Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 111–120 of 286

111

وَقَالُوا۟ لَن يَدْخُلَ ٱلْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(جووله‌كه و گاوره‌كان) ده‌ڵێن: هه‌رگیز كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌كه یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئه‌ی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا موسوڵمانانیش به‌هه‌شتیه چونكه باوه‌ڕیان به موسا و عیسا هه‌یه‌).

ھەموو دەستە وتاقمێک لە جولەکە وگاورەکان ووتیان: گوایە بەھەشت تایبەتە بەوانەوە، جولەکەکان: ووتیان: ھەرکەسێک جولەکە نەبێت ناچێتە بەھەشتەوە، وە گاورەکانیش ووتیان: ئەوەی گاور نەبێت ناچێتە بەھەشتەوە، ھەموو ئەمانە ئومێد و خەیاڵ پڵاوی بەتاڵ ونابەجێی وخراپی خۆیانە، جا ئەی پێغەمبەر وەڵامیان بدەرەوە وپێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن لە بانگەشە وبۆچونەکانتان بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو گومانانەی کە دەیبەن.

Al-Baqara 2:111Listen in Qur'an →
112

بَلَىٰ مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَلَهُۥٓ أَجْرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

نه‌خێر وانی یه‌، هه‌ركه‌س به‌ڕاستی خۆی بداته ده‌ست خواو له‌هه‌مان كاتدا چاكه‌كارو موسوڵمان بێت، ئه‌وه پاداشتی خۆی لای په‌روه‌ردگاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و نه‌ترسیان ده‌بێت و نه‌غه‌م و په‌ژاره دایان ده‌گرێت.

بەڵێ ڕاستی ودروستیەکەی ئەمەیە ھەرکەسێک دڵسۆز بێت بۆ خوای گەورە وبەئیخلاصەوەش ڕووی کردبێتە خوای گەورە - لە ھەمان کاتدا لەگەڵ دڵسۆزی وئیخلاصیەکەی بۆ خوای گەورە- چاکەکار بێت وچاکە خوازیش بێت لە بەندایەتی کردنی بەو شێوەیەی کە شوێنکەوتەی ئەوە بێت کە پێغەمبەری خوا ھێناوێتی، بەڕاستی ئەو کەسەی ئاوابێت لەھەر دەستە وتاقمێک بێت دەچێتە بەھەشتەوە، وە پاداشتی لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکی نابێت لە دواڕۆژدا، وە ھیچ دڵتەنگیش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا، ھەموو ئەمانە ئەو سیفەتانەن کە پاش ھاتنی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نایەنە دی لە موسڵماناندا نەبێت.

Al-Baqara 2:112Listen in Qur'an →
113

وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ لَيْسَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ لَيْسَتِ ٱلْيَهُودُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُمْ يَتْلُونَ ٱلْكِتَٰبَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

جوله‌كه ده‌ڵێن: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، گاوره‌كانیش ده‌ڵێن جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی (ته‌ورات و ئینجیلیش ده‌خوێننه‌وه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (له بتپه‌رستانی عه‌ره‌ب) هه‌روا ده‌ڵێن (بڕوایان به‌ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش نیه‌) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.

جولەکەکان وتیان: گاورەکان لەسەر ئاینی ڕاست و دروست نین، وە گاورەکانیش وتیان: جولەکەکان لەسەر ئاینی ڕاست و دروست نین، ھەموو ئەوان ئەو پەڕاو و پەرتووکانە دەخوێننەوە کە خوای گەورە بۆیانی دابەزاندووە، وە ئەوەش دەخوێننەوە کە فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ بھێنن بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، کاروکردەوەی ئەم جولەکە و گاورانە لە وتەی ئەو کەسانە دەکات لە موشریکەکان کە ھیچ نازانن کاتێک هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی و ھەموو ئەو پەڕاو و پەرتووکانەشیان بەدرۆ زانی کە بۆیان دابەزیووە، لەبەر ئەوە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا دادوەری دەکات لە نێوان تەواوی بیروباوەڕ جیاوازەکاندا بەو شێوەیە کە ھەواڵی داوە بە بەندەکانی، بەوەی سەرکەوتن و سەرفرازی ھەمیشەیی نییە بۆ ئەو کەسانە نەبێت باوەڕیان ھەیە بە تەواوی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکانی.

Al-Baqara 2:113Listen in Qur'an →
114

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ وَسَعَىٰ فِى خَرَابِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.

ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکار نیە کە ڕێگری دەکات لە ذیکر ویادی خوا لەناو مزگەوتەکانیدا، وە ڕێگری دەکات لە نوێژ ویادی خوا و خوێندنی قورئان تێیاندا، وە ھەوڵی ئەوەش دەدات کەخاپور وخراپیان بکات، بە تێکدان وڕێگری کردن لە بەجێھێنانی پەرستن تێیاندا، ئەو کەسانەی کە ھەمیشە لە ھەوڵدان بۆ خراپ وخاپور کردنی مزگەوتەکان نابێت بێنە ناویەوە مەگەر بە ترس ودڵە لەرزەوە نەبێت، چونکە ئەوانە بێباوەڕن وڕێگریان کردووە لە مزگەوتەکانی خوا، ئەوانە لە ژیانی دونیادا سەرشۆڕی وسوک وڕسوایی بەشیان دەبێت لەسەر دەستی موسڵماناندا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەھۆی ئەوەی بوبونە ڕێگری خەڵکی لە چوونە مزگەوت و یادی کردنی خوا، سزای گەورەیان بۆ ھەیە لە لایەن خوای گەورەوە.

Al-Baqara 2:114Listen in Qur'an →
115

وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ

ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواو (هه‌موولایه‌ك) هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه‌، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه‌.

موڵک وخاوەندارێتی ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا وئەوەشی لە نێوانیاندایە ھەر بۆ خوای گەورەیە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان بە بەندەکانی دەکات، جا ئێوە ڕوو لە ھەر شوێن وجێگایەک بکەن ئەوا ڕووتان لەخوای گەورە کردووە، جا فەرمانی خوای گەورە بە ڕوو وەرگێڕانتان بەرەو (بیت المقدس) یان بەرەو کەعبە، یان ھەڵەتان کرد لە ڕوو کردنە قیبلە، یان لەسەرتان گران وقورس بوو ڕوو بکەنه قیبلە، ئەوا ھیچ گرفت نیە وگوناھتان ناگات کە چۆن ڕوو دەکەن، چونکە ھەموو ڕووەکان ھەموویان ھەر ھی خوای گەورەن، بێگومان خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی ھەموو دروستکراوەکانی گرتووەتەوە، وە بەزانست وزانیاریشی ئاگادارە بە نیەت وکار وکردەوەکانیان.

Al-Baqara 2:115Listen in Qur'an →
116

وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ بَل لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ

(جووله‌كه‌و گاورو بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه (له‌كاتێكدا خوا پێویستی به‌كه‌س نیه‌) نه‌خێر وانی یه‌، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن.

جولەکە وگاور وھاوەڵدانەران ووتیان: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی داناوە! پاک وبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی دەیدەنە پاڵی، ئەو زاتە بێ باکە لە دروستکراوەکانی وھیچ پێویستی بەوان نیە، بەڵکو ئەو کەسە مناڵ بڕیار دەدات بۆ خۆی کە پێویستیەتی، خوای گەورە وبەرز وبڵند خاوەنی ھەموو ئەو شتانەیە کە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە، ھەموو دروستکراوەکانی بەندە وملکەچی ئەون، ھەرچۆنیەکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

Al-Baqara 2:116Listen in Qur'an →
117

بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

(هه‌ر ئه‌و زاته‌) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه‌، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته‌، یان ئه‌و كاره‌، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت.

خوای گەورە دروستکەر وبەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لە ناویاندایە کە پێشتر نمونەیان نەبووە، جا ھەرکاتێک بڕیاری لەسەر کارێکدا، یان وویستی ئەنجامی بدات ئەوا تەنھا دەڵێت ببە، ئەوا خێرا بەو شێوەیە دەبێت کە خوای گەورە دەیەوێت، وە ھیچ شتێکیش نیە بڕیار وفەرمان وقەزای خوا ڕەد بکاتەوە وببێتە ڕێگر لەبەردەمیدا.

Al-Baqara 2:117Listen in Qur'an →
118

وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوْ تَأْتِينَآ ءَايَةٌۭ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَٰبَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ

جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟!! (شایانی باسه‌) كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت (شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه‌)، بێگومان ئێمه چه‌ننده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكراو ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.

ئەوانەی کە بێئاگا و نەزان بوون لە خاوەن پەرتووک و موشریکەکان، لەبەر سەرکەشیان لەھەق و ڕاستی دەیانووت: باشە بۆچی خوای گەورە بەبێ ناوەندگیری پێغەمبەرەکانی وە بەڕاستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ ناکات؟ یان نیشانەیەکی تایبەت بەخۆمان بۆ نانێرێت کە بڵێت تۆ پێغەمبەریت؟ ھاوشێوەی وتەی ئەمانەیش گەلان و ئوممەتانی تریش کە پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانی ھەمان شتیان دەوتەوە، ھەرچەند کات و شوێن و جێگاشیان جیاوازە بەڵام دڵیان هاوشێوەی ئەوانەى پێشووە لە کوفر و بێباوەڕی و سەرکەشی و فيز و سنوور تێپەڕاندن لە تاوان، بێگومان بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان ڕوون کردەوە بۆ ئەوانەی يەقین و باوەڕیان ھەیە بەھەق و ڕاستی ئەگەر بۆیان ئاشکرا بێت، ھیچ شتێک نییە تووشی گومانیان بکات، وە سەرسەختیش نین و ڕێگر نابن لە ڕازی بوون بە ھەق و ڕاستی.

Al-Baqara 2:118Listen in Qur'an →
119

إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۖ وَلَا تُسْـَٔلُ عَنْ أَصْحَٰبِ ٱلْجَحِيمِ

به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ.

ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان ڕەوانە کرد بە ئاینێکی ڕاست ودروست کە ھیچ گومان ودوو دڵیەکی تێدا نیە، بۆ ئەوەی موژدە بدەیت بە باوەڕداران بە بەھەشت، وە بێباوەڕانیش بترسێنێت بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوەش بزانە ھیچت لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت بەڕوونی پەیامی خوای گەورە بگەیەنیت، وە خوای گەورە لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەوانەی باوەڕت پێ ناھێنن لە ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخ.

Al-Baqara 2:119Listen in Qur'an →
120

وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ

هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه‌، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.

خوای گەورە لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا قسەدەكات و پێی ڕادەگەیەنێت و دەیترسێنێت و پێی دەڵێت: جولەکە و گاورەکان ھەرگیز ڕازی نابن لە تۆ ھەتاوەکو واز لە ئیسلام دەھێنیت و شوێن ئەو ئاینە دەکەویت کە ئەوانی لەسەرە، بڵێ: بە راستی تەنها كتێبەكەی خوای گەورە و رونكردنەوەی ئەو رێنوێنیكارە نەك ئەوەی ئەوان لەسەرین لە ناڕەوایی و باتڵ، جا ئەگەر تۆ یان ھەر شوێنکەوتەیەکی تۆ لە موسڵمانان شتێکی وابکەن پاش ئەوەی ئاینی ڕاست و ھەقتان بۆ ھات و بۆتان ڕوونکرایەوە، ئەوا ھیچ یارمەتی و کۆمەکیەکتان لای خوای گەورەوە نابینن، ئەمەش لە چوار چێوەی ڕوونکردنەوەی مەترسی جێھێشتنی ھەق و ڕاستی و شوێنکەوتنی ئەھلی ناھەق دێت.

Al-Baqara 2:120Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.