Muslim99Muslim99
← Tafsir library

14. Ibrahim

Abraham · Meccan · 52 ayahs

سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 52

41

رَبَّنَا ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ ٱلْحِسَابُ

په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه‌، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت.

ئەی پەروەردگارمان لە گوناھەکانی خۆم و دایک و باوکم خۆشبە (ئیبراھیم ئەم نزایەی کاتێک کرد پێش ئەوەی بزانێت کە باوکی دوژمنی خوایە و بۆی ڕوون بێتەوە، جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە دوژمنی خوایە خۆی لێھەڵاوێرا)، وە ھەروەھا لەو ڕۆژەی کە خەڵکی لە گۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە بۆ لێپرسینەوەی لەبەردەست پەروەردگاریان، لە گوناھی باوەڕدارانیش خۆشبە.

42

وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ غَٰفِلًا عَمَّا يَعْمَلُ ٱلظَّٰلِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍۢ تَشْخَصُ فِيهِ ٱلْأَبْصَٰرُ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واگومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژیك که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دنیادا سته‌مکاران ڕیسوا ده‌کات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت).

- ئەی پێغەمبەر - وا گومان نەبەیت کاتێک خوای گەورە سزای ستەمکاران دوا دەخات، بێ ئاگایە لە کاروکردەوەیان لە بەدرۆزانینی پێغەمبەران و ڕێگری کردن لە ئاینە پیرۆزەکەی، نەخێر بەڵکو زانایە پێیان، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نییە، بەڵکو سزاکانیان دوادەخات بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەو ڕۆژەی لەترسی ناڕەحەتی و دیمەنەکانی چاوەکان ئەبڵەق دەبن تێیدا.

43

مُهْطِعِينَ مُقْنِعِى رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ۖ وَأَفْـِٔدَتُهُمْ هَوَآءٌۭ

به په‌له و شپرزه‌ییه‌وه دێن، سه‌ریان به‌رز کردۆته‌وه و له ترس و سامناکی ئه‌و ڕۆژه‌دا چاویان ناتروکێت، دڵه ڕاوکێیانه‌و دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه و هیچ حاڵی نین.

ئەو کاتەی خەڵکی لە گۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە بە خێرایی بەرەو بانگکەرەکە دەڕۆن بەشێوەیەک سەریان بەرز کردووەتەوە و لەترسا تەماشای ئاسمان دەکەن، وە پێڵوی چاوەکانیان وەستاوە و نایەتە خوارەوە، بەڵکو لەبەر ناڕەحەتی دیمەنەکان چاوەکانیان ئەبڵەق بووە، وە دڵەکانیشیان خاڵی بووەتەوە لە ھەموو شتێک و ژیری و تێگەیشتنیان تێدا نەماوە.

44

وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ ٱلْعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رَبَّنَآ أَخِّرْنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوٓا۟ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍۢ

ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزاو ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه‌، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.

- ئەی پێغەمبەر - ئوممەتەکەت بترسێنە بە سزای خوا لە رۆژی قیامەتدا، جا ئەو کاتە ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە بە کوفرکردن و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، مۆڵەتمان بدە و سزاکەمان دوابخە، وە بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو باوەڕت پێ بھێنین، وە شوێن ئەو پێغەمبەرانە بکەوین کە ڕەوانەت کرد بۆ لامان، بە گاڵتە پێکردن و سەرزەنشتێکەوە وەڵامیان دەدرێتەوە و پێیان دەوترێت: ئایا ھەر ئێوە نەبوون کاتی خۆی لە دونیا سوێندتان دەخوارد کە لە دونیا ھەر دەمێننەوە و ناگەڕێنەوە بۆ ڕۆژی دوایی، ئەی ھەر ئێوە نەبوون کە نکۆڵی ئەوەتان دەکرد کە لەپاش مردن زیندوو بکرێنەوە؟!

45

وَسَكَنتُمْ فِى مَسَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ ٱلْأَمْثَالَ

ئێوه کاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا که سته‌میان له خۆیان کردو (ڕێگه‌ی ئیمان و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌رکه‌وت که چیمان پێکردن و چیمان به‌سه‌ر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌رئه‌نجامیان).

ئێوە لە جێگا و ڕێگا و شوێنی بێباوەڕانی ئوممەتانی پێش خۆتان نیشتەجێ بوون، کە بەکوفر کردن و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا ستەمیان لە خۆیان کرد، وەک گەلی ھود و گەلی ساڵح، وە چاک بۆتان ڕوون بوویەوە کە چۆن لەناومان بردن و چیمان بەسەر ھێنان، وە لەم قورئانەدا نموونەی زۆریشمان لەبارەی گەلانی پێشووەوە بۆ ھێنانەوە تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام ھیچ پەند و ئامۆژگاریتان لێوەرنەگرت.

46

وَقَدْ مَكَرُوا۟ مَكْرَهُمْ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ ٱلْجِبَالُ

بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه‌) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنێت.

ئەوانەی لە جێگا و ڕێگای ئەو گەلە ستەمکارانەی ئوممەتانی پێشوو نیشتەجێ بوون بێگومان خەریکی پیلانگێڕان و فڕوفێڵ بوون بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) و کۆتایی پێھێنان بە بانگەوازەکەی، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری فڕوفێڵ و پیلانی ئەوانە و ھیچی لاشاراوە نییە، فڕوفێڵی ئەوانە زۆر لاوازە، لەبەر لاوازیان کێو و شاخ و شتەکانی تریشی پێ لانەدەدرا، بپێچەوانەی فێڵ و پیلانی خوا لەوان کە لەناوی بردن.

47

فَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِۦ رُسُلَهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍۢ

که‌واته‌، وا حساب مه‌که (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (به سه‌رخستن و مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له دنیاداو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌سته و خاوه‌نی تۆڵه‌یه (له سته‌مکارو خوانه‌ناسان).

- ئەی پێغەمبەری خوا - واگومان نەبەیت ئەو خوایەی کە پەیمان و بەڵێنی داوە کە پێغەمبەرەکانی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا پەیمان و بەڵێنەکانی خۆی ناباتە سەر، بێگومان ھیچ شتێک بەسەر خوای گەورە زاڵ نابێت و دەسەڵاتی نابێت بە سەریدا، وە پشتیوانی دۆست و خۆشەویستانی خۆیەتی و سەربەرز و موەفەقیان دەکات، وە خاوەنی تۆڵەی زۆر توندە بەرامبەر دوژمنەکانی و دوژمنی پێغەمبەرەکانی.

48

يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ ۖ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ

له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی ترو هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی ترو هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران.

ئەم تۆڵە کردنەوە لە بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەت دێتەدی، ئەو ڕۆژەی ئەم زەوییە دەگۆڕێت بەزەویەکی تری سپی بێگەرد، وە ھەروەھا ئاسمانەکانیش بە ئاسمانی تر دەگۆڕێن، وە خەڵکیش لە گۆرەکانیان زیندوو دەکرێنەوە و بەجەستە و کاروکردەوەیانەوە لەبەردەست خوای گەورەدا دەوەستێنرێن، ئەو خوایە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵی نییە، وھەر خۆی خاوەنی گەورەیی و شکۆیە، دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا و ملکەچیان دەکات، وە ھیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر ئەودا نییە، وە زاڵ و بەدسەڵاتە و کەس بەسەر ئەودا زاڵ نابێت.

49

وَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ مُّقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ

له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و گوناهکاران ده‌بینێت کۆت و زنجیر کراوه‌ته ده‌ست و پێ و گه‌ردنیان و به‌یه‌که‌وه به‌ستراون.

- ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژەی کە زەوی بەزەویەکی تر دەگۆڕێت و ئاسمانەکانیش بە ئاسمانی تر، بێباوەڕان و موشریکەكان و بتپەرستەکان دەبینیت لەگەڵ ھاوبیرەکانی خۆیاندا کۆت و بەند کراون، بە زنجیر دەست و پێیان بەگەردنیانەوە بەستراوەتەوە، جلوبەرگی بەریان لە مادەیەکی ڕەشە خێرا گڕ دەگرێت، دەموچاو و ڕوخساریان ئاگری دۆزەخ دایدەگرێت و دەیسوتێنێت.

50

سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍۢ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ

کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که ما‌دده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان).

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژی کە زەوی بەزەویەکی تر دەگۆڕێت وئاسمانەکانیش بەئاسمانی تر، بێباوەڕان وموشریکن وبتپەرستەکان دەبینیت لەگەڵ ھاوبیرەکانی خۆیاندا کۆت وبەند کراون، بەزنجیر دەست وپێیان بەگەردنیانەوە بەستراوەتەوە، جلوبەرگی بەریان لەمادەیەکی ڕەشە خێرا گڕ دەگرێت، دەموچاو وڕوخساریان ئاگری دۆزەخ دایدەگرێت ودەیسوتێنێت.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.