Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 191–200 of 286

191

وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمْ فَٱقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ

(ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ر كوێدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو)، بێگومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئاینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره‌، مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه‌)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌.

لەھەر جێگایەک بینیتان بیانکوژن، وە لەو شوێن وجێگایەش دەریانکەن کە ئێوەیان لێدەرکرد، مەبەست پێی شاری مەککەیە، ئەو فیتنە وبەڵا وموصیبەتەی بە ڕێگری کردن لە باوەڕداران تووشی ئاینەکەیان دەبێت ودەیانگێڕێتەوە بۆ بێباوەڕی زۆر گەورەترە لە کوشتن، ئێوەش ئەی باوەڕداران لە بەر گەورەی ماڵەکەی خوا لەسنووری مزگەوتی حەرام دەست پێشخەری مەکەن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، تا ئەو کاتەی ئەوان دەجەنگن لەگەڵتان، جا ئەگەر ئەوان لە سنوری مزگەوتی حەرام دەستیان کرد بە جەنگ کردن لەگەڵتان ئەوا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیان وبیانگوژن، -ھاوشێوەی ئەم سزایەش کە کوشتنی ئەوانە ئەگەر دەستدرێژیان کرد لە سنوری مزگەوتی حەرام- سزای بێباوەڕان ھەر بەو شێوەیە.

Al-Baqara 2:191Listen in Qur'an →
192

فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كۆڵیانداو شه‌ڕیان وه‌ستان، ئه‌وه خوا زۆر لێبورده و میهره‌بانه‌.

جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەشەڕکردن وبێباوەڕیان، ئێوەش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی کە تەوبە دەکەن، وە لەسەر گوناھەکانی پێشووتریان سزایان نادات، وە میھرەبانە لەگەڵیان خێرا سزایان نادات.

Al-Baqara 2:192Listen in Qur'an →
193

وَقَٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَلَا عُدْوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

(خۆ ئه‌گه‌ر كافران كۆڵیان نه‌داو هه‌ر جه‌نگان و پیلانیان گێڕا) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان تا وه‌كو هاوه‌ڵگه‌ری و ئاشوب و ناخۆشی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها تا دین و ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر بۆ خوای گه‌وره بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كۆڵیانداو وازیان هێنا، ئه‌وا هیچ جۆره دژایه‌تیه‌كیان نامێنێت ته‌نها دژ به سته‌مكاره‌كانیان نه‌بێت.

لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تا ئەو کاتەی واز دەھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ودەست ھەڵدەگرن لە ئەزیت وئازاردانی خەڵکی وڕێگری کردنیان لە ڕێبازی خوای گەورە وبێباوەڕ کردنیان، وە ئاین ودینی ئاشکرا وبەرنامەی ژیان ھەر ئاینی خوا دەبێت، جا ئەگەر وازیان ھێنا لە بێباوەڕی وکۆڵیاندا لە دوژمنایەتی وڕێگرتن لەخەڵکی لە ھاتنە ناوەوەی ئاینی خوا، ئێوەش دەستھەڵگرن لە کوشتاریان، جا ئەو کاتە ھیچ دەست درێژی وجەنگ کردنێک لەگەڵیان دروست نیە مەگەر لەگەڵ ئەوانەیان ستەمکارن وشەڕەنگیزن وڕێگری لەخەڵک دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام.

Al-Baqara 2:193Listen in Qur'an →
194

ٱلشَّهْرُ ٱلْحَرَامُ بِٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْحُرُمَٰتُ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱعْتَدُوا۟ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ

ڕێزی مانگی حه‌رام په‌یوه‌سته به ڕێز گرتنی ئه‌وان بۆ مانگی حه‌رام (واته‌: ئه‌گه‌ر له‌و مانگانه‌دا جه‌نگان دژتان كه جه‌نگ تیایدا حه‌رامه ئێوه حه‌قی به‌رگریتان هه‌یه‌) و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسه‌نرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی، جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌رتان، ئێوه‌ش مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ست درێژییه‌كه‌ی ئه‌و، تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و له خوا بترسن و، چاك بزانن كه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزكارانه‌.

ئەو مانگی حەرامەی کە خوای گەورە یارمەتیدان کە بچنە ناو حەرەم و عومرە بکەن کە ساڵی حەوتەمی کۆچی بوو، بەرامبەر ئەو مانگی حەرامەیە کە موشریکەکان لە ساڵی شەشەمدا ڕێگریان لە ئێوە کرد و نەیانھێشت بچنە ناو حەرەمەوە، -حەرام وڕێز لێگراوەکان وەک ڕێزی شاری مەککە ومانگی حەرام وئیحرامیش- لە دەست درێژی کردن تێیاندا بەرامبەری ھەیە لە تۆلە سەندنەوە لە دەست درێژی کاران، بۆیە ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان لەو حەرام وڕێزی لێگیراوانەدا ئێوەیش ھاو شێوەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، وە سنوری ھاو شێوە بوون مەبەزێنن، چونکە بەڕاستی خوای گەورە سنوربەزێنەرانی خۆش ناوێت، لەخوا بترسن کە لە سنوربەزاندنی ئەو سنورەی خوا ڕێی پێداوە، وە بزانن خوای گەورە لەگەڵ خواناسان وپارێزکارانە بە سەرخستن وپشتگیری کردنیان.

Al-Baqara 2:194Listen in Qur'an →
195

وَأَنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلْقُوا۟ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى ٱلتَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوٓا۟ ۛ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن (چونكه ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی مایه‌ی تیاچوونه‌)، هه‌میشه خێرو چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببه‌خشن) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت.

ماڵوسامانتان ببخەشن لە پێناو گوێرایەڵی خوای گەورە بە جیھاد وتێکۆشان وخودا لەخۆ ڕازی کردن بە ھەموو شێوەکانی، وە ئێوە خۆتان دووچاری تیاچوون مەکەن، بەوەی واز لە جیھاد وتێکۆشان و ماڵ بەخشین بھێنن، یان خۆتان دووچاری شتێک مەکەن کە ببێتە ھۆی تیاچوونتان، لە پەرستن ومامەڵە وڕەوشت وئاکارتاندا چاکەکار بن، بێگومان خوای گەورە ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت کە لە سەرجەم کاروباریاندا چاکەکارن، پاداشتیان بۆ گەورەتر وچەند قات دەکات، وە سەرکەوتویشان دەکات بە ژیری وسەلیقە پێبەخشین.

Al-Baqara 2:195Listen in Qur'an →
196

وَأَتِمُّوا۟ ٱلْحَجَّ وَٱلْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا۟ رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْهَدْىُ مَحِلَّهُۥ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِۦٓ أَذًۭى مِّن رَّأْسِهِۦ فَفِدْيَةٌۭ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍۢ ۚ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلْعُمْرَةِ إِلَى ٱلْحَجِّ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٍۢ فِى ٱلْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌۭ كَامِلَةٌۭ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُۥ حَاضِرِى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێگیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته‌، ده‌، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزاو تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).

حەج و عومرە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە بە تەواوی ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ھاتوو ڕێگریتان لێکرا لە تەواو کردنیان بە نەخۆشی یان بە هۆی دوژمنەوە یان نمونەی ئەوانە، ئەوا ئەوەی بۆتان دەکرێت لە ئاژەڵ سەری ببڕن، -لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ - بۆ ئەوەی تەحەلول بکەن لە ئیحرامەکەتان، موی سەرتان نەتاشن یان کورتی نەکەنەوە تا ئەو کاتەی ھەدی -ئاژەڵەکەتان- نەگاتە جێگای دیاریکراوی خۆی کە دروستە تێیدا سەر ببڕێت، جا ئەگەر ڕێگریان لێکرا لەوەی لە سنوری حەرەم سەری ببڕن ئەوا لەو جێگایەی کە ڕێگریان لێکراوە ھەر لەوێ سەری ببڕن، وە خۆ ئەگەر ڕێگریان لێ نەکرا لە چوونە حەرەم ئەوا با لە ڕۆژانی سەربڕین کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و سێ ڕۆژەکەی دوای ئەو سەری ببڕن، ھەرکەسێک لە ئێوە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوو، یان بەھۆی مووی سەریەوە تووشی ئازارێک بوو بوو، وەک بوونی ئەسپێ و ڕشک و ھاوشێوەکانیان و بەو ھۆیەوە سەری تاشی، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، بەڵام دەبێت فدیەیەک بدات بۆ كەفارەتی ئەو کارەی، ئەویش بە ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ، یان ژەمە خواردنی شەش ھەژار بدات لە ھەژارانی حەرەم، یان کاوڕێک سەرببڕێت و گۆشتەکەی دابەش بکات بەسەر ھەژارانی حەرەمدا، جا ئەگەر ئێوە ترستان نەبوو، وە کەسێک لە ئێوە عومرەی لە مانگەکانی حەجدا کرد، وە پاشان تام و چێژی برد لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا یاساغ و قەدەغەن تا ئەو کاتەی لەھەمان ساڵدا ئیحرامی بەحەج بەستەوە، ئەوا با کاورێک سەر ببڕێت، یان وشترێك یان مانگایەك حەوت کەس بەشداری تێدا بکەن، خۆ ئەگەر دەسەڵاتی سەربڕینی ئاژەڵی نەبوو، ئەوا لەسەریەتی سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژانەی کە مەناسیکەکان ئەنجام دەدات، وە حەوت ڕۆژیش دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ وڵات و ناو ماڵ و مناڵی خۆی، بەوەش دەکاتە دە ڕۆژی تەواو بەڕۆژوو بوون، ئەوەی باسکرا لە سەربڕینی ئاژەڵ و ڕۆژوو گرتن بۆ کەسێک دەسەڵاتی سەربڕینی نەبێت، بۆ ئەوانەیە کە لە سنوری حەرەم نیشتەجێ نین یان لەنزیک سنوری حەرەمن، (( چونکە ئەوانەی نیشتەجێی حەرەمن لەبەر بوونیان لە ناو حەرەمدا تەمەتوعیان لەسەر واجب نیە، تەنھا تەوافی ڕەھا جێگای تەمەتوع کردن بە عومرە تاوەکو حەجیان بۆ دەگرێتەوە)) جا بۆیە لە خوا بترسن بەوەی شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە سنورە دیاریکراوەکانیشی بەگەورە بگرن، ئەوەش بزانن کە بەڕاستی خوای گەورە سزای توندە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن.

Al-Baqara 2:196Listen in Qur'an →
197

ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌۭ مَّعْلُومَٰتٌۭ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ ۚ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ

حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه‌، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان.

کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چەند مانگێکی دیاریکراون، بە مانگی شەوال دەست پێدەکات، وبە دە ڕۆژ لە مانگی (ذي الحجة) کۆتایی پێدێت، جا ھەر کەسێک حەجی لەسەر خۆی واجب کرد وبڕیاریدا لەو مانگانەدا حەج بکات و ئیحرامی بەست ونیەتی ھێنا، ئەوا سەرجێی کردن وھەموو پێشەکیەکانی سەرجێی کردنیشی لێ حەرام ویاساغ دەبێت، وە سەرپێچی خوای گەورەیشی بە تاوان وگوناھکردن لێی حەرامە، ئەویش لەبەر گەورەی وڕێزی کات وشوێنەکە، وە ھەر دەمەقاڵێیەکش سەر بکێشێت بۆ تووڕە بوون وناکۆکی ھەر حەرامە، دڵنیابن ھەر کارێکی خێر وباش بکەن خوای گەورە دەیزانێت و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، توێشی خواردن وخواردنەوە وپێداویستی حەج ئامادە بکەن، ئەوەش بزانن باشترین توێشیەکیش کە پێویستان بێت لە تەواوی کاروبارەکانتاندا لەخواترسان و پارێزکاریە، بۆیە ئەی خاوەن ژیری وعەقڵی سەلیم لە من بترسن ئەویش بە ئەنجامدانی فەرمانەکانم و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕێگریم لێکردووە.

Al-Baqara 2:197Listen in Qur'an →
198

لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَآ أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَٰتٍۢ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ عِندَ ٱلْمَشْعَرِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَٱذْكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ

هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه‌، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که‌: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.

گوناھتان ناگات لەکاتی حەج بە بازرگانی کردن وکڕین وفرۆشتن شوێن ڕزق وڕۆزی بکەون، جا لەدوای وەستانتان لە ڕۆژی نۆیەم لە عەرەفات ھەر کاتێک جوڵان وڕۆشتن بەرەو موزدەلیفە لە شەوی دەیەمی مانگی (ذي الحجة)، یادی خوای گەورە بکەن بەتەسبیحات و اللە أکبر کردن ونزا وپاڕانەوە لە لای (مشعر الحرام، کێویکە دەکەوێتە ناو موزدەلیفەوە)، وە سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر شەریعەت و ئەرکان و مەناسیکی حەجی ماڵەکەی، چونکە بێگومان پێشان ئێوە بێ ئاگا بوون لە شەریعەتەکەی.

Al-Baqara 2:198Listen in Qur'an →
199

ثُمَّ أَفِيضُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوون له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

پاشان ھەروەکو چۆن خەڵکی چاویان لە ئیبراھیم دەکرد (سەلامی خوای لێ بێت) کە لە عەرەفاتەوە بەرەوە مینا دەجوڵان، ئێوەش ھەروەک ئەوان بکەن، نەک وەک ئەوانەی لە سەردەمی نەفامیدا کە لە عەرەفات نەدەوەستان و نەدەمانەوە، ئەمجا داوای لێخۆش بوون بکەن لەو کەم وکورتیانەی کە لە کاتی ئەنجامدانی حەجدا ھەتان بووە، بێگومان خوای گەورە چاوپۆشی دەکات لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە میھرەبان و بەڕەحمیشە لەگەڵیاندا.

Al-Baqara 2:199Listen in Qur'an →
200

فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَٰسِكَكُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَذِكْرِكُمْ ءَابَآءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًۭا ۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنْ خَلَٰقٍۢ

جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باوو باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه‌، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه‌.

جا کاتێک لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج بوونەوە، و تەواو بوونو یادی خوای گەورە بکەن، وە زۆر سوپاس وشوکری بکەن، ھەروەکو چۆن فەخر وشانازی بە باوباپیرانتانەوە دەکەن بگرە لەوەش زیاتر یادی خوا بکەن، چونکە ھەرچی ناز ونیعمەتێک ھەیە کە ئێوە تام ولەزەتی لێ دەبن ھەر ھەمووی لەلایەن خوای بەرز وبڵندەوەیە، خەڵکیش لەمەدا جیاوازن، ھەندێکیان کە بێباوەڕن وھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن کە باوەڕیان تەنھا بە ژیانی دونیایە، تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لە لەش ساغی و ماڵوسامان و مناڵ لەخوا دەکات، ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نابێت لەوەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، چونکە ئەوان حەز وخواستیان تەنھا خۆشیەکانی دونیا بوو، وە پشتیان کردبووە دواڕۆژ.

Al-Baqara 2:200Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.