Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 161–170 of 286

161

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خواو فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون و لەسەر ئەو بێباوەڕیەش مردن، پێش ئەوەی تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە، ئەوانە نەفرینی خوایان لێ بێت، وە دووربن لە ڕەحمەت ومیھرەبانی ئەو، وە دەکەونە بەر نەفرینی فریشتەکان وھەموو خەڵکییش بەوەی دووربن لە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگار.

Al-Baqara 2:161Listen in Qur'an →
162

خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

ئه‌وانه به‌و نه‌فرینه‌وه له ئاگری دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزه‌وه ته‌ماشا ناكرێن.

لەو سزا ونەفرینەشدا دووچارن و دەمێننەوە، وە ھیچ سزایان لەسەر سووک ناکرێت، ئەگەر بۆ تەنھا ڕۆژێکیش بێت، وە لەڕۆژی دواییدا ھیچ مۆڵەتیان نادرێت، چونکە ڕۆژی دوایی جێگای پاداشت وەرگرتنەوەیە نەک کارکردن.

Al-Baqara 2:162Listen in Qur'an →
163

وَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ

خوای ئێوه خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌، جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه‌، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه‌.

ئەی خەڵکینە پەرستراوی بەھەقی ئێوە یەک خوایە کە یەکە لە زات وصیفاتیدا، وه ھاوتاو ھاوشێوەی نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر جگە لەو نیە، ئەو خاوەنی ڕەحم ومیھرەبانیەکی فراوانە، میھرەبانە لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی چەندان ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتون کە لە ژمارە نایەن.

Al-Baqara 2:163Listen in Qur'an →
164

إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ

به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵو گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه‌.

بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی وئەو ھەمووە دروستکراوە سەر سوڕێھنەرانەوە لە (ئەستێرە و کەھکەشانەکان)، وە لە بەدواھاتنی شەو وڕۆژ، وە لەو کەشتی گەلەی کە بەناو دەریاکاندا بەخۆیان وبارەکانیانەوە ھاتوچۆ دەکەن لە خواردن و جلوبەرگ وجگە ئەوانەیش کە مرۆڤ سودمەندە لێیان، وە لەو بارانەی کە خوای گەورە لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت وزەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بە ڕواندنی کشتوکاڵ وگژ وگیا، وە لەو ھەموو گیانلەبەرانەی تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، وە لە جوڵانەوە وھاتوچۆ پێکردنی بایەکان، کە ھەر جارەی بەجۆرێک ولەجێگایەکەوە ھەڵدەکەن، وە لەو ھەورانەش وا لەنێوان ئاسمان وزەویدا ڕاگیراون وملکەچ کراون، لە ھەموو ئەمانەی باسمانکردن بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر تاک وتەنھای پەروەردگاری پاکوبێگەرد، بۆ کەسانێک بیر لە بەڵگە ونیشانەکان بکەنەوە وژیری خۆیان بخەنە کار و لێی تێبگەن.

Al-Baqara 2:164Listen in Qur'an →
165

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًۭا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّۭا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ

(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشكرایانه‌دا) هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله ڕێگه‌یانه و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت) جا ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه گه‌ر ده‌یانزانی له كاتێكدا كه به‌چاوی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایه ده‌بنه‌وه‌، كه به‌ڕاستی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزو تواناو ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست خوایه و دڵنیا ده‌بوون كه ئه‌و خوایه سزاكه‌ی زۆر به ئازاره (بۆ سته‌مكاران).

لەگەڵ ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە لەسەر گەورەی دەسەڵاتی پەروەردگار، کەچی ھەندێک لەخەڵکی ھێشتا ھاوەڵ وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن ولەگەڵ ئەودا پەرستراوێکی تری وەک خوا بۆ خۆیان دادەنێن و وەک خوایش خۆشیان دەوێن، بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە خوای گەورەیان لەھەموو شتێک زیاتر خۆش دەوێت، چونکە ئەوان ھیچ کەسێک ناکەنه ھاوەڵ بۆ خوای گەورە، ئەوان پەروەردگاریان لە خۆش وناخۆشیدا ھەر خۆش دەوێت، بەڵام ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە تەنھا لەکاتی خۆشیدا خواکانی خۆیان خۆش دەوێت، وە لەکاتی تەنگا و پێویستشدا ھاوار دەکەنه (اللە) وھانای بۆ دەبەن، ئەگەر بھاتایە ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن وتاوان وگوناە ئەنجام دەدەن ئەو ڕۆژە سەخت و سزایەیان ببینیایە کە دووچاریان دەبێت لە قیامەتدا، بۆیان دەردەکەوێت کە ھەرچی ھێز وتوانا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە، وە سزای سەخت وقورسە بۆ ئەوانەی سەرپێچیان کردووە، ئەگەر ئەوەیان ببینیایە ھەرگیز ھیچ کەسێکیان نەدەکردە ھاوەڵ بۆ خوای گەورە.

Al-Baqara 2:165Listen in Qur'an →
166

إِذْ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ ٱلْأَسْبَابُ

له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توندو تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.

ئەو کاتە کە سەرۆک وبەرپرسەکان لە شوێنکەوتوانی لاواز وبێ نەوای خۆیان حاشا دەکەن وخۆیانی لێ بەری دەکەن، کاتێک کە بەچاوی خۆیان ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی دوایی وسەخەتیەکانی دەبینن، ھەموو پەیوەندی وھۆیەکانی ڕزگار بوونی نێوانیان بچڕا ولێکترازا.

Al-Baqara 2:166Listen in Qur'an →
167

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا۟ مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ حَسَرَٰتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ

ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ری ده‌كرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ریی كرد له ئێمه‌، ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی كارو كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ ده‌رچوونیان نییه‌.

لاواز و شوێنکەوتوەکانیش دەڵێن: خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ دونیا تاوەکو خۆمان بەری بکردایە لە سەرۆک و پێشەواکانمان ھەروەک چۆن ئەوان حاشایان کرد لە ئێمە وخۆیان بەری کرد لێمان، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە سەرەنجامی کارو وکردەوەی خۆیان نیشاندەدات کە سزای سەختی ڕۆژی دواییە، کە لەئەنجامی شوێنکەوتنی ئەو سەرۆکانە بە بەتاڵ و بە ناھەق بوو بە بەشیان، کە دەبێتە مایەی پەشیمانی و داخ وخەفەت بۆیان، ھەرگیز لەو ئاگرەیش ھاتنە دەرەوەیان نیە.

Al-Baqara 2:167Listen in Qur'an →
168

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُوا۟ مِمَّا فِى ٱلْأَرْضِ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌ

ئه‌ی خه‌ڵكینه‌! له ڕزق و ڕۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن (توخنی قه‌ده‌غه كراوه‌كان مه‌كه‌ون) و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌.

ئەی خەڵکینە لەڕزق وڕۆزی سەر زەوی بخۆن لە بەروبومی ئاژەڵەکان ودار ودرەخت، لەو بەروبومانەی کە بەدەستھێنانیان حەڵاڵ وپاکوخاوێنە و پیس وپۆخڵ نیە، وە ھەرگیز شوێن ئەو ھەنگاوانەی شەیتان نەکەون کە پەلکێشتان دەکات بۆلای خۆی، چونکە بێگومان شەیتان دوژمنی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، بۆیە دروست نیە مرۆڤی ژیر شوێن دوژمنەکەی بکەوێت کە سوورە لەسەر ئازاردان وگومڕاکردنی!

Al-Baqara 2:168Listen in Qur'an →
169

إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتار به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (كه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌تان چه‌نده مه‌ترسیداره‌).

شەیتان فەرمانتان پێدەکات بە کاری خراپ وگوناھی گەورە، وە ھانیشتان دهدات کە شتێک بڵێن بەدەم خواوە لە بیروباوەڕ و ئەحکامەکانی شەریعەت بەبێ ھیچ زانیاریەک کە لایەن خوای گەورە یان پیغەمبەرەکەیەوە ھاتبێت.

Al-Baqara 2:169Listen in Qur'an →
170

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَآ أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۗ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ

ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵكه نادانه بوترێت: شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه‌، ده‌ڵێن: نه‌خێر، هه‌ر شوێنی ئه‌وه ده‌كه‌وین كه باوو باپیرانمان پێوه‌ی ئالووده بوون و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باوو باپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و ناشاره‌زاو ڕێنمووییش وه‌رنه‌گرن (هه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون؟!).

ئەگەر بەو بێباوەڕانە بوترێت: شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە دایبەزاندووە لە ھیدایەت وڕێنمونی ونور وڕوناکی ئیسلام، بەسەرسەختیەوە دەڵێن: بەڵکو ئێمە شوێن ئەو بیروباوەڕ و داب ونەریتانە دەکەوین کە باوباپیرانمانمانیان لەسەر بووە ولێمان دیون، ئایا ئەوان شوێن باوباپیرانیان دەکەون ئەگەرچی ئەوان ھیچیان لەسەر ڕاستەڕی وڕێنمونی ونور نەبوون، وە ڕێنمونیش نەکراون بۆ ئەو ڕاستیەی کە خوای گەورە پێی ڕازیە؟!

Al-Baqara 2:170Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.