Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 286

101

وَلَمَّا جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).

جا کاتێک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە پێغەمبەرێتی لە لایەن خوای گەورەوە ڕەوانە کرا بۆلایان، کە ھاوتای ئەو سیفەتانە بوو لە تەوراتەکەی لای خۆیان ھەبوو کۆمەڵێکیان پشتیان کردە ئەوەی کە تەورات باسی کردبوو، وە خستیانە پشتی خۆیانەوە و تۆزێکیش دەبارز نەبوون وگوێیان پێ نەدا، ھەروەک ئەو کەسە نەزان و جاھیلانەی کە ھیچ سوودێک لە ھەق وھیدایەتی قورئان نابینن، و گوێی پێ نادەن.

Al-Baqara 2:101Listen in Qur'an →
102

وَٱتَّبَعُوا۟ مَا تَتْلُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَٰنَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُوا۟ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحْرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌۭ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَزَوْجِهِۦ ۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا۟ لَمَنِ ٱشْتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنْ خَلَٰقٍۢ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه‌) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه‌، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحرو جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحرو جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه‌: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده‌) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحرو جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته‌).

جا کاتێک جولەکە وازیان لە ئاینی خوای گەورە ھێنا، لەبری ئەوە شوێن ئەو ووتە وجادوانە کەوتن کە شەیتانەکان بە درۆ ودەلەسە دەیانخوێندەوە بۆ خەڵکی لە سەردەمی پێغەمبەر سولەیماندا (سەلامی خوای لێ بێت) کەوایان دەزانی کە گوایە سولەیمان بە جادوو موڵک وپادشایەتیەکەی جێگیر کردووە وبەدەستی ھێناوە، بێگومان سولەیمان بێباوەڕ نەبوو بەوەی گوایە فێری جادوو بووبێت، وەک جولەکەکان وایان دەزانی، بەڵکو ئەوە شەیتانەکان بوون بێباوەڕ بوون، بەوەی خەڵکیان فێری جادوو کرد، وە فێری ئەو جادووەیان کردن کە دابەزی بوو بۆ سەر ھەردوو فریشتەکە کە ناویان (ھاروت وماروت) بوو، لە شاری بابلی عێراق، ئەویش بۆ تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خەڵکی بوو، چونکە ئەو دوو فریشتەیە ھیچ کەسێکیان فێری جادوو نەدەکرد تا جوان بۆیان ڕوون دەکردەوە وتێیان دەگەیاندن کەوا ئەوان خوای گەورە ناردونی کە خەڵکی تاقی بکەنەوە (پێیان دەوتن کە موعجیزەی پیغەمبەران و جادوو دوو شتی لێک جودان) تاوەکو بەھۆی فێربوونی جادووەوە بێباوەڕ نەبن، جا ھەرکەسێک ئامۆژگاریەکانی ئەوانی وەرنەگرتایە ئەوا لەوانەوە فێری جادوو دەبوو، ھەر بەو ھۆیەوە جیاوزایان دەخستە نێوان پیاو وژنەکەیەوە، کە ڕق وکینەیان لە نێواندا دروست دەکردن، بەڵام ئەو جادووگەرانە نەیاندەتوانی زیان بەھیچ کەسێک بگەیەنن ئەگەر بڕیاری خوای گەورەی لەسەر نەبوایە، ئەوانە فێری جادوویەک دەبوون کە زیانیان پێ بگەیەنێت نەک سوود وقازانج، جا ئەو جولەکانە دەیانزانی ھەرکەسێک پەرتووکەکەی خوای گەورە بگۆڕێتەوە بە جادوو ئەوا لەڕۆژی دواییدا ھیچ بەش وبەختێکی نابێت لە ناز ونیعمەتەکانی بەھەشت، بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی خۆیانیان پێ فرۆشت، کاتێک نیگا و وەحی وشەرعی پەروەردگاریان گۆڕیەوە بە جادووی پوچ وبەتاڵ، جا ئەگەر بیانزانيایە چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان ھەرگیز دەستیان نەئەدایە ئەو کار وخووە نەگریس و پر لە گومڕاییە.

Al-Baqara 2:102Listen in Qur'an →
103

وَلَوْ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَمَثُوبَةٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ ۖ لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و جووله‌كانه ئیمان و باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاڕاستایه و جوانكار بوونایه (كه بێگومان ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی) ئه‌وا پاداشتێكیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه چاكترو به‌فه‌ڕتر بوو ده‌ست ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه (بیرو هۆشیان به‌كار بهێنایه‌).

بێگومان ئەگەر ئەو جولەکانە بەڕاستی باوەڕیان بھێنایە بەخوای گەورە، وە پارێزکار بوونایە و لێی بترسانایە بە گوێرایەڵێ کردن و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچی کردنی، ئەوا بێگومان پاداشتی خوای گەورە زۆر باشتر بوو بۆیان لەوەی کە لەسەری بوون، ئەگەر بەڕاستی بیانزانیایە چی شتێک سوود وقازانجی ھەیە بۆیان.

Al-Baqara 2:103Listen in Qur'an →
104

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقُولُوا۟ رَٰعِنَا وَقُولُوا۟ ٱنظُرْنَا وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌ڵێن (راعِنا) (چونكه له زمانی عیبریدا واتاكه‌ی ناشرینه بۆ توانج و پلار به‌كار دێت، به‌ڵكو) بڵێن: (انڤرنا) چاوه‌ڕێ و سه‌یرمان بكه و به چاكی ئه‌و فه‌رمانه له‌گوێ بگرن، (چونكه‌) بۆ كافرو بێباوه‌ران سزایه‌كی به ئێشمان ئاماده كردووه (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گاڵته به‌دین و ئیمان و موقه‌دده‌سات ده‌كه‌ن).

خوای گەورە باوەڕداران فێر دەکات کە ووشەی جوان بەکار بھێنن لەکاتی ئاخاوتن وقسە کردنیاندا، وپێیان دەڵێت: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەڵین: (راعنا) واتا: ئاگات لە حاڵمان بێت وگوێ بیستمانبە، چونکە جولەکە ئەو ووشەیەیان گۆڕی بوو وە پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) پێ بانگ دەکرد، وە مەبەستیان مانایەکی خراپ بوو کە لە زمانی ئەواندا بە مانای بەدکار وساویلکە دەھات، بۆیە خوای گەورە ڕێگری کرد لە باوەڕداران ئەو ووشەیە بەکار بھێنن لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو ئەو دەرگایە دابخات وکەس نەتوانێت بە مەبەستی خراپ بەکاری بھێنێت، لەبری ئەوە فەرمانی کرد ووشەی تەماشامان بکە تاوەکو لێت تێبگەین چی دەڵێیت، چونکە ئەو ووشەیە ھەمان مەبەست و واتا دەدات بەدەستەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ حەرامیەک ببن، وە بێگومان بۆ بێباوەڕانیش سزای بە سۆ وبە ئازار ھەیە.

Al-Baqara 2:104Listen in Qur'an →
105

مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَلَا ٱلْمُشْرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْكُم مِّنْ خَيْرٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ

چ ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان، چ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران حه‌ز ناكه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێرو به‌ره‌كه‌تێك دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ڕه‌حمه‌تی خۆی تایبه‌ت ده‌كات به هه‌ر كه‌سێك (بیه‌وێت و شایسته بێت) هه‌ر خوایش خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خششی گه‌وره‌یه‌.

بێباوەڕان ھەرجۆرێک بن، خاوەن کتێبەکان بن یان موشریک وھاوەڵ بڕیار دەرەکان بن، پێیان خۆش نیە ھیچ خێر وچاکەیەک لە لایەن خواوە دابەزێت بۆ سەرتان، کەم بێت یان زۆر، بێگومان خوای گەورە خۆی بەسۆز ومیھرەبانی خۆی پێغەمبەرێتی و وەحی ونیگا وباوەڕ تایبەت دەکات بەو کەسانەوە لە بەندەکانی کە خۆی دەیەوێت، خوای گەورە خاوەنی فەزڵی گەورەیە، ھیچ خێر وخۆشی وچاکەیەک تووشی ھیچ دروستکراوێکی نابێت مەگەر ئەو بیەوێت، یەکێکیش لە فەزڵ و چاکەکانی ناردنی پێغەمبەرەکەی و دابەزینی قورئان بوو بۆی.

Al-Baqara 2:105Listen in Qur'an →
106

۞ مَا نَنسَخْ مِنْ ءَايَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍۢ مِّنْهَآ أَوْ مِثْلِهَآ ۗ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

هه‌ر ئایه‌تێكبسڕینه‌وه‌، یان بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشییه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاكتر له‌و، یان وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌؟

خوای گەورە بەرز وبڵند ڕوونی دەکاتەوه ھەرکاتێک حوکمی ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز ھەڵگرتبێت، یان لەفزەکەی سڕیبێتەوە و خەڵکی لەبیریان چووبێتەوە، ئەوا خوای گەورە بەعیلم وحیکمەتی خۆی لە ئێستا یان لەداھاتوودا لەوە بەسوودتر یان ھاوشێوەی خۆیانیان بۆ دەھێنێت، وە تۆیش دەزانیت ئەی پێغەمبەر کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵات وبەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە ھەموو بڕیار وحوکمیش دەدات ھەرکاتێک بیەوێت.

Al-Baqara 2:106Listen in Qur'an →
107

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ

ئایا نه‌تزانیوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) كه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌، جگه له‌و خوایه هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێكتان نیه‌؟

ئەی پێغەمبەر تۆ دەزانیت کە بێگومان خوای گەورە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە، ھەر کارێکی بوێت ئەنجامی دەدات، ھەرچۆنێک بیەوێت فەرمان دەکات بە بەندەکانی، وە ڕێگریشیان لێ دەکات لەوەی کە دەیەوێت، وە ئەوەی لە ئەحکامەکانی شەرعە بڕیاری لەسەر دەدات، وە ئەوەشی بیەوێت دەیانسرێتەوە، وە بیشزانە جگە خوای گەورە ھیچ پشت وپەنا وکەسێکتان نیە کە کاروبارەکانتان بەڕێوە ببات، وە ھیچ یار وکۆمەکێکتان نیە کە زیانتان لێ دوور بخاتەوە، بەڵکو تەنھا خوای گەورەیە پشت وپەنا ویار وکۆمەکتان، بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.

Al-Baqara 2:107Listen in Qur'an →
108

أَمْ تُرِيدُونَ أَن تَسْـَٔلُوا۟ رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

(ئه‌ی هاوه‌ڵان) ئاخۆ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت داخوازی (گه‌وره‌و ناقۆڵا) له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك كاتی خۆی داخوازی له موسا كرا، جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕ بگۆرێته‌وه به كوفر، ئه‌وه بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون كردووه‌.

ئەی باوەڕداران کاری ئێوە نیە داوا لە پێغەمبەرەکەتان بکەن -داوا کردنی سەرکەشی وپشتھەڵکردن- ھەروەک چۆن گەلەکەی موسی پێشتر داوایان لە موسی کرد کە خوامان پیشان بدە، جا ھەر کەسێک باوەڕ بگۆڕێتەوە بە بێباوەڕی ئەوا بێگومان لەڕێگای مامناوەند ودادگەری کە ڕێگای ڕاستە لایداوە وگومڕا بووە.

Al-Baqara 2:108Listen in Qur'an →
109

وَدَّ كَثِيرٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًۭا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَٱعْفُوا۟ وَٱصْفَحُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه‌، به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشییان لێ بكه‌ن، تا خوا كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

زۆرێک لە جولەکە و گاورەکان لەبەر حەسوودی ونەگریسیان پێان خۆشە و ئاواتی ئەوە دەخوزان کە پاش باوەڕھێنانتان بێباوەڕتان بکەنەوە وھەڵتان بگەڕێنەوە لە ئاینەکەتان، ھەروەک ئەو کاتانەی کە بتتان دەپەرست، پاش ئەوەی ئەو جولەکە وگاورانە ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە وزانیان ئەوەی کە بۆ پێغەمبەر ھاتووە لە لایەن خواوەیە، جا ئەی باوەڕداران ئێوە لێیان ببورن و چاوپۆشی لە نەزانین و جەھل و دەروونی خراپیان بکەن، تا ئەو کاتەی کە فەرمان و بڕیاری خوا لەبارەیانەوە دێت، بێگومان فەرمان وبڕیاری خوا لەم بارەیەوە ھات، ئەویش ئەوە بوو کە بێباوەڕان سەرپشک بکرێن لە نێوان ئیسلام یان پێدانی جزیە یان جەنگ کردن، بێگومان خوای گەورە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات.

Al-Baqara 2:109Listen in Qur'an →
110

وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍۢ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

(كه‌واته ئه‌ی ئیمانداران) نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن (به خاوه‌ن مافه‌كان) و دڵنیا بن كه هه‌ر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی ده‌كه‌ن، لای خوا بزر نابێت و ده‌ستتان ده‌كه‌وێته‌وه چونكه به‌ڕاستی خوا بیناو به ئاگایه به‌و كارو كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

نوێژەکانتان بە تەواوی و بە ئەرکان و واجبات وسوننەتەکانیەوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن وبیدەن بەو کەسانەی شایستەی زەکات پێدانن، وە ھەرچەند کاروکردەوەی چاک بکەن لە ژیانتاندا و پێش خۆتانی بخەن پێش مردن ئەوا دەبێتە توێشوو بۆتان، وە لەلای خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا پاداشتەکەی دەبیننەوە و لەسەری پاداشتان دەداتەوە، بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەموو کار وکردەوەکانتان، وە پاداشتی ھەموو کەس دەداتەوە لەسەر کار وکردەوەکانیان.

Al-Baqara 2:110Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.