وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًۭا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ ۖ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍۢ
(ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه، هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه.
{ مشتومڕی سەركردەكان‌و شوێنكەوتوانیان لە ناو دۆزەخدا}
[ وَبَرَزُوا لِلَّهِ جَمِيعًا ] وه خه‌ڵكی له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوای گه‌وره‌و له قه‌بره‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ده‌كه‌ون و له‌وێ كۆ ئه‌بنه‌وه [ فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا ] شوێنكه‌وتوه لاوازه‌كان به سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتداره به‌هێزو خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كان ئه‌ڵێن: ئێمه له دونیادا شوێن ئێوه كه‌وتبووین و گوێڕایه‌ڵتان بوون [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا ئێوه ئه‌توانن شتێك له سزای خوای گه‌وره‌مان له‌سه‌ر لاده‌ن یان دووری بخه‌نه‌وه [ قَالُوا لَوْ هَدَانَا اللَّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ ] ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه بۆ ئیمان ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ئه‌دا [ سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِنْ مَحِيصٍ (٢١) ] ئه‌گه‌ر ئارام بگرین یان ئارام نه‌گرین یه‌كسانه‌و هیچ ڕزگاربوونێكمان نیه‌و شوێنێك نیه كه بۆی ڕا بكه‌ین له سزای خوای گه‌وره.