Muslim99Muslim99
← Tafsir library

14. Ibrahim

Abraham · Meccan · 52 ayahs

سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 52

21

وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًۭا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ ۖ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍۢ

(ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاوازو بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه‌، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه‌، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه‌) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه‌، هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه‌.

لە ڕۆژی گەڕانەوەدا کە ڕۆژی دوایی دەکات گشت خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و دەردەکەون بۆ خوای گەورە، شوێنکەوتووە لاوازەکان بە گەورە و لێپرسراوەکانیان دەڵێن: - ئەی گەورە و سەرکردەکان - ئێمە لە دونیادا شوێن ئێوە کەوتین، بە فەرمانی ئێوە ھەڵدەسوڕاین، وە ھەرچیشتان ئارەزوو لێ نەبوایە وازمان لێدەھێنا، ئایا ئێستا ئێوە دەتوانن بەرگریمان لێ بکەن و بمانپارێزن لە سزای خوای گەورە؟ گەورە و لێپرسراوەکانیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئەگەر خوای گەورە لە دونیادا ڕێنمونی ئێمەی بکردایە بۆ باوەڕھینان ئەوا ئێمەیش ڕێنمونی ئێوەمان دەکرد، وە ئێستا لە سزای خوا ھەموو لایەکمان ڕزگارمان دەبوو، بەڵام چی بڵێین ئێمە گومڕا بووین و ئێوەشمان گومڕا کرد، جا ئێستاش ئەگەر ھاوار و داد وبێداد بکەین یان ئارام بگرین و بەرگەی سزای خوا بگرین ھەردووکی یەکسان و چوون یەکە ھیچ ڕزگار بوونێکمان نییە لە سزای خوای گەورە.

22

وَقَالَ ٱلشَّيْطَٰنُ لَمَّا قُضِىَ ٱلْأَمْرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ ٱلْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِىَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوْتُكُمْ فَٱسْتَجَبْتُمْ لِى ۖ فَلَا تَلُومُونِى وَلُومُوٓا۟ أَنفُسَكُم ۖ مَّآ أَنَا۠ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَآ أَنتُم بِمُصْرِخِىَّ ۖ إِنِّى كَفَرْتُ بِمَآ أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ ۗ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

(کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه‌) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆرو ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌ر‌زه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه‌، بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.

ئەو کاتەی بڕیار دەدرێت کە خەڵکی باوەڕدار و خواناس بچنە بەھەشتەوە، وە خەڵکی دۆزەخیش بچنە ئاگری دۆزەخەوە، شەیتان دێت و دەڵێت: بەڕاستی وەعد و پەیمانی خوای گەورە ھەق و ڕاست دەرچوو، ئەوەی پەیمانی پێدابوون ھاتەدی، وە ڕوو دەکاتە دۆزەخییەکان و پێیان دەڵێت: منیش وەعد و پەیمانی ناڕەوا و درۆم پێدان و نەمبردە سەر و فریوم دان، وە لە دونیاشدا من ھێزێکی وام نەبوو بە زۆر شوێنی خۆمتان بخەم و بێباوەڕ و گومڕاتان بکەم، تەنھا ھێندە ھەبوو گوناھ و تاوانم بۆ دەڕازاندنەوە و ئێوەیش بەپەلە شوێنم دەکەوتن، جا کەوابوو لۆمە و سەرزەنشتی من مەکەن کە گومڕا و سەرلێشێواو بوون، بەڵکو لۆمە و سەرزەنشتی خۆتان بکەن چونکە ئەوە لە پێشترە بۆ لۆمە کردن، من ناتوانم فریای ئێوە بکەوم و سزاتان لەسەر لابەرم، وە ھەروەھا ئێوەش ناتوانن فریای من بکەون و سزام لەسەر سووک بکەن، بەڕاستی من بێباوەڕم و نکۆڵی لەوە دەکەم لە دونیادا منتان کردە ھاوەڵی خوای گەورە لەپەرستن و بەگوێتان کردم، (لە دوای ئەوە خوای گەورە بەھەموویان دەفەرموێت): بێگومان ستەمکاران - ئەوانەی ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا و بێباوەڕ بوون پێی لە دونیادا - سزایەکی بە ئێش و ئازار چاوەڕوانیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.

23

وَأُدْخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ۖ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌ

(له‌ولاشه‌وه‌) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو، کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابوو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ کران، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کان و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، له‌وجێگه‌و ڕێگه خۆشه‌دا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر به‌فه‌رمان و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان و چاك و چۆنیان له‌و به‌هه‌شته‌دا _سڵاوکردنه‌_.

بە پێچەوانەی سەرەنجام و عاقیبەتی ستەمکارانەوە، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کاروکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلار و دارو درەختەکانیاندا دەچێت، وە بەبڕیار و مۆڵەتی پەروەردگاریان بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەوێ دەمێننەوە، ھەندێکیان سڵاو لە ھەندێکی تریان دەکەن، وە فریشتەکان و پەروەردگاریشیان سڵاویان لێدەکەن.

24

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا كَلِمَةًۭ طَيِّبَةًۭ كَشَجَرَةٍۢ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌۭ وَفَرْعُهَا فِى ٱلسَّمَآءِ

ئایا نه‌تانبینیوه و نه‌تانزانیوه چۆن خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه به‌گوفتاری چاك و پاك، که‌وه‌ك دره‌ختی چاك و به‌ردار وایه‌، ڕه‌گی به‌توندی داکوتاوه له زه‌ویدا، لق و پۆپه‌کانیشی به‌ئاسماندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌.

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت خوای گەورە چۆن نمونە دەھێنێتەوە بۆ وشەی پاک وچاک، کە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) یە، کاتێک نمونەی بە درەختێکی پاکوخاوێن دێنێتەوە کە دارخورمایە، ڕەگ و ڕیشەکەی لەناخی زەویدا ڕۆچوەتە خوارەوە بەریشاڵەکانی ئاوی زوڵال و پاکوخاوێن دەخواتەوە، وە لق و چڵ و پۆپەکانیشی بەرز بوونەتوە بۆ ئاسمان و لە ئاوی ئاوڕنگ دەخۆنەوە و ھەوای پاكژ ھەڵدەمژن.

25

تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا ۗ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

ئه‌و دره‌خته هه‌موو کات و ده‌مێك به‌رو بوومی (پاكو جوان و بێگه‌ردی) ده‌به‌خشێت به ویستی په‌روه‌ردگاری، جا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م نموونانه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵکو یاداوه‌ری وه‌رگرن (له‌ڕاستیدا دین و به‌رنامه‌ی خوا دره‌ختێکی ئاوا پیرۆزه‌، ڕه‌گ و ڕیشاڵی خێر به‌خشه‌، چونکه خاکی زه‌وی له داماڵین ده‌پارێزێت، لق و پۆپی به‌سووده‌، سێبه‌ر ده‌کات، گه‌ڵاوگوڵ بۆ داوو ده‌رمان و ماڵات، به‌روبوومی بۆ ئاده‌میزاد، باڵنده‌کان به‌ئاوازی خۆش له‌سه‌ری ده‌خوێنن و ته‌سبیحات ده‌که‌ن و دڵخۆشمان ده‌که‌ن، ئۆکسجین ده‌به‌خشێت... هتد).

ئەم درەختە بە فەرمانی خوای گەورە ھەموو کات بەروبومی پاکوخاوێنی خۆی دەدات، خوای گەورە ئەم نمونانە بۆ خەڵکی دەھێنێتەوە تاوەکو خەڵکی وە ھۆش خۆ بێنەوە و بیرێک لە پاشەڕۆژی خۆیان و کاروکردەوەیان بکەنەوە.

26

وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍۢ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ ٱلْأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍۢ

نموونه‌ی قسه‌و گوفتاری پیس و ناپوختیش وه‌کو دره‌ختی زرو پیس و بێ سوود وایه‌، که هه‌ڵکێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی فڕێ درابێت، به‌هیچ بارێکدا خۆی نه‌گرێت (بۆ سووتاندن نه‌بێت بۆ هیچی تر چاك نیه‌، ئه‌م نموونه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو سه‌رگه‌ردانێك که له دنیادا خێر نه‌داته‌وه‌، له قیامه‌تیشدا شوێنکه‌وتوانیان له دۆزه‌خه‌وه سه‌ریان ده‌رده‌چێت).

وە نمونەی وشەی شیرک و ھاوبەشدانانی پیس و نەگریس وەک درەختێکی پیس و بۆگەن وایە (وەک گوژاڵکە) لەڕیشکەوە ھەڵکێشرابێت، کە ھیچ جێگیر نییە لەسەر زەوی چونکە ڕەگی دانەکوتاوە بەناخی زەویدا و بەرزیش نەبووەتەوە بەرەو ئاسمان، خێرا دەفەوتێت و لەناودەچێت و بای بەھێز لەگەڵ خۆی دەیبات، وشەی کوفر و بێباوەڕیش وەک ئەم درەختە لاوازە سەرەنجامەکەی نەمان و تیاچوونە، وە ھیچ کارێکی جوان چاکیش بۆ خاوەنەکەی بەرز ناکاتەوە بۆ لای خوای گەورە.

27

يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْقَوْلِ ٱلثَّابِتِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ

خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه پایه‌دار ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له قیامه‌تیشدا، (باوه‌ڕی دامه‌زراو فریایان ده‌که‌وێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامه‌زراو ده‌بێت و به‌ئیمانه‌وه ده‌مرن، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه سته‌مکاران گومڕا ده‌کات و ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیه‌و‎ێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت و ده‌کرێت.

خوای گەورە دڵ و دەرونی باوەڕداران لە ژیانی دونیادا بە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) لەسەر باوەڕ و ئیمان چاک دامەزراویان دەکات تا ئەو رۆژەی دەمرن لەسەر باوەڕ و ئیمانی خۆیان بەردەوام دەبن، وە دامەزراویشیان دەکات لە کاتی پرسیار لێکردنیان لەناو گۆڕ، وە لەکاتی زیندوو بوونەوەشیان ڕۆژی قیامەت، وە ستەمکارانیش گومڕا و سەرلێشێواو دەکات (ئەوانەی بەھاوبەش بڕیاردان و بێباوەڕی کردن لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕا بوون)، وە خوای گەورە ھەرچیەکی بوێت ئەنجامی دەدات لە گومڕاکردنی ئەوانەی بە عەدل و دادگەری خۆی ویستی لەسەرە، وە ھیدایەت و ڕێنمونی کردنی ئەوانەشی بە فەزڵی خۆی ویستی لەسەرە، ھیچ کەس ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەھیچ شتێک بکات.

28

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ كُفْرًۭا وَأَحَلُّوا۟ قَوْمَهُمْ دَارَ ٱلْبَوَارِ

ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه ناده‌یت که نازو نیعمه‌ته‌کانی خوایان به حه‌رام گێڕاوه (بۆ گوناهو خراپه باکاری ده‌هێنن) و بوونه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی و تیاچوونی قه‌ومه‌که‌ی خۆیان.

- ئەی پێغەمبەر - بێگومان حاڵی ئەو کەسانەت بینی لەبێباوەڕانی قوریش کە بێباوەڕ بون بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی چۆن ناز و نیعمەتەکەی خوا (کەھێمنی و ئاسایشی حەرەم و ڕەوانە کردنی پێغەمبەر بوو بۆیان) گۆڕییانەوە بە کوفڕ و بێباوەڕی، وازیان لەو نیعمەتانە ھێنا و گوڕییانەوە، نیعمەتەکانی خوایان گۆڕیەوە بەکوفر و بێباوەڕی کاتێک پەیامەکەی پەروەردگاریان بە درۆزانی و باوەڕیان پێنەکرد، ئەوانە شوێنکەوتوانی خۆیان لەبێباوەڕانی گەل و ھۆزیان بەرەو خانەی فەوتان و تیاچوون برد.

29

جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ

(ئه‌وانه‌) سه‌رئه‌نجام ده‌چنه ناو دۆزه‌خ، که جێگه‌یه‌کی زۆر ناخۆشه بۆ نیشته‌جێ بوون.

خانەی فەوتان و تیاچوون ئاگری دۆزەخە دەچنە ناویەوە و گەرمیەکەی دەچێژن، ئای چەند جێگایەکی خراپە بۆ دۆزەخیان.

30

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦ ۗ قُلْ تَمَتَّعُوا۟ فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى ٱلنَّارِ

خوانه‌ناسان هاوه‌ڵ و شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وێڵ بکه‌ن له به‌رنامه‌و ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان به‌سه‌ربه‌رن، چونکه سه‌رئه‌نجامتان به‌ره‌و دۆزه‌خه‌.

موشریکین و ھاوبەشدانەران چەندین ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا، تاوەکو شوێنکەوتوانیان لە ڕێگای ڕاست لابدەن و گومڕایان بکەن، ئەمەش دوای ئەوە خۆشیان گومڕا و سەرلێشێواو بوون، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دەسا چەند ڕۆژێک لە دونیا ڕابوێرن، وە گومان و شوبوھاتیش لە دونیا لەناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە، (ئەی دوای بۆ کوێ ئەڕۆن؟) خۆ سەرەنجام و عاقیبەتتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر چوونە ناو ئاگرە، چونکە جگە لە ئەو سەرەنجامە ھیچ سەرەنجامێکی ترتان نییە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.