Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 151–160 of 286

151

كَمَآ أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًۭا مِّنكُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ

هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه‌، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.

ھەروەک چۆن نیعمەتێکی تریشمان پێ بەخشین، کاتێک لەناو خۆتان پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە کردن، بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆمانتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە بەشتە چاک وباشەکانیش کە فەرمانمان پێکردووە پاکتان دەکاتەوە لە ژەنگ وژاری بت پەرستی، وە ڕێگریتان لێدەکات لە ئاکارە ناپەسەند و خووە خراپەکان، وە قورئانی پیرۆز وسوننەتان فێر دەکات، وە ئەو شتانەتان فێر دەکات لە کاروباری ئاین ودونیاتان کە نەتاندەزانین و شارەزای نەبوو بوون.

Al-Baqara 2:151Listen in Qur'an →
152

فَٱذْكُرُونِىٓ أَذْكُرْكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِى وَلَا تَكْفُرُونِ

(ده‌ی كه‌واته‌) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن.

بەدڵ ودەروون وگشت ئەندامەکانی جەستەتان یاد وزیکری من بکەن، منیش بە ستایش وپارێزگاری لێکردنتان یاد وزیکرتان دەکەم، چونکە پاداشتی ھەموو کارێک لە ھاوشێوەی خۆیەتی، وە شوکری ناز ونیعمەتەکانی من بکەن کە ڕژاندومە بەسەرتاندا، وە سپڵە مەبن و ناشکوری من مەکەن بەوەی ئینکاری ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن، یان لەکاری خراپ و حەرامدا بەکاری بھێنن.

Al-Baqara 2:152Listen in Qur'an →
153

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە پەنا بەرنە بەر ئارامگرتن ونوێژکردن لە پێناو گوێڕایەڵێ من و تەسلیم بوون بە فەرمانەکانم، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ کەسانی ئارامگردایە، وە سەرکەوتوویان دەکات و یارمەتیان دەدات.

Al-Baqara 2:153Listen in Qur'an →
154

وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَن يُقْتَلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتٌۢ ۚ بَلْ أَحْيَآءٌۭ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ

جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.

ئەی باوەڕداران ئەوکەسانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا دەکوژرێن پێیان مەڵێن مردوون، وەک کەسانی تر کە چۆن دەمرن، بەڵکو ئەوان لای پەروەردگاریان زیندوون، بەڵام ئێوە ھەست ناکەن بە چۆنیەتی ژیانیان، چونکە ژیانێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و ھیچ ڕێگایەک نیە بۆ چۆنیەتی زانینی مەگەر وەحی ونیگای خوا نەبێت.

Al-Baqara 2:154Listen in Qur'an →
155

وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلْخَوْفِ وَٱلْجُوعِ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ

سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كارو تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...

بەچەندان ناڕەحەتی وبەڵا وموصیبەت ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە، بە شتێک لە ترس لە دوژمنەکانتان، وە بە بە برسیەتی وکەم بوونەوەی خواردن، وە بەکەمبوونەوەی ماڵ وسامانتان بە لەدەستدانی یان بە ناڕحەت بوون بە پەیداکردنیەوە، وە بە زیانی گیانی بەھۆی کارەسات ولەناوچوونەوە، یان بە مردن لە پێناو خوادا، وە یان بە کەمبوونەوەی ئەو بەروبومانەی کە لە زەویدا دەڕوێن، جا ئەی پێغەمبەر تۆ موژدە بدە بەو کەسانەی کە ئارامگرن لەسەر ئەو بەڵا وموصیبەتانە، بەوەی خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژدا دڵیان خۆش دەکات.

Al-Baqara 2:155Listen in Qur'an →
156

ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۭ قَالُوٓا۟ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ

كه ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه‌، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.

ئەو کەسانەی کاتێک یەکێک لەو بەڵا وموصیبەتانەی بەسەردا دێت و ئارام دەگرێت و بەدڵێکی ڕازیەوە بە تەسلیم بوون به قەدەری خوا دەڵێت: ئێمە ھەمومان موڵکی خوای گەورەین ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، و ئێمە ھەموویشمان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھەر ئەو دروستی کردوین و ھەر ئەویش جۆرە ناز ونیعمەتی بەسەردا ڕشتوین، وە لەکۆتاییشەوە سەرەنجامی ھەموو کارێکمان ھەر بۆلای ئەوە.

Al-Baqara 2:156Listen in Qur'an →
157

أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌۭ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُهْتَدُونَ

ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌.

ئا ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتە جوانانە بوون، خوای گەورە وەصف وثەنایان دەکات لە نێو کۆڕی فریشتە بەرزەکاندا، وە ڕەحم ومیھرەبانیان بەسەردا دەرژێت، وە ھەر ئەوانەش ڕێنمونی کراون بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی.

Al-Baqara 2:157Listen in Qur'an →
158

۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ ٱلْبَيْتَ أَوِ ٱعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ

به‌ڕاستی سه‌فا و مه‌روه (كه دوو جێگه‌ن له پاڵ كه‌عبه‌دا) له دروشمه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن، جا ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (كه له هه‌موو كاتێكی ساڵدا ده‌كرێت) ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه‌.

ئەو دوو کێوەی بە صەفا ومەروە ناسراون کە لەنزیک کەعبەوەن، یەکێکن لە مەشخەڵ ودروشمەکانی شەریعەتی ڕوونی ئیسلام، جا ھەر کەسێک نیەتی ھێنا بچێت بۆ ماڵی خوا بە مەبەستی حەج یان عومرە، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات ھاتووچۆی نێوان ھەردووکیان بکات، لێرەدا کە دەڵێت ھیچ گوناھێکی ناگات، دڵنیا کردنەوەی باوەڕدارانە لەوەی ھیچ ئیحراج نەبن بەوەی وابزانن ھاتۆچۆی نێوان صەفا ومەروە کارێکی سەردەمی جاھیلیە، خوای گەورە ڕوونی کردەوتەوە کە ئەوە یەکێکە لە مەناسیک وئەرکەکانی حەج وعومرە، جا ھەر کەسێک کردەوەیەکی چاکە بکات بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان خوای گەورەش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە و وەری دەگرێت لێی، ھەر ئەو زانایە بەوانەی کە کاری چاکە دەکەن و شایستەی پاداشتن.

Al-Baqara 2:158Listen in Qur'an →
159

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلْنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلْهُدَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِى ٱلْكِتَٰبِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ يَلْعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه و ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبه‌كاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن...

بێگومان ئەوانەی ئەو بەڵگە ونیشانانە دەشارنەوە کە دامانبەزاندووە لەسەر ڕاستیەتی پێغەمبەرێتی موحەمەد و ئەوەشی ھێناویەتی، لە جولەکە وگاورەکان و جگە ئەوانیش، لە دوای ئەوەی لە پەرتووەکەکانیاندا ڕوونمان کردەوە و ئاشکرامان کردن، ئەوانە خوای گەورە لە میھرەبانی خۆی دەریان دەکات، وە فریشتەکان و پێغەمبەران و ھەموو خەڵکیش نزایان لێ دەکەن بەوەی خوا لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەریان بکات.

Al-Baqara 2:159Listen in Qur'an →
160

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَبَيَّنُوا۟ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه‌، ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم.

ئەوانەیان نەبێت تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە پەشیمان بوون لەوەی کە ئەو بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانەیان شاردەوە، وە پاشان کاروکردەوە ڕواڵەتی وپەنهانیەكانیشان باش کرد، وە ئەوەش کە شاردبویانەوە لە ھەق وڕاستی و ھیدایەتی ڕوونیان کردەوە، ئا ئەوانە تەوبە وگەڕانەوە بۆ لای گوێرایەڵی خۆمیان لێوەردەگرم، بێگومان ھەر منیش تەوبەی تەوبەکاران وەردەگرم، وە بە ڕەحم ومیھرەبانیشم لەگەڵیاندا.

Al-Baqara 2:160Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.