Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 131–140 of 286

131

إِذْ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسْلِمْ ۖ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

كاتێك په‌روه‌ردگاری پێی وت: ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار به‌، (ئه‌ویش خێرا) وتی: ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بووم (باوه‌ڕی پته‌وم پێی هه‌یه‌).

ئەو کاتەی کە خوای گەورە (ئیبراھیم) ی ھەڵیبژارد وپێی فەرموو: دەبێت لە پەرستنەکاندا دڵسۆز وموخلیس بیت، وملکەچی فەرمانەکانی من بیت، ئەویش لەوەڵامی پەروەردگاردا ووتی: ئەوا من خۆم دایە دەست پەروەردگاری جیھانیان کەدروستکەر و ڕۆزیدەر وڕێکخەری کاروباری بەندەکانە.

Al-Baqara 2:131Listen in Qur'an →
132

وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبْرَٰهِۦمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَٰبَنِىَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ

جا ئیبراهیم و یه‌عقوب ئه‌م وه‌سێته‌یان كرد بۆ كوڕه‌كان و نه‌وه‌كانیان، (هه‌ریه‌ك له‌وان فه‌رموویه‌تی): ڕۆڵه‌كانم؛ به‌ڕاستی خوا هه‌ر ئه‌م ئاینه‌ی بۆ ئێوه بڕیارداوه‌و هه‌ڵی بژاردووه‌، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی نه‌بێت مه‌مرن (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بكه‌ن).

ئەمجا ئیبراھیم ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد بەو بەڵێنەی کە دای بە پەروەردگاری کە خۆی تەسلیم بە پەروەردگاری جیھانیان بکات، ھەروەھا یەعقوبیش ھەمان ئامۆژگاری بۆ کوڕەکانی کرد، وە ووتیان پێیان: بێگومان خوای گەورە ئاینی ئیسلام ویەکخواپەرستی بۆ ھەڵبژاردون، جا ئێوەش چاک دەستی پێوە بگرن ولەسەری بەردەوام بن تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت، وە ئێوە ناوەڕۆک وڕواڵەتیشتان تەسلیم بە خوای گەورە بکەن.

Al-Baqara 2:132Listen in Qur'an →
133

أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ ٱلْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنۢ بَعْدِى قَالُوا۟ نَعْبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ ءَابَآئِكَ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًۭا وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

ئایا ئێوه (ئه‌ی جووله‌كه‌و گاورانێك كه باوه‌ڕ به‌محمد ناكه‌ن و خۆشتان به‌شوێنكه‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون؟ ئه‌و كاته‌ی به‌كوڕه‌كانی وت: دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟! هه‌موو وتیان: خوای تۆ و باوو باپیرانت ده‌په‌رستین، كه ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌و ئێمه هه‌موو ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وین.

ئایا ئێوە ئامادەی ھەواڵی یەعقوب بوون، کاتێک لەسەرەمەرگدا لە کوڕەکانی پرسی وپێی ووتن: ئایا ئێوە پاش مردنی من چی دەپەرستن؟ ئەوانیش لەوەڵامیدا ھەر ھەموویان ووتیان: ئێمەش ھەر خواکەی تۆ و خوای باوباپیرانی تۆ (ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق) دەپەرستین، خوایەکی تاک و تەنھا کە ھیچ ھاوەڵ وشەریکێکی نیە، وە ئێمەش ھەموومان تەنھا بۆ ئەو تەسلیم وملکەچین.

Al-Baqara 2:133Listen in Qur'an →
134

تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه‌، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌رپرس نابن له كارو كرده‌وه‌ی ئه‌وان.

ئەوانە ئوممەت وگەلێک بوون کە تێپەڕین وتەواو بوون وڕۆیشتن، وە ھەر شتێکیان کردبێت لە کاری چاک وکاری خراپ بێگومان ھەر بۆ خۆیانە، وە ئەوەشی ئێوە کردووتانە ھەر بۆ خۆتانە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئێوە پرسیاری کار وکردەوەی ئەوانتان لێ ناکرێت، وە ئەوانیش پرسیاری کار وکردەوەی ئێوەیان لێ ناکرێت، وە ھیچ کەسێک بەگوناھی کەسێکی تر سزا نادرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پاداشتی ئەو کارانەی دەدرێتەوە کە پێش خۆی خستبوون، بۆیە کار وکردەوەی ئەوانەی پێش خۆتان سەرقاڵتان نەکەن، بەشێوەیەک کار وکردەوەی خۆتان لەبیر بچیتەوە، چونکە ھیچ کەسێک غەیری کار وکردەوەی خۆی و ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگاری نەبێت ناگاتە فریای وسوودی پێ ناگەیەنێت.

Al-Baqara 2:134Listen in Qur'an →
135

وَقَالُوا۟ كُونُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ تَهْتَدُوا۟ ۗ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِۦمَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(كه‌چی هێشتا ئه‌وان به موسوڵمانان) ده‌ڵێن: وه‌رن ببنه جوله‌كه یان گاور تا بكه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: (نه‌خێر وانابین) به‌ڵكو شوێن ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم ده‌كه‌وین كه پاك و دروسته‌و هه‌رگیز له ڕیزی بت په‌رستان و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه‌.

جولەکە وگاورەکان ووتیان بەم ئومەتە (بە موسڵمانان): ببن بە جولەکە یان گاور ئەوسا دەکەونە سەر ڕێگای ڕاست وھیدایەت، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: نەخێر ئێمە شوێن ئاینی ئیبراھیم دەکەوین وپەیڕەوی لەو دەکەین، چونکە لە ھەموو ئاینێکی خوار وخێچ لایداوە، وە ھیچ کاتێک ھیچ کەسێکیشی نەکردووە بە ھاوبەش بۆ خوای گەورە.

Al-Baqara 2:135Listen in Qur'an →
136

قُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِىَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی په‌یڕه‌وانی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێوه‌) بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و به‌وه‌ش كه دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.

ئەی باوەڕداران ئێوەش بە بانگەشەکەرانی ئەم بانەگەوازە ناھەقە لە جولەکە وگاورەکان بڵێن: باوەڕمان ھەیە بە خوای گەورە و قورئانی پیرۆز کە دابەزیووە بۆمان، وە باوەڕمان ھەیە بەوەی دابەزی بۆ سەر ئیبراھیم و نەوەکانی (ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب) وە باوەڕمان ھەیە بە ئینجیل کە خوای گەورە ناردی بۆ عیسی، وە باوەڕمان ھەیە بەھەموو ئەو پەرتووکانەی کە خوای گەورە ناردوونی بۆ سەرجەم پێغەمبەران، وە ھیچ جیاوازیەکیش ناکەین لە نێوانیاندا، بەوەی باوەڕمان ھەبێت بە ھەندێکیان و بێباوەڕیش بین بە ھەندێکی تریان، وە بەتەنھاش ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوین.

Al-Baqara 2:136Listen in Qur'an →
137

فَإِنْ ءَامَنُوا۟ بِمِثْلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا هُمْ فِى شِقَاقٍۢ ۖ فَسَيَكْفِيكَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان (جوله‌كه‌و گاوره‌كان) باوه‌ڕیان هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێ هێناوه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێكرد، ئه‌وه بێگومان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی و دوبه‌ره‌كی یه‌وه (به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌یان چونكه ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

جا ئەگەر جولەکە وگاورەکان وجگە ئەوانیش لە بێباوەڕان وەک ئێوە باوەڕیان ھێنا: ئەوا مانای وایە بەڕاست وڕێکی شوێن ئەو ڕاستە ڕێ کەوتوون کە خوای گەورە پێی ڕازیە، وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکردو باوەڕیان نەھێنا، بەوەی ھەموو پێغەمبەران یان ھەندێکیانیان بەدرۆ خستەوە وباوەڕیان پێ نەھێنان، دیارە لەڕاستی لایانداوە لەناکۆکی ودژایەتی کردندان، جا ئەی پێغەمبەر تۆ دڵگران مەبە، چونکە تۆ ھەر خوات بەسە، و لە ئازار وخراپەیان دەتپارێزێت، وسەرت دەخات بەسەریاندا، وه زۆریش بیسەرە بەگوفتارەکانیان، وە زۆریش زانایە بە نیەت وکار وکردەوەیان.

Al-Baqara 2:137Listen in Qur'an →
138

صِبْغَةَ ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبْغَةًۭ ۖ وَنَحْنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ

(ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه‌) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه كه خوا دایڕشتووه‌، كێ هه‌یه له خوا چاكتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بكێشێت و دایڕێژێت، له هه‌موو بارو دۆخێكدا ئێمه‌ی ئیماندار هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین.

پابەندبن بە ئاینی خوای گەورەوە، لە ئاشکرا ونێھێنیتان، ئەو ئاینەی کە دروستی کردوون لەسەری، وە بزانە ھیچ ئاین وبەرنامەیەک باشتر وچاکتر نیە لە ئاین وبەرنامەی خوای گەورە، چونکە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ فیترەتی پاکی مرۆڤدا، ھەرچی بەرژەوەندی بێت دەستەبەری دەکات بۆ مرۆڤەکان وھەرچیش خراپەیە دووریان دەخاتەوە لێیان، وە بڵێن: ئێمە تەنھا خوای گەورە دەپەرستین و ھیچ شتێک ناکەین بەھاوەڵی.

Al-Baqara 2:138Listen in Qur'an →
139

قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِى ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُخْلِصُونَ

(به‌و جووله‌كانه‌) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و گاڵه‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بێت! له‌كاتێكدا كه قه‌دری خوایش نازانن و كوڕو هاوسه‌ری بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن كه ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه و ئێوه‌شه‌، كاروكرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و كارو كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و كاروكرده‌وه‌تان به‌رین)، ئێمه ته‌نها دڵسۆزو ملكه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەی خاوەن نامەکان ئێوە دەمەقاڵێی ئەوەمان لەگەڵدا دەکەن، گوایە ئێوە لە پێشترن بە خوای گەورە وئاینەکەی، چونکە ئاینەکەی ئێوە کۆنترە و پەرتووکەکەتان پێشتر دابەزیووە، ئەوە بزانن کە ئەوانە ھیچ سودێکی نیە بۆتان، خوای گەورە (اللە) (جل جلالە) پەروەردگاری ھەموومانە وتایبەت نیە تەنھا بە ئێوەوە، کاروکردەوەکانمان بۆ خۆمان وئێوە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە کاروکردەوەکانی ئێوەش بۆ خۆتان وئێمە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە ھەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی وەردەگرێتەوە، وە ئێمەش دڵسۆز وموخلیصین بۆ خوای گەورە لە بەندایەتی کردن وگوێڕایەڵی کردنی، وە ھیچ شتێکیش ناکەین بە ھاوبەش وھاوەڵی.

Al-Baqara 2:139Listen in Qur'an →
140

أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطَ كَانُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ قُلْ ءَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ ٱللَّهُ ۗ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

چۆن ده‌ڵێن كه‌: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و كوڕه‌كانی، جوله‌كه یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا؟ جا كێ له‌وه سته‌مكارتره كه شایه‌تیه‌كی خوایی له‌لابێت و شاردبێتیه‌وه‌، بێگومان خوا بێ ئاگانیه له‌و كاروكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

وە یان ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان وایە: ئیبراھیم و ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب، وئەو پێغەمبەرانەیش لە نەوەکانی یەعقوب ھاتوون ھەموویان لەسەر ئاینی جولەکە یان گاور بوون، دەی ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئایا ئێوە لە خوای گەورە زاناترن؟ ئەو باشتر دەزانێت یان ئێوە؟ جا ئەگەر وایانزانی ئەو پێغەمبەرانە لەسەر ئاینی ئەوانن، ئەوا بێگومان درۆیان کردووە، چونکە ڕەوانە کردن ومردنی ئەوان پێش ھاتنی تەورات و ئینجیل بووە، بەمەشدا دەزانرێت ئەوەی کە دەیڵێن درۆیە بەدەم خوا و پێغەمبەرەکانیەوە ھەڵیدەبەستن، چونکە بێگومان ئەوان ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزی بۆیان ھەموویان شاردەوە، وە ھیچ کەسیش لەو کەسە ستەمکارتر نیە کە شاھیدێکی جێگیری لابێت کە لە خواوە فێری بووبێت و بیشارێتەوە، وەک ئەوەی کە خاوەن نامەکان ئەنجامی دەدەن، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لە کاروکردەوەیان، وە لەسەر ھەموویشیی پاداشت وسزایان دەداتەوە.

Al-Baqara 2:140Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.