Muslim99Muslim99
← Tafsir library

14. Ibrahim

Abraham · Meccan · 52 ayahs

سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 52

31

قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت) و به‌ئاشکرا (بۆ هاندانی که‌سانی تر)، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایه‌، نه‌فرۆشتن (تا به‌هۆی پاره‌و سامانه‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن) نه دۆستایه‌تیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوه‌ڵان هه‌وڵێك بده‌ن).

[ قُلْ لِعِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا يُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی من بڵێ: با نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌و شێوازه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێكردوون [ وَيُنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون با لێی ببه‌خشن به‌ نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه‌ به‌ ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى چاویان لێ بكات [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا بَيْعٌ فِيهِ ] پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ هیچ كڕین و فرۆشتنێكی تیا نیه‌و مرۆڤـ ناتوانێ له‌وێ به‌ پاره‌ خۆی بكڕێته‌وه‌ [ وَلَا خِلَالٌ (٣١) ] وه‌ هیچ خه‌لیل و خۆشه‌ویستێكیش نیه‌ كه‌ فریای خۆشه‌ویستی خۆی بكه‌وێت و له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری بكات.

32

ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْفُلْكَ لِتَجْرِىَ فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْأَنْهَٰرَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێناوه‌، له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه به‌هۆیه‌وه به‌روبوومی له‌ناخی زه‌وی بۆ ئێوه ده‌رهێناوه‌، هه‌روه‌ها که‌شتی له ده‌ریادا بۆ ئێوه بار هێناوه تا فه‌رمانی ئه‌و زاته بڕوات (به‌سه‌ریه‌وه‌، هه‌ر خوایه به‌دیهێنه‌ری ئه‌و ماده سه‌ره‌تاییانه‌ی که که‌شتی لێ دروست ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌وزاته‌یه به‌دیهێنه‌ری وزه‌و ئاوو هه‌وا... هتد)، هه‌روه‌ها ڕووباره‌کانیشی بۆ ڕام کردوون (که جۆره‌ها سوودیان هه‌یه بۆتان).

{هةنديَك لة بةخششةكانى خواى طةورة}

[ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌، وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ بارانی دابه‌زاندووه‌ [ فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ ] وه‌ جۆره‌ها ڕزق و ڕۆزی له‌ به‌رووبووم بۆ ئێوه‌ ده‌ركردووه‌ له‌ ناخی زه‌وی [ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْفُلْكَ لِتَجْرِيَ فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ] وه‌ كه‌شتییه‌كانیشی ژێربار كردووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌دا له‌ناو ده‌ریادا بڕۆن به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْأَنْهَارَ (٣٢) ] وه‌ ڕووباره‌كانیشی ژێربار كردووه‌ كه‌ ئێوه‌ ئه‌توانن له‌ناویدا بڕۆن وه‌ سوودی لێ ببینن.

33

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ دَآئِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ

خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون که به‌رده‌وام له چه‌رخ و خولدان، شه‌و و ڕۆژیشی بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه ڕام هێنا.

[ وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ ] وه‌ خۆرو مانگیشی بۆ ژێربار كردوون تا سوودی لێ ببینن وه‌ به‌رده‌وام ئه‌وان له‌ ڕۆیشتندان بێزار نابن له‌ ڕۆیشتن وه‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر رۆیشتن و جولاندنى خۆرو مانگ و جێگیر نه‌بوونیان) [ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ (٣٣) ] وه‌ شه‌و و ڕۆژیشی بۆ ژێربار كردوون تا له‌ شه‌ودا پشوو بده‌ن وه‌ له‌ ڕۆژیشدا بژێوی خۆتان په‌یدا بكه‌ن.

34

وَءَاتَىٰكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ۚ وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَظَلُومٌۭ كَفَّارٌۭ

له‌هه‌رچی شتێك داواتان کردبێت و پێوستان بێت، پێی به‌خشیوون، خۆ ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خوا ئاماژه بکه‌ن، ناتوانن بیانژمێرن (به‌ڵکو یه‌ك نیعمه‌ت ناژمێردرێت، ئه‌وه‌نده لق و پۆپی لێ ده‌بێته‌وه‌)، به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئینسانه‌کان زۆر سته‌مکارو خوانه‌ناس و سپڵه‌ن.

[ وَآتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ] وه‌ له‌ هه‌موو شتێك له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ داواتان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ پێى به‌خشیون [ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بژمێرن ئه‌وه‌ له‌ ژماردن نایه‌ن و توانای ژماردنیتان نیه‌ له‌به‌ر زۆری ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیون [ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ (٣٤) ] به‌ڕاستی مرۆڤ زۆر زوڵم و سته‌م له‌ نه‌فسی خۆی ئه‌كات وه‌ زۆر كوفرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات.

35

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًۭا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ

(به‌یاد بێنه‌) کاتێك ئیبراهیم نزای کردو وتی: په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه به‌سه‌ر ئه‌م شارو وڵاته‌داو خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌ره‌ستین.

{دوعاو پاڕانەوەی ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە خوای گەورە}

[ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا الْبَلَدَ آمِنًا ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - دوعای كرد ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره‌ كه‌ مه‌ككه‌یه‌ بیكه‌ به‌ شارێكی ئه‌مین و هێمن و ئارام [ وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ (٣٥) ] وه‌ خۆم و نه‌وه‌كانم بپارێزه‌ له‌وه‌ی كه‌ بت بپه‌رستین (كه‌ ئیبراهیم ئه‌م دوعایه‌ بكات ئێمه‌ ئه‌بێ زیاتر له‌ خۆمان بترسین و ئه‌م دوعایه‌ بۆ خۆمان و دایك و باوك و نه‌وه‌كانمان بكه‌ین).

36

رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ فَمَن تَبِعَنِى فَإِنَّهُۥ مِنِّى ۖ وَمَنْ عَصَانِى فَإِنَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌و بتانه زۆر که‌سیان گومڕا کردو، زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد، جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێته و به‌گوێی من بکات، ئه‌وه بێگومان له په‌یڕه‌وانی منه‌، ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت، ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهره‌بانیت.

[ رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م بتانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی گومڕا كردنى زۆرێك له‌ خه‌ڵكی [ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي ] جا هه‌ر كه‌سێك شوێن من بكه‌وێ ئه‌وه‌ له‌ منه‌ [ وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٦) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچیم بكات ئه‌وه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆشبوو و به‌ به‌زه‌ییت (لێره‌ سه‌رپێچی مه‌به‌ست پێی تاوانه‌، نه‌ك به‌ درۆزانین و شوێن نه‌كه‌وتن).

37

رَّبَّنَآ إِنِّىٓ أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِى بِوَادٍ غَيْرِ ذِى زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ ٱلْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱجْعَلْ أَفْـِٔدَةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ تَهْوِىٓ إِلَيْهِمْ وَٱرْزُقْهُم مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ

په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێنشین کردووه‌، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژو خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.

[ رَبَّنَا إِنِّي أَسْكَنْتُ مِنْ ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ عِنْدَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار من نه‌وه‌كانم (هاجه‌رى خێزانم و ئیسماعیلى كوڕم) جێگیرو نیشته‌جێ كردووه‌ له‌ دۆڵێكدا كه‌ هیچ كشتوكاڵێكی لێ نیه‌ له‌لای ماڵه‌كه‌ی تۆ له‌ مه‌ككه‌ كه‌ موحه‌ڕه‌مه‌، واته‌: حه‌رامه‌ له‌سه‌ر سته‌مكاران و كافران كه‌ بێڕێزی به‌رامبه‌ری بكه‌ن یان سووكایه‌تی پێ بكه‌ن [ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا الصَّلَاةَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆیه‌ له‌وێ جێگیرو نیشته‌جێم كردوون تا نوێژ بۆ تۆ ئه‌نجام بده‌ن [ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ ] وه‌ تۆش وا له‌ دڵی خه‌ڵكی بكه‌ كه‌ دڵیان ڕاكێشی بۆ لای ئه‌و ماڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بكه‌ن و عیباده‌تی تۆى لێ بكه‌ن [ وَارْزُقْهُمْ مِنَ الثَّمَرَاتِ ] وه‌ ڕزقیان بده‌ له‌ به‌رووبوومه‌كان [ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ (٣٧) ] به‌ڵكو ئه‌وانیش شوكرانه‌بژێری تۆ بكه‌ن.

38

رَبَّنَآ إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِى وَمَا نُعْلِنُ ۗ وَمَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ

په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت چی ده‌شارینه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ین (له کارو کرده‌وه‌مان) و هیچ شتێك له زه‌وی و له ئاسماندا له خوای گه‌وره په‌نهان نابێت.

[ رَبَّنَا إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِي وَمَا نُعْلِنُ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زانای كه‌ ئێمه‌ چ شتێكمان شاردۆته‌وه‌و چ شتێكمان ئاشكرا كردووه‌ (نیه‌تى من ده‌زانیت له‌ دوعاكردنم بۆ مه‌ككه‌ كه‌ مه‌به‌ستم ره‌زامه‌ندى تۆیه‌) [ وَمَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ (٣٨) ] وه‌ هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ نه‌ له‌ زه‌وی و نه‌ له‌ ئاسمان.

39

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى وَهَبَ لِى عَلَى ٱلْكِبَرِ إِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ ۚ إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ

سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که له ته‌مه‌نی پیریدا ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم بیسه‌ری دوعا و نزایه‌.

[ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي وَهَبَ لِي عَلَى الْكِبَرِ إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ ] حه‌مدو ستایش بۆ په‌روه‌ردگار كه‌ له‌ ته‌مه‌نی پیریدا كه‌ خۆم و خێزانیشم ته‌مه‌نمان گه‌وره‌یه‌و پیر بووین ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، كه‌ وتراوه‌: كاتێك كه‌ ئیسماعیلی بووه‌ ته‌مه‌نی نه‌وه‌دو نۆ (٩٩) ساڵ بووه‌، وه‌ كه‌ ئیسحاقی بووه‌ ته‌مه‌نی سه‌دو دوانزه‌ (١١٢) ساڵ بووه‌ [ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ الدُّعَاءِ (٣٩) ] به‌ دڵنیایی په‌روه‌ردگاری من هه‌موو دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌ك ئه‌بیستێ وه‌ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌.

40

رَبِّ ٱجْعَلْنِى مُقِيمَ ٱلصَّلَوٰةِ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَآءِ

په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعاو نزام گیرا بکه‌.

[ رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وام لێ بكه‌ به‌رده‌وام نوێژه‌كانم ئه‌نجام بده‌م وه‌ نه‌وه‌كانیشم به‌هه‌مان شێوه‌ [ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ (٤٠) ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوعاكانمان قه‌بوڵ بكه.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.