قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت) و به‌ئاشکرا (بۆ هاندانی که‌سانی تر)، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایه، نه‌فرۆشتن (تا به‌هۆی پاره‌و سامانه‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن) نه دۆستایه‌تیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوه‌ڵان هه‌وڵێك بده‌ن).
[ قُلْ لِعِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا يُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی من بڵێ: با نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌و شێوازه‌ى كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێكردوون [ وَيُنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون با لێی ببه‌خشن به نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى كه نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه به ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى چاویان لێ بكات [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا بَيْعٌ فِيهِ ] پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت كه ڕۆژی قیامه‌ته هیچ كڕین و فرۆشتنێكی تیا نیه‌و مرۆڤـ ناتوانێ له‌وێ به پاره خۆی بكڕێته‌وه [ وَلَا خِلَالٌ (٣١) ] وه هیچ خه‌لیل و خۆشه‌ویستێكیش نیه كه فریای خۆشه‌ویستی خۆی بكه‌وێت و له سزای ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری بكات.