الٓر ۚ كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.
﴿الٓـرۚ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، - ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانە پەرتووکێکە ناردومانەتە خوارەوە بۆت تاوەکو بەو قورئانە خەڵکی لە کوفر و بێباوەڕی و نەزانین و گومڕاییەوە دەربھێنیت بۆ باوەڕ و زانست و ھیدایەت و ڕێنمونی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ئیزنی خوای گەورە کە ڕێگای خوای گەورەی باڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ و بەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە سوپاسکراوە لە ھەموو شتێکدا.