Muslim99Muslim99
← Tafsir library

14. Ibrahim

Abraham · Meccan · 52 ayahs

سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 51–52 of 52

51

لِيَجْزِىَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

(ئه‌م تۆڵه سه‌ندنه له سته‌مکاران) بۆ ئه‌وه‌یه که خوا پاداشتی هه‌ر که‌سێك به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی کردویه‌تی بداته‌وه‌، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.

[ لِيَجْزِيَ اللَّهُ كُلَّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ ] تا خوای گه‌وره‌ پاداشت یان سزای هه‌موو كه‌سێك بداته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆی [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٥١) ] به‌دڵنیایى لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌توانێ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیدا بكات.

52

هَٰذَا بَلَٰغٌۭ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا۟ بِهِۦ وَلِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَلِيَذَّكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

ئه‌م (قورئانه‌) ڕاگه‌یاندنێکه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی تا به‌هۆیه‌وه وریا بکرێنه‌وه و ئامۆژگاری پێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بێگومان ئه‌و زاته خوایه‌کی تاك و ته‌نیایه‌، (هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که‌) خاوه‌نی بیرو هۆشه‌کان یادا‌وه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن (له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن خۆشیان و خه‌ڵکیش له سزای دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن).

[ هَذَا بَلَاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ گه‌یاندنێكه‌ بۆ تێكڕاى خه‌ڵكی كه‌ ئه‌مه‌یان به‌سه‌ تا ئاگادار بكرێنه‌وه‌و بترسێنرێن [ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه‌ تا بزانن ته‌نها په‌رستراوی حه‌ق زاتی پیرۆزی الله یه‌ تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه‌ [ وَلِيَذَّكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ (٥٢) ] وه‌ تا خاوه‌ن عه‌قڵ و هه‌سته‌كان په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن و بیر بكه‌نه‌وه‌ والله أعلم.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.