Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 286

11

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ

ئه‌وانه کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!

ئا ئەوانە ئەگەر ڕێگریان لێ بکرێت لە ئەنجامدانی خراپە وبێباوەڕی وگوناھو تاوان وزۆر شتی تریش لە سەر زەویدا (وپێیان بوترێت خراپە ئەنجام مەدەن لەووڵاتدا) نکوڵی لێدەکەن ودەڵێن بێگومان ئێمە خەڵکی چاکەخواز و چاکسازین.

Al-Baqara 2:11Listen in Qur'an →
12

أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ

ئاگادار بن، که ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، به‌ڵام (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه‌) هه‌ستی پێ ناکه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن).

لەڕاستیدا ئا ئەو دووڕاونە بێگومان کەسانێکن کە ھەمیشە خەریکی خراپەکاری وبێباوەڕین، بەڵام بەخۆشیان نازانن، وە نایشزانن کاروکردەوەیان خۆی لەخۆیدا ھەمووی خراپە وگەندەڵییە.

Al-Baqara 2:12Listen in Qur'an →
13

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُ ۗ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ

کاتێک پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌کو ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه‌) که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه‌) چاک بزانن و ئاگاداربن که هه‌ر ئه‌وانه خۆیان که‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام بۆ خۆیان نازانن.

وە کاتێکیش فەرمانیان پێ بکرێت کە باوەڕ بھێنن وەک چۆن ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕیان ھێناوە، لە وەڵامدا بەشێوەی ئینکاری وگاڵتەجاڕیەوە دەڵین: چۆن ئێمە باوەڕ بھێنین وەک ئەو گێل ونەفامانەی باوەڕیان ھێناوە؟ لە ڕاستیدا ئەوانە ھەر خۆیان گێل ونەفامن، بەڵام نازانن بەو حاڵەی خۆیانی تێکەوتووە.

Al-Baqara 2:13Listen in Qur'an →
14

وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمْ قَالُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ

كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه‌!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!

ئەو دوو ڕووانە کاتێک بگەشتنایە بە باوەڕداران دەیانووت: ئێمە ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێ ھێناوە بەڕاستمان داناوە وباوەڕی پێ دەکەین، ئەوەش لەترسی ئەوەی کە ماڵوسامان وگیانیان پارێزراو بێت لە لایەن باوەڕدارانەوە، وە کاتێکیش لای باوەڕدارانیان بەجێ بھێشتایە وبگەڕانایەتەوە لای سەرکردەو گەورەکانیان وبەتەنھا بونایە لەگەڵیاندا دامەزراوی وشوێنکەوتەی خۆیانیان بۆ دووپات دەکردنەوە ودەیانووت: ئێمە لەسەر ڕێگا وڕێبازی ئێوەین، بەڵام ڕەزامەندی خۆمان بە ڕواڵەت بۆ باوەڕداران دەردەبڕین چونکە ئێمە گاڵتە وقەشمەریان پێدەکەین.

Al-Baqara 2:14Listen in Qur'an →
15

ٱللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

(به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونكه‌) خوا سزای گاڵته‌جارییه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت و (ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جاڕ)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.

خوای گەورە گاڵتە بەوان دەکات لەبەرامبەر ئەو گاڵتەجاڕیەی ئەوان بە باوەڕدارانی دەکەن، ئەوەش وەک سزایەک لەجۆری کردەوەکانی خۆیان، لەبەر ئەوە لە دونیادا حوکمی موسڵمانانیان بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت، بەڵام لە دواڕۆژدا سزای بێباوەڕی ودووڕوویان وەردەگرنەوە، بۆیە خوای گەورە ماوەیەک مۆڵەتیان دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لەناو گومڕایی وسەرکەشی خۆیاندا ڕۆبچن، جا دواتر ھەمیشە لەسەر لێشێواوی ودوو دڵی ودڵەڕاوکیدا دەبن.

Al-Baqara 2:15Listen in Qur'an →
16

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ

ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون...

ئەو دووڕووانەی كە ئەوە وەصفیانە ئەوانەن باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر و بێباوەڕی، جا بۆیە بازرگانی و کارەکەیان قازانجی نەکرد، چونکە زیانی ئەوەیان کرد کە باوەڕیان بەخوا نەھێنا، وە لەسەر ڕێنموێنی و ڕێبازی ھەقیش نەبوون.

Al-Baqara 2:16Listen in Qur'an →
17

مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ ٱلَّذِى ٱسْتَوْقَدَ نَارًۭا فَلَمَّآ أَضَآءَتْ مَا حَوْلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِى ظُلُمَٰتٍۢ لَّا يُبْصِرُونَ

نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه‌: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه‌، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكیدا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینین و ڕێ ده‌رناكه‌ن.

خوای گەورە دوو نمونە دەھێنێتەوە بۆ دووڕوان: نمونەیەکی ئاگری، ونمونەیەکی ئاوی، نمونە ئاگریەکەیان ئەوەیە، نمونەی ئەوان وەک ئەو کەسەیە کە ئاگرێکی کردبێتەوە بۆ ئەوەی دەوروبەری پێ ڕوناک بکاتەوە، جا کاتێک ڕوناکیەکەی بەرز دەبێتەوە وا گومان دەبات کە سودی دەبێت بۆی، بەڵام پاشتر دەکوژێتەوە و دادەمرکێتەوە، ڕوناکیەکەی دەڕوات ونامێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا ھێزی گڕوتینەکەیەتی کە سوتێنەرە، بۆیە کەسانی دەوروبەری لە تاریکیدا دەمێننەوە وھیچ نابینن وڕێنوماییش ناکرێت بۆ سەر ڕێگای ڕاست.

Al-Baqara 2:17Listen in Qur'an →
18

صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ

ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).

ئا ئاوانە کەڕن، ھیچ ھەق وڕاستیەک نابیستن، وە لاڵن ھیچ ڕاستیەک ناڵین ونایەت بە زمانیاندا، وە کوێرن لەئاست ھەق وڕاستیەکاندا، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە گومڕاییەکەیان ناگەڕێننەوە دواوە ووپەشیمان نابنەوە لێی.

Al-Baqara 2:18Listen in Qur'an →
19

أَوْ كَصَيِّبٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَٰتٌۭ وَرَعْدٌۭ وَبَرْقٌۭ يَجْعَلُونَ أَصَٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ ۚ وَٱللَّهُ مُحِيطٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ

یاخود وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وری تاریك و هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به‌گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خوایش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).

نمونە ئاویەکەشیان ئەوەیە: نمونەی ئەوان وەک کەسانێک لە (دەشتێکدا) بارانێکی زۆر بەخوڕ لێیان داکات کە تاریکیەکی زۆر وھەورە تریشقە وبروسکەی لەگەڵدا بێت، بۆیە لەترس وبیم لە دەنگی ھەور وھەڵا وھەورە تریشقە ولەترسی مردن پەنجەکانیان دەکەن بە گوێکانیاندا (بۆ ئەوەی گوێیان لەھیچ نەبێت)، بەڵام با بزانن خوای گەورە بە ھەموو شێوەیەک دەوری بێ بڕوایانی داوە وناتوانن ڕزگاریان ببێت لەدەستی.

Al-Baqara 2:19Listen in Qur'an →
20

يَكَادُ ٱلْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَٰرَهُمْ ۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوْا۟ فِيهِ وَإِذَآ أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا۟ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَٰرِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

خه‌ریكه تیشكی بروسكه‌كه بینایی چاویان به‌رێت، هه‌ر كاتێك به‌ر پێیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌، ده‌ڕۆن، هه‌ر كه تیشكه‌كه نه‌ماو تاریك بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه و) هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی له‌ناو ده‌برد، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

نزیکە ئەو ھەورە بریسکەیە لەتاو توندی بریسکە وبەرزبوونەوەی ڕوناکی چاوەکانیان بەرێت ونەیھڵێت، وە کاتێکیش ھەورە بریسکەکە ڕوناکیەکەی دەداتەوە وڕێگا ڕۆشن دەبێتەوە دەیانەوێت ھەنگاو ھەڵگرن وپێشکەون، وە کاتێکیش ھەورە بروسکەکە ڕوناکیەکەی نەما لەشوێنی خۆیان لەناو تاریکیدا دەمێننەوە وناتوانن بجوڵێن وھەنگاو ھەڵگرن، جا ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ئەوا بەدەسەڵات وگەورەیی خۆی بەسەر ھەموو شتێکدا گوێ وچاوەکانیان لێ دەسێنێتەوە، وبەھیچ شێوەیەکیش بۆیان ناگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە ئەوان پشتیان کردە ھەق وڕاستی، جا نمونەی ئەو بارانە وەک نمونەی قورئان وایە، وە دەنگی ھەورە تریشقەکە وەک ئەو سەرکۆنە وسەرزەنشتانە وایە کە خوای گەورە لە قورئاندا ڕوو بەڕویان دەکاتەوە، وە نمونەی بریسکەکەش وەک دەرکەوتنی ھەق وایە کە ھەندێک جار بۆیان دەردەکەوێت، وە داخستنی گوێکانیشیان لە تاو توندی ھەورە تریشقەکە، وەک نمونەی خۆیان وایە کاتێک گوێ بیستی ھەق وڕاستی دەبن کەچی گوێی پێ نادەن ووەڵامی نادەنەوە، بۆیە خاڵی لێکچووی نێوان دووڕووەکان و ئەو دوو نمونەیە ئەوەیە کە ھیچ سودێک بەدەست نایەت، لە نمونە ئاگریەکەدا: کاتێک ئاگرەکە بڵێسەی سەند وداگیرسا ئەو دووڕوانە تەنھا تاریکی وسوتێنەری ئاگرەکەیان بۆ مایەوە، وە لە نمونە ئاویەکەشدا: ئەوانەی بارانەکەیان بەسەردا باری ھیچ سودێکیان لەو بارانە نەبینی جگە لە ترس وبیم نەبێت کە دووچاریان بوو بەھۆی ھەورە تریشقە وبروسکەکەیەوە، بە ھەمان شێوە دووڕوەکانیش تەنھا شتێک لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەستی پێدەکەن بەر چاویان دەکەوێت توند وتیژیەکەیەتی (ئیتر ئەو ھەمووە ڕەحمەت وسۆز ومیھرەبانیەی کە خوای گەورە باسی دەکات بۆ نەوەکانی ئادەم ھیچی نابینن و ھەستی پێ ناکەن).

Al-Baqara 2:20Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.