Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 181–190 of 286

181

فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعْدَمَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان).

جا ھەر کەسێک وەصیەتەکە بگۆڕێت بە زیاد یان کەم کردن، یان کاری پێ نەکات پاش ئەوەی ئاگاداری بووە، ئەوا گوناھو تاوانی ئەو گۆڕینە لەسەر ئەو کەسانەیە کە وەصیەتەکەیان گۆڕیوە نەک لەسەر وەصیەتکەرەکە، بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بەکاروکردەوەیان، وە ھیچ شتێکی لە حاڵ وگوزەرانی ئەوانی لێ وون نابێت.

Al-Baqara 2:181Listen in Qur'an →
182

فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍۢ جَنَفًا أَوْ إِثْمًۭا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

جا هه‌ر كه‌س ده‌ترسا له وه‌سیه‌ت كاره‌كه هه‌ڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییه‌كی ئه‌نجام بدات (گیروگرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنیه (به‌ڵكو به‌خێرخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت) به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

ھەرکەسێک ھەستی کرد کە کەسی وەصیەتکەر لە وەصیەتەکەیدا ناھەقی وستەم دەکات، ئەگەر ھەوڵیدا بە ئامۆژگاری ئەوەی وەصیەتکەرەکە خراپی کردووە چاکی کردەوە، وە لایەنە جیاوازەکانی ئاشتکردەوە، ئەو ھیچ گوناھێکی ناگات، بەڵکو لەسەر ئەو کارەیشی خێری بۆ دەنوسرێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە میھرەبانیشە بۆیان.

Al-Baqara 2:182Listen in Qur'an →
183

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، پەروەردگارتان ڕۆژووی لەسەر فەرز کردوون، ھەروەک چۆن فەرزیشی کردووە لەسەر ئومەتانی پێش ئێوەیش، تاوەکو لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی بەکار وکردەوەی چاک، لەسەروو ھەموویانەوە بەڕۆژوو گرتن، خۆتان بپارێزن لە سزای دۆزەخ.

Al-Baqara 2:183Listen in Qur'an →
184

أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌۭ طَعَامُ مِسْكِينٍۢ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه‌) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).

ئەو ڕۆژووەی کە فەرزکراوە لەسەرتان، ڕۆژوو گرتنی چەند ڕۆژێکی کەمە لە ساڵێکدا، جا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژوو گرتنی بۆ گران و قورس بوو، یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت و نەیگرێت، پاشان دەبێت بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە نەیگرتوون و شکاندونی لە دوای ڕەمەزان بیانگرێتەوە، وە ئەو کەسانەش دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەڵام ڕۆژووەکەیان شکاند ئەوا دەبێت فدیە بدەن، ئەویش بریتیە لە پێدانی خواردنی ژەمێک خۆراک بە ھەژارێک بۆ ھەر ڕۆژێک کە نەیگرتوون، وە هەركەسێك لە ژەمی خواردنی یەك هەژار زیاتر بدات یان لەگەڵ رۆژووەكەدا نانی هەژاری دا ئەوا بێگومان چاكترە، وە بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن گەلێک چاکترە لە شکاندن و پێدانی فدیە بە ھەژاران، ئەگەر ئێوە بزانن فەزڵی گەورەی ڕۆژوو چەندێکە، ئەم حوکمە لەسەرەتای فەرز بوونی ڕۆژوو بوو، ھەر کەسێک بیوستایە ڕۆژووی دەگرت، وە ھەر کەسێکیش بیوستایە نەیدەگرت و فدیەی خواردنی دەدا بە ھەژاران، بەڵام دواتر خوای گەورە ڕۆژووی فەرز کرد لەسەر ھەموو کەسێکی باڵغی بە توانا.

Al-Baqara 2:184Listen in Qur'an →
185

شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍۢ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه‌، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه‌).

مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە سەرەتا قورئانی پیرۆزی تێدا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە شەوی قەدردا، خوای گەورە ناردیە خوارەوە کە مایەی ھیدایەت وڕێنمونی بێت بۆ خەڵکی، ئەو قورئانە بەڵگە ونیشانەگەلێکی ڕوونی ھیدایەتی تێدایە، وە جیاکەرەوەی نێوان ھەق وناھەقە، جا ھەرسێک لە ئێوە مانگی رەمەزانی بەسەردا ھات وە نیشتەجێ و لەشی ساغ بوو، ئەوا واجبە لەسەری ھەموو مانگەکە بەڕۆژوو بێت، وە ھەر کەسێکیشتان نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژووگرتن گران وقورس بوو لەسەری یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژوو نەگرێت وبیشکێنێت، جا ئەگەر ڕۆژوەکەی شکاند ونەیگرت واجبە لەسەری پاش ڕەمەزان ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کە نەیگرتوون وشکاندوونی، بەم حوکمەش کە خوای گەورە بۆی داناون دەیەوێت کارئاسانیتان بۆ بکات وئەرکی سەرشانتان سووک بکات ونایەوێت بکەونە تەنگی وناڕەحەتیەوە، وە دەیەوێت بە ئاسانی ڕۆژووی ئەو مانگە ھەمووی تەواو بکەن، وە پاش تەواو بوونی ئەو مانگە وھاتنی ڕۆژی جەژن لەبەرامبەر ئەوەی خوای گەورە یارمەتیدان کە ڕۆژووی ئەو مانگە بگرن، خوا بەگەورە بگرن و(اللە أکبر) بکەن وبیڵێنەوە، وە پێویستە شوکر وسوپاسی بکەن لەسەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر ئەو ئاینە پیرۆزەی کە ڕازی بوو ئاینتان بێت.

Al-Baqara 2:185Listen in Qur'an →
186

وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).

ئەی پێغەمبەر ئەگەر بەندەکانم پرسیاری نزیکی من وگیرابوونی نزاکانیان کرد، ئەوە بێگومان من نزیکم لێیانەوە، وە زانام بە حاڵو گوزەرانیان، وە بیسەری نزاکانیانم، بۆیە ھیچ پێویست بە ناوەندی گیری ودەنگ بەرزکردنەوە ناکات، نزای نزاکارانیان گیرا دەکەم ئەگەر دڵسۆز وموخلیص بن لە نزاکانیاندا، دەی کەوابێت با گوێڕایەڵی من وفەرمانەکانی من بن، وە دامەزراو بن لەسەر باوەڕەکەیان، ئەوەش بەسوودترین ھۆکارە بۆ گیرابوونی نزاکانیان، بەڵکو بەو ھۆیەوە ڕێگای ڕاست بگرنە بەر لە کاروباری دین و دونیایاندا.

Al-Baqara 2:186Listen in Qur'an →
187

أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَٱلْـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَٰجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه‌، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه‌، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆشبوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه‌، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.

لەسەرەتای ئیسلامەوە حەرام بوو پیاو ئەگەر ھاتوو لەشەوی ڕۆژوودا خەوت وپاشان پێش سپێدەی بەیانی خەبەری بووەوە حەرام بوو بۆی بخوات وبخواتەوە و نزیک بێتەوە لەخێزانی، خوای گەورە ئەم حوکمەی سڕیەوە، وحەڵاڵی کرد بۆتان ئەی باوەڕداران کە لەشەوی ڕۆژوودا لەگەڵ ژنەکانتان سەرجێی بکەن، ئەوان پۆشاک ومایەی داوێن پاکین بۆ ئێوە، وە ئێوەش پۆشاک ومایەی داوێن پاکیین بۆ ئەوان، ھیچ کەس لە ئێوە ناتوانێت دەستبەرداری ئەوی ترتان بێت، خوای گەورە دەیزانی کە ئێوە خیانەتتان دەکرد لەخۆتان بەھۆی ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کردبوو لێتان، بۆیە ڕەحمی پێکردن و تەوبەی لێوەرگرتن، وباری سەرشانی سووک کردن، ئێستا لەگەڵیاندا سەرجێی بکەن، وداوای ئەوەندە مناڵ بکەن کە خوای گەورە لە قەدەری نوسیون، دەی کەوابێت لەشەودا بخۆن وبخۆنەوە تا ئەو کاتەی سپێدەی ڕاستەقینەی بەیانی ھەڵدێت بەوەی سپیایی کەناری ئاسمان جودا بکەنەوە لە ڕەشی وتاریکی شەو، پاشان ڕۆژووەکەتان تەواو بکەن و واز لە خواردن وخواردنەوە وھەموو ئەو شتانە بھێنن کە ڕۆژوو دەشکێنن لە ھەڵھاتنی سپێدەی بەیانیەوە ھەتا ئەو کاتەی ڕۆژئاوا دەبێت، بەھیچ شێوەیەک لەو کاتەی کە خەریکی ئیعتکاف و مانەوەن لەمزگەوتدا بەمەبەستی خواپەرستن سەرجێی لەگەڵ ژنەکانتان نەکەن، چونکە خواپەرستیەکەتان بەتاڵ دەکاتەوە، ئەو حوکمانەی کە باسکران ھەموو سنوری خوای گەورەن لە نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکاندا، ھەرگیز لێیان نزیک نەکەونەوە ونەیانشکێنن، چونکە ھەر کەسێک لەو سنورانەی خوای گەورە نزیک بێتەوە، گومان دەکرێت بکەوێتەوە ناو حەرامەوە، بەم شێوە ڕوونکردنەوە ئاشکرایە بۆ ئەو حوکمانەی باسکران، خوای گەورە نیشانە وبەڵگەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە، تاوەکو لەخوا بترسن، بەوەی ھەستن بە ئەنجامدانی ئەوانەی فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە خوا ڕێگری لێکردووە.

Al-Baqara 2:187Listen in Qur'an →
188

وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سوو، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه‌، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه‌.

ھیچ کەسێک لە ئێوە ماڵوسامانی ئەوانی ترتان بە ڕێگای نا مەشروع لەوی تر نەسێنێت، وەک بەڕێگای دزی و داگیرکردن و فڕوفێڵ کردن، وە مەیشیدەن بە کاربەدەست ودەسەڵاتداران تا بە ناڕەوا ھەندێک لە ماڵوسامانی خەڵکی وەربگرن وبیخۆن، ئێوە دەزانن کە بێگومان خوای گەورە ئەمەی حەرام کردووە، خۆ یەکلای کردنەوە بۆ گوناھو تاوان وئامادە بوون بۆ ئەنجامدانی لەگەڵ ئەوەی زانیاریت ھەبێت کە ئەو کارە حەرامە، بێگومان خراپترە وسزاکەشی گەورەترە.

Al-Baqara 2:188Listen in Qur'an →
189

۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه‌)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵاندا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه‌، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

ئەی پێغەمبەر لەبارەی نوێ بوونەوەی مانگ و گۆڕانکاریەکانی پرسیارت لێ دەکەن، تۆیش لەوەڵامی حوکمەکەیدا پێیان بڵێ: مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی کاتەکانی خواپەرستی پێی بزانن، وەک مانگەکانی حەج و مانگی ڕەمەزان، وتەواو بوون وگەڕانەوەی ساڵ بۆ زەکات دەرکردن، وە بۆ زانینی کاتی ماڵەکانتان، وەک دیاری کردنی کاتی قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکان وقەرزەکانتان، ئەوەش بزانن خێر وچاکە لەوەدا نیە کە لە پشتەوە بچنە نێو ماڵەکانتان لەکاتی ئیحرام کردن بە حەج وعومرە، وەک ئەوەی لەکاتی نەزانی وجاھلیدا واتان گومان دەبرد خێر لەوەدا بێت، بەڵکو خێر وچاکە لەوەدایە کە مرۆڤ سنوورەکانی خوا بپارێزێت بە ئاشکرا و بە پەنھان، وە لە دەرگای ماڵەکانتانەوە بێنە ژوورەوە، چونکە ئەوە بۆ ئێوە ئاسانترە، ودوریشتان دەخاتەوە لە ناڕەحەتی وبارگرانی، لەبەر ئەوەی خوای گەورە داوای شتێکی لە ئێوە نەکردووە کە ناڕەحەت بێت بۆتان وبارگرانی بێت بەسەرتانەوە، جا بۆیە بە کار وکردەوەی چاکە خۆتان بپارێزن لە سزای خوای گەورە، بەڵکو بەختیار وبەختەوەر بن بە بەدەستھێنانی ئەوەی کە حەزتان لێیە لە ڕۆژی دواییدا.

Al-Baqara 2:189Listen in Qur'an →
190

وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ

بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.

لە پێناو بەرزرکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بجەنگن لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لەگەڵتاندا دەجەنگن و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئاینی خوای گەورە دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک سنوری خودا نەشکێنن بەوەی مناڵ وژن وپیرو پەکەوتە بکوژن، یان سوکایەتی بە کوژراوەکان بکەن (چاویان ھەڵبکۆڵن یان گوێیان ببڕن) یان ھەر کارێکی تری لەو شێوەیە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە ئەو سنورانە دەشکێنن خوای گەورە دیاری کردووە.

Al-Baqara 2:190Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.