمەتی دروستکردنی ئەوان ومەبەستی مەزنی جێنشینیان ئێوە نایزانن.

Al-Baqara 2:30Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.