Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 201–210 of 286

201

وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ حَسَنَةًۭ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێرو چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

وە دەستەیەکیش لە خەڵکی باوەڕیان بە خوای گەورە و بەڕۆژی دوایی ھەیە، ئەوان داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا وکاروکردەوەی چاکە لەخوا دەکەن، ھەروەک چۆن داوای سەرکەوتن وچوونە بەھەشت و ڕزگار بوون لە سزای ئاگر دەکەن لە دواڕۆژدا.

Al-Baqara 2:201Listen in Qur'an →
202

أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیاو قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه‌).

ئەوانەی کە داوای خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژ دەکەن بەشیان دەبێت لەو پاداشتە گەورەیەی لە دواڕۆژدا بە کارو کردەوەی چاکە لە دونیا بەدەستیان ھێناوە، بێگومان خوای گەورە زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەی بەندەکانی لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیانداوە.

Al-Baqara 2:202Listen in Qur'an →
203

۞ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِى يَوْمَيْنِ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه‌) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه‌، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه‌.

یادی خوای گەورە بکەن بە (اللە أکبر ) و (لا إلە إلا اللە) کردن، لەچەند ڕۆژێکی دیارکراوی کەمدا، کە بریتیە لە ڕۆژانی یازدە و دوازدە و سیازدە لە مانگی (ذي الحجة) جا ھەر کەسێک پەلەی کرد وڕۆژی دوازدەھەم پاش بەردھاوێشتنی جەمەرەکان لە مینا دەرچوو، ئەوا دروسته بۆی کە لەوێ دەرچێت، وەھیچ گوناھی ناگات، وە ھەر کەسێکیش خۆی دوای خست بۆ ڕۆژی سیازدە، تاوەکو بەردەکان بھاوێژێت، ئەوا دەتوانێت، وھیچ گرفتیش نیە وگوناھی ناگات، بێگومان کارێکی تەواوتری کردووە، وە شوێن پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کەوتووە، ھەموو ئەمانە بۆ ئەو کەسەیە لە حەجەکەیدا لەخوا دەترسێت بەو شێوەیە ئەنجامی داوە کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە دڵنیابن ئێوە بە تاک وتەنھایی دەگەڕێنەوە بۆلای، وە پاداشتی کارەکانتان دەداتەوە.

Al-Baqara 2:203Listen in Qur'an →
204

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُۥ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيُشْهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِى قَلْبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلْخِصَامِ

هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا.

لەنێو خەڵکیدا کەسانی دووڕوو ھەن کە تۆ ئەی پێغەمبەر قسەکانیان لەم دونیایەدا سەرسامت دەکات، دەیانبینی زۆر زمان لوس وقسە زانن، تا ئەو ڕادەیەی خەریکە باوەڕ بە قسەکانیان بکەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بەم شێوەیە دەیانەوێت پارێزگاری لە گیانی خۆیان وماڵوسامانیان بکەن، خوایش بە شاھید دەگرێت لەسەر ڕاستی ئەو بیروباوەڕ وخێرەی لە ناو دەڵیایەتی -کەچ درۆزنە- و لە دژایەتی کردن وناکۆکی لەگەڵ موسڵمانانیش زۆر سەرسەختە.

Al-Baqara 2:204Listen in Qur'an →
205

وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ ٱلْحَرْثَ وَٱلنَّسْلَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْفَسَادَ

هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت.

جا ھەر ئەو دووڕووە کە پشتی تێکردیت ولێت جودابویەوە، تێدەکوشێت وھەوڵی بەردەوام دەدات لەزەویدا بۆ ئەوەی خراپە و تاوان وگوناھی تێدا بکات، کیڵگە ومەڕ وماڵات لەناو دەبات، ھەرگیز خوا خراپەکاری و خراپەکارانی خۆش ناوێت.

Al-Baqara 2:205Listen in Qur'an →
206

وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ

خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه‌، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه‌، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره‌.

ئەگەر ئامۆژگاری ئەو خراپە کارە بکرێت وپێی بوترێت: لەخوا بترسە وسنورەکانی بەگەورە بگرە ودوور بکەوەرەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام لوت بەرزی وخۆ بەگەورە زانین ناھێڵێت بگەڕێتەوە بۆ ھەق وڕاستی، لەناو گوناھدا ڕۆ دەچێت، سزای ئەوە بەسیەتی کە بیخاتە دۆزەخەوە، ئای ئاگری دۆزەخ چەند جێگا وشوێنکی خراپە بۆ ئەوانەی تێی دەچن.

Al-Baqara 2:206Listen in Qur'an →
207

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ

هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی.

لەناو خەڵکیدا باوەڕدار ھەیە گیانی خۆی دەفرۆشێت، وەلە پێناو گوێڕایەڵی وتێکۆشان لە پێناوی وبەدەستێھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە گیانی دەیبەخشێت، ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە فراوانە، وە بەبەزەیی ودلۆڤانە بەرامبەر بەندەکانی.

Al-Baqara 2:207Listen in Qur'an →
208

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱدْخُلُوا۟ فِى ٱلسِّلْمِ كَآفَّةًۭ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه‌).

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون بە تەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە، وە ھیچ شتێکی واز لێ نەھێنن، وەک ئەوەی خاوەن پەرتووکەکان کردیان، باوەڕیان ھێنا بە بەشێکی پەرتووکەکە و بێباوەڕیش بوون بە بەشەکی تری، وە شوێن ھەنگاو و ڕێگاکانی شەیتان مەکەون، چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا ودیاری ئێوەیه.

Al-Baqara 2:208Listen in Qur'an →
209

فَإِن زَلَلْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْكُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه‌، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام).

ئەگەر ھاتوو مەیلتان کرد بۆ ناھەقی وتووشی ھەڵخلیسکان بوون پاش ئەوەی ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراتان بۆھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەوا بزانن خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وبەتوانایە، وە دانایە لە بەرێوبردن ویاسا داناندا، لەبەر ئەوە لێی بترسن وبەگەورەی بگرن.

Al-Baqara 2:209Listen in Qur'an →
210

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأْتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِى ظُلَلٍۢ مِّنَ ٱلْغَمَامِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ

ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کارو فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئەوانەی شوێن ھەنگاو وڕیچکەکانی شەیتان کەوتوون و لەڕێگای ھەق لایانداوە،چاوەڕوانی ھیچ شتێک ناکەن ئەوە نەبێت لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێت بۆلایان لە پەڵە ھەورێکدا دادوەری وقەزاوەت بکات لە نێوانیاندا؟ ھاتنێک شیاوی گەورە وبڵندی ئەو بێت، وە فریشتەکانیش لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دابن وڕیزیان بەستبێت، ئەو کاتە فەرمانی خوایان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت وکۆتایی پێ بھێنرێت، ئەوسا ئەنجامی کاروباری ھەموو دروستکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە.

Al-Baqara 2:210Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.