وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًۭا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ ۖ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍۢ
(ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه، هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه.
لە ڕۆژی گەڕانەوەدا کە ڕۆژی دوایی دەکات گشت خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و دەردەکەون بۆ خوای گەورە، شوێنکەوتووە لاوازەکان بە گەورە و لێپرسراوەکانیان دەڵێن: - ئەی گەورە و سەرکردەکان - ئێمە لە دونیادا شوێن ئێوە کەوتین، بە فەرمانی ئێوە ھەڵدەسوڕاین، وە ھەرچیشتان ئارەزوو لێ نەبوایە وازمان لێدەھێنا، ئایا ئێستا ئێوە دەتوانن بەرگریمان لێ بکەن و بمانپارێزن لە سزای خوای گەورە؟ گەورە و لێپرسراوەکانیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئەگەر خوای گەورە لە دونیادا ڕێنمونی ئێمەی بکردایە بۆ باوەڕھینان ئەوا ئێمەیش ڕێنمونی ئێوەمان دەکرد، وە ئێستا لە سزای خوا ھەموو لایەکمان ڕزگارمان دەبوو، بەڵام چی بڵێین ئێمە گومڕا بووین و ئێوەشمان گومڕا کرد، جا ئێستاش ئەگەر ھاوار و داد وبێداد بکەین یان ئارام بگرین و بەرگەی سزای خوا بگرین ھەردووکی یەکسان و چوون یەکە ھیچ ڕزگار بوونێکمان نییە لە سزای خوای گەورە.