Muslim99Muslim99
← Tafsir library

14. Ibrahim

Abraham · Meccan · 52 ayahs

سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 52

11

قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَمَا كَانَ لَنَآ أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَٰنٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ

پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.

پێغەمبەرەکانیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئێمەیش وەک ئێوە مرۆڤین، نکۆڵی لەوە ناکەین کە وەک ئێوە واین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت لە ھەموو شتێکدا وەک یەکین، بەڵام ھێندە ھەیە خوای گەورە ناز و نیعمەت و بەخششی تایبەتی بە فەزڵی خۆی دەبەخشێت بەو بەندانەی کە خۆی دەیەوێت، وە لە نێو خەڵکیدا بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەی خۆی ھەڵیان دەبژێرێت و دەیانکات بە پێغەمبەر، وە ئێمەیش بۆمان نییە و ناتوانین ھیچ نیشانە و بەڵگەیەکتان بۆ بھێنن لەوانەی داوامان لێدەکەن بە ویستی خوای گەورە نەبێت، چونکە ھێنانی ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە لە دەسەڵات و توانای ئێمەدا نییە، بەڵکو تەنھا خوای گەورە دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە، وە باوەڕدارانیش تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا.

12

وَمَا لَنَآ أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنَا سُبُلَنَا ۚ وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَىٰ مَآ ءَاذَيْتُمُونَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ

جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین، له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و به‌سوود، مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێنه‌، خۆگرو به‌ئارام بین، ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.

چی ڕێگر و بڕوبیانویەک ھەیە وامان لێ بکات کە پشت بە خوا نەبەستین؟ لە کاتێکدا خوای گەورە ڕێنمونی کردوین بۆ ڕاستترین و ڕوونترین ڕێگا و ڕێباز، دڵنیاشتان دەکەین ئارام دەگرین لەسەر ئازاردانتان بەگاڵتە و قسەی نابەجێ و باوەڕ نەکردن پێمان، وە دەبێت ئیمانداران لە ھەموو کاروبارێکیاندا تەنھا پشت بە پەروەردگاریان ببەستن.

13

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۖ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت: (ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌ن) به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین، یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه‌، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاریان په‌یامی بۆ ناردن که‌: دڵنیابن ئێمه سته‌مکاران (به‌م زووانه‌) له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌یانفه‌وتێنین...

بێباوەڕانی گەلانی ئەو پێغەمبەرانە کاتێک دەسەوسان بوون لە بەڵگە ھێنانەوە وگفتوگۆ کردن وھیچیان پێ نەما، بە پێغەمبەرەکانیان وت: سوێند بێت لە وڵات و سەرزەوی خۆمان دەرتان دەکەین، یان دەبێت واز لە ئاینەکەی خۆتان بھێنن و بگەڕێنەوە سەر ئاینی ئێمە، خوای گەورەش بۆ دڵنەوایی پێغەمبەرەکانی وەحی بۆ ناردن و پێی فەرموون: بێگومان ستەمکاران لەناو دەبەین، ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا و پێغەمبەرەکانی.

14

وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِى وَخَافَ وَعِيدِ

بێگومان نیشته‌جێتان ده‌که‌ین له‌و وڵاته‌دا له دوای ئه‌وان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له وه‌ستانیان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی مندا ده‌ترسن و هه‌ڕه‌شه‌کانی من بیم و ترسیان هه‌یه‌.

وە بێگومان دوای لەناوبردنی ئەوانیش - ئەی پێغەمبەران ئێوە و شوێنکەوتوانتان - لەجێگا و شوێنەکانی ئەواندا نیشتەجێ دەکەین، دیارە ئەمەش بۆ کەسێک دەکەین لە پلە وپایە و مەقامی خوای گەورە و چاودێری ئەوی ھەمیشە لەیاد بێت، وە ھەروەھا لەھەڕەشە وسزای من دەترسێت.

15

وَٱسْتَفْتَحُوا۟ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ

ئه‌وسا ئیتر پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌رکه‌وتنیان له په‌روه‌ردگاریان کردو هه‌موو زۆردارو سته‌مکارو سه‌رسه‌خت و دڵ ڕه‌شێك نائومێد و مایه‌پووچ بوو.

پێغەمبەرەکانیش لە خوای گەورە پاڕانەو و داوایان لێکرد کە سەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، ئیتر ئەوە بوو خوای گەورە سەری خستن، وە ھەموو کەسێکی ملھوڕ و ستەمکار و خۆبەزلزان لەبەرامبەر ھەق و راستی نائومێد و خەسارۆمەند بوون، وە ھەرکاتێکیش ھەق و ڕاستی دەربکەوێت ئەو شوێنی ناکەوێت و دژایەتی دەکات.

16

مِّن وَرَآئِهِۦ جَهَنَّمُ وَيُسْقَىٰ مِن مَّآءٍۢ صَدِيدٍۢ

(هه‌ریه‌ك له‌وانه‌) له داهاتوودا دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیه‌تی و تیایدا کێم و زووخاوی ده‌رخوارد ده‌درێت....

لە بەردەمی ئەم کەسە ملھوڕ و خۆبەزلزانەیشەوە لە رۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ ھەیە، کە زۆر بە وردی چاودێری دەکات و لە کەمیندایە بۆی، لەناو ئاگری دۆزەخیش لەو کێم و زوخاوەی لەجەستەی دۆزەخیەکان دێتە دەرەوە دەخواتەوە، کە بەھیچ شێوەیەک تینویەتی ناشکێنێت، بەم شێوەیە بەردەوام بە تینویەتی و سزای تریش لە دۆزەخدا سزا دەدرێت.

17

يَتَجَرَّعُهُۥ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُۥ وَيَأْتِيهِ ٱلْمَوْتُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍۢ ۖ وَمِن وَرَآئِهِۦ عَذَابٌ غَلِيظٌۭ

جا ئه‌و کێم و زووخاوه قوم قوم به‌ناچاری ده‌خواته‌وه و به‌ئاسانی بۆی قوت نادرێت، مه‌رگیش له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی بۆ ده‌هێنێت، که‌چی ناشمرێت، له‌وه‌ودواش سزاو ئازاری هه‌مه‌جۆرو ناخۆش و گران یه‌خه‌ی به‌رنادات.

لەبەر زۆر تاڵی و گەرمی و بۆگەنی ئەو کێم و زوخاوە زۆر لە خۆی دەکات جار لەدوای جار بیخواتەوە، چونکە ناتوانێت قوتی بدات، وە ھێندە سزای سەختە مردن لە ھەموو لایەکەوە بۆی دێت، کەچی ناشمرێت تاوەکو پشوو بدات و لەو سزایە ڕزگاری ببێت، بەڵکو بە زیندوویی دەمێنێتەوە تا خراپتر سزا بچەژێت، وە پاش ئەم سزایەش سزایەکی تری بەئێش و ئازار چاوەڕوانی دەکات.

18

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَٰلُهُمْ كَرَمَادٍ ٱشْتَدَّتْ بِهِ ٱلرِّيحُ فِى يَوْمٍ عَاصِفٍۢ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا۟ عَلَىٰ شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ

نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره‌.

نموونەی ئەو کارە چاکانەی کە بێباوەڕان لە خێر و صەدەقات و ئیحسان و بەزەیی ھاتنەوە بە ھەژاراندا ئەنجامی دەدەن، وەک خۆڵەمێشێک وایە لە ڕۆژێکی گەردەلولدا بایەکی توند لێی ھەڵبکات و لەگەڵ خۆی ھەڵیبگرێت و بە ھەموو لایەکدا بڵاوی کاتەوە و ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت، کاروکردەوەی بێباوەڕان ئابەو شێوەیەیە ھەرچەند کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن کوفر و بێباوەڕیەکەیان وەک ئەو گەردەلولە لێی ھەڵدەکات و ھیچی ناھێڵێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سودێک بە خاوەنەکانیان ناگەیەنن، چونکە ھەر کاروکردەوەیەک لەسەر باوەڕ بە خوای گەورە دانەمەزرابێت گومڕاییەکی زۆر دوورە لە ڕێگای ھەق و ڕاستی.

19

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ

ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه له‌ناوده‌بات و ناتانهێڵێت و که‌سانی تازه ده‌هێنێته کایه‌وه‌.

- ئەی مرۆڤ - ئایا نازانیت بەڕاستی خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی بەھەق بەدیھێناوە و بەبێ ھوودە و گاڵتە دروستی نەکردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لەناوتان ببات و خەڵکێکی تر لەجێگای ئێوە بھێنێت ئەوا لەناوتان دەبات و خەڵکێکی تر دێنێتە شوێنتان کە دەیپەرستن و گوێرایەڵی دەکەن، وە ئەو کارەش بۆ پەروەردگار گران و قورس نییە و زۆریش ئاسانە بۆی.

20

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ

ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه‌.

لەناوبردنی ئێوە و ھێنانی کەسانێکی تر لەجێگاتان بەلای خواوە گران و قورس نییە، چونکە ئەو دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک ئەو دەسەوسان ناکات.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.