Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 121–130 of 286

121

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَتْلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.

قورئانی پیرۆز باسی دەستە وتاقمێک دەکات لە خاوەن پەرتووکەکان (جولەکە وگاورەکان) کە کار بەو ڕێنوماییانە دەکەن کە لەو پەرتووکانەدا ھاتووە وبۆیان دابەزیووە، وە بە ھەق وڕاستی شوێنی دەکەون، ئەوانە لەو پەرتوکانەدا (لە تەوراتو لە ئینجیل) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا دەبینن کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، ھەر بۆیە پەلەیان کرد لە باوەڕھێنان پێی، بەڵام دەستە وتاقمێکی تریان سوور بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ھەر بۆیە خەسارۆمەندی بەشیان دەبێت.

Al-Baqara 2:121Listen in Qur'an →
122

يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.

ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوهکانی یەعقوب پێغەمبەر) باسی ئەو ناز ونیعمەتە دونیایی ودینیانە بکەن کە پێم بەخشین -وشوکری بکەن-، وە باسی ئەوەش بکەن کە من فەزڵی ئێوەم دا بەسەر خەڵکانی سەردەمی خۆتان بەوەی پێغەمبەرایەتی وپلە وپایە ودەسەڵات وموڵکم پێبەخشین.

Al-Baqara 2:122Listen in Qur'an →
123

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَٰعَةٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن...

خۆتان بپارێزن لەسزای ڕۆژی دوایی، ئەویش بەوەی شوێن ئەو فەرمانانە بکەون کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، چونکە لەو ڕۆژەدا کەس ناتوانێت ھیچ شتێک بکات بۆ ھیچ کەسێکی تر، وە ھیچ بارمتە وبرتیتیەکیش ھەرچەند گەورەش بێت لە ھیچ کەسێک وەرناگیرێت بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات لە سزای سەختی دۆزەخ، وە ھیچ شەفاعەت وتکایەکیش لەکەس وەرناگیرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر ھەرچەند پلە وپایە و مەقامیشی گەورە بێت، وە ھیچ سەرخەر وکۆمەکیکارێکیش بەدی ناکات جگە خوای گەورە.

Al-Baqara 2:123Listen in Qur'an →
124

۞ وَإِذِ ٱبْتَلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَٰتٍۢ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّى جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًۭا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِى ٱلظَّٰلِمِينَ

(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه‌) په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێك، ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی (كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی، ئیبراهیم وتی: حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن، خوا فه‌رمووی: په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن)

بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک خوای گەورە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) تاقی کردەوە، ئەویش بەوەی کە فەرمانی پێکرد بەچەند حوکم وتەکلیفێک، ئەوە بوو ئیبراھیم ھەموو فەرمانەکانی بە چاکترین شێوە جێ بەجێکرد، خوای گەورەش بە ئیراھیمی پێغەمبەری فەرموو: من تۆ دەکەم بە سەرمەشقی خەڵکی بۆ ئەوەی لە کاروکردەوەتدا چاوت لێبکەن وبتکەن بە سەرمەشقی خۆیان، ئیبراھیمیش ووتی: ئەی خوای گەورە نەوەکانیشم بکە بە پێشەوای خەڵکی بۆ ئەوەی ببن بەسەرمەشقی خەڵکی، خوای گەورەش وەڵامی ئیبراھمی دایەوە وفەرمووی: پێغەمبەرێتی وپەیام وپەیمانی من ھەرگیز بەخەڵکانی بێباوەڕ وستەمکاری نەوەکانی تۆ نادرێت.

Al-Baqara 2:124Listen in Qur'an →
125

وَإِذْ جَعَلْنَا ٱلْبَيْتَ مَثَابَةًۭ لِّلنَّاسِ وَأَمْنًۭا وَٱتَّخِذُوا۟ مِن مَّقَامِ إِبْرَٰهِۦمَ مُصَلًّۭى ۖ وَعَهِدْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ

(یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه‌) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه‌) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه‌) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.

ئەوەش بەبیری خۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە کەعبەی کردە پەناگا وشوێنی ئارامی وئاسایش وھێمنی وکۆبونەوەی گشت خەڵکی، کە دڵیانی پەیوەست کرد پێوەی، بەشێوەیەک ھەرکاتێک لەوێ ھەڵکەنران جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆلای، وە کردی بە مایەی ئاسایش بۆیان، کە ھیچ کەسێک لەوێ دەست درێژی نەکرێتە سەریان، وە فەرمووی بەخەڵکی: ئەی خەڵکینە (حیجری ئیسماعیل) ئەو جێگایەی کە ئیبراھیم لەسەری دەوەستا کاتێک کەعبەی دروستکرد، بکەنە جیگا نوێژی خۆتان، پاشان وەسیەتمان کرد بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وڕاماسپاردن کە ماڵەکەم (کەعبە) پاک بکەنەوە لەپیسی وبتپەرستی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خواپەرستی بکەن بەتەواف و ئیعتیکافکردن و (نوێژکردن) وکڕنوش بردن وسوژدە بردن.

Al-Baqara 2:125Listen in Qur'an →
126

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا ءَامِنًۭا وَٱرْزُقْ أَهْلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنْ ءَامَنَ مِنْهُم بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلًۭا ثُمَّ أَضْطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه‌) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كردو وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌وروبه‌ری ئه‌م ماڵه‌ت بگێڕه به‌شارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی هه‌مه‌جۆر ببه‌خشه به‌دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژیی دوایی هێناوه‌. (خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه كه دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌وه‌ش كافره بێ به‌شی ناكه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی كه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه‌، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌كه‌م كه سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسێكی خراپه‌.

ئەی پێغەمبەر ئەوە بیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک ئیبراھیم لەخوای گەورە پاڕایەوە وووتی: ئەی پەروەردگارم ئەم شارە (مەککە) بکە بەشارێکی ھێمن وپڕ لە ئارامی وئاسایش، بەشێوەیەک کەس بەخراپی ڕێگری لێ نەکرێت، وە ڕزق وڕۆزی خەڵکەکەی بدە بە ھەموو بەروبومێکی پاک ونایاب، وە ڕزق وڕۆزیەک تایبەت بکە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەیە، خوای گەورەش فەرمووی: ئەوانەشیان کە بێباوەڕن لە دونیادا ماوەیەکی کەم ڕزق وڕۆزیان دەدەم، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا بەناچاری پەلکێشی سزای ئاگریان دەکەم، ئای چەند خراپە ئەو جێگایەی کە دەگەڕێنەوە بۆی لە رۆژی دواییدا.

Al-Baqara 2:126Listen in Qur'an →
127

وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَٰهِۦمُ ٱلْقَوَاعِدَ مِنَ ٱلْبَيْتِ وَإِسْمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

به یاد بهێنن ئه‌و كاته‌ی ئیبراهیم پایه‌كانی كه‌عبه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا و (ده‌یانوت): په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه‌، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت.

ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەی کەعبەیان بەرز کردەوە، ھەر بەدەم کارکردنەوە بە گەردنکەچی و زەلیلیەوە زیکریان دەکرد و دەیانوت: ئەی پەروەردگارمان کارەكانمان لێوەربگرە، لەناو ئەوانەیشدا دروستکردنی ئەم ماڵەی خۆتە، بەڕاستی ھەر تۆی وەڵامدەری نزاکانی ئێمەیت، وە هەر تۆیش زانای بە نیەت و نیازی دڵ و کاروکردەوەمان.

Al-Baqara 2:127Listen in Qur'an →
128

رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةًۭ مُّسْلِمَةًۭ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه و نیشانمان بده‌و ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره‌، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.

ئەی پەروەردگارمان ھەردووکمان بکە بەگوێڕایەڵ وملکەچی فەرمەکانی خۆت، تا بتوانین ھیچ شتێک نەکەینە ھاوەڵ وھاوبەشی تۆ، وە لەناو وەچە و نەوەکانماندا ئومەت وگەلێک بکە بە فەرمانبەردار وملکەچی خۆت، وە ڕێنمونیمان بکە کە چۆن عیبادەت وپەرستنی تۆ بکەین، وە لەگوناھەکانمان ببورە، وچاوپۆشی بکە لە کەموکورتی پەرستنەکانمان، چونکە بەڕاستی تەنھا ھەر تۆی تەوبە وەرگر لە بەندەکانت، وەزۆریش بە ڕەحم ومیھرەبانی لەگەڵیاندا.

Al-Baqara 2:128Listen in Qur'an →
129

رَبَّنَا وَٱبْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئاینده‌دا دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان ڕه‌وانه بكه‌، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و فێری كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ (واته قورئان) و داناییان بكات، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و كرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بكاته‌وه‌، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌كی باڵاده‌ست و دانایت.

ئەی پەروەردگارمان لەناو نەوەکانی ئیسماعیلدا پێغەمبەرێک لەخۆیان بنێرە، کە ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێت، وە فێری قورئان وسوننەتیان بکات، وە پاکیان بکاتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان و ئاکاری خراپ وناپەسەند، بێگومان ھەر تۆ خوایەکی بەھێز وزاڵ وبەدەسەڵات وکار جوان ودانایت له كردەوه وئەحكامەكانت.

Al-Baqara 2:129Listen in Qur'an →
130

وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَٰهِۦمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَقَدِ ٱصْطَفَيْنَٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئایا كێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌كات، جگه له‌و كه‌سه‌ی كه‌خۆی گێل و نه‌فام بكات، سوێندبێت بێگومان ئێمه ئیبراهیممان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردوه‌و (كردوومانه به‌پێشه‌وا) به‌ڕاستی له‌و دنیاش له ڕیزی پیاو چاكاندایه‌.

ھیچ کەس لە ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) خۆی ھەڵاناویرێت و پشتی تێ ناکات وبچێتە سەر ئاینێکی تر، مەگەر کەسێک نەبێت بە گێل وگەمژەیی ونەفامی ستەم لەخۆی بکات وئاینی ھەق وڕاستی واز لێ بھێنێت وگومڕا ببێت، وڕازی بێت بە سوکی وڕسوایی، بێگومان ئێمە لە دونیادا ئیبراھیممان ھەڵبژارد وکردمان بە پێغەمبەر وخۆشەویستی خۆمان، وە ھەر ئەو لە دواڕۆژیشدا لەڕیزی ئەو چاکەکارانەدایە کە فەرمانەکانی خوای گەورەیان جێ بەجێ کردوووە، ھەر بەو ھۆیەوە بەرزترین پلەیان بەدەستھێناوە.

Al-Baqara 2:130Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.