الٓر ۚ كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.
سووره‌تی (ئيبراهيم - صلی الله علیه وسلم -)
سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (٥٢) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوون له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسمان كرد [ كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه پیرۆزه كتابێكه بۆ تۆمان دابه‌زاندووه [ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (١) ] تا به‌و قورئانه پیرۆزه خه‌ڵكی له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و نه‌زانی و گومڕایی ده‌ربكه‌ی بۆ ڕووناكی ئیمان و ئیسلام و هیدایه‌ت و زانیاری به ئیزنی په‌روه‌ردگاریان بۆ ڕێگای خوای گه‌وره‌ى زۆر به‌ده‌سه‌ڵاتى سوپاسكراوه.