وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًۭا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۗ وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًۭا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، باشه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ما‌ڵه‌کانیانه‌وه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.
[ وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَى ] كافران وتیان: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - شاخه‌كانى مه‌ككه‌مان له شوێنى خۆى بۆ ده‌ربكه تا زه‌وى فراوان بێته‌وه‌و بیكێڵین، یان وه‌كو سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - زه‌ویمان بۆ به‌ش به‌ش بكه كه ئه‌و به با ده‌یكرد، یان وه‌كو عیسى - صلی الله علیه وسلم - مردوومان بۆ زیندوو بكه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر له كتابه ئاسمانیه‌كانى پێشتریش كتابێك هه‌بوایه به‌م شێوازه بووایه ئه‌وا قورئانى پیرۆز ده‌بوو چونكه پڕه له موعجیزه به‌ڵام شتى وانه‌بووه، یاخود ئه‌مه قورئانێكه خوای گه‌وره ویستی لێ نیه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت بۆ شاخه‌كان بخوێندرێته‌وه له جێی خۆیان ده‌رئه‌چن و ئه‌كه‌ونه ڕێ ئه‌وه‌نده كاریگه‌ره، وه بۆ زه‌وی بخوێنرێته‌وه ئه‌وا پارچه پارچه ئه‌بوو، وه بۆ مردووه‌كان بخوێنرایه‌ته‌وه ئه‌وانیش لێی تێ ئه‌گه‌یشتن وه‌كو زیندوو تێئه‌گات به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی له‌وه نیه [ بَلْ لِلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ] به‌ڵكو فه‌رمان هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه وای ئه‌كرد [ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ] ئایا باوه‌ڕداران نه‌گه‌یشتوونه به یه‌قین و بۆیان روون نه‌بۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هیدایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌دا [ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُمْ بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ ] وه به به‌رده‌وامیش كافران تووشی سزاى خواى گه‌وره، یان به‌ڵاو موسیبه‌ت ئه‌بن به‌ده‌ست موسڵمانان به‌كوشتن و گرتن [ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِنْ دَارِهِمْ ] یاخود به‌ڵاو موسیبه‌ته‌كه له نزیك شاری خۆیان ڕووئه‌دات تا زیاتر بترسێن و په‌ند وه‌ربگرن [ حَتَّى يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ] تا به‌ڵێنی خوای گه‌وره دێت كه فه‌تحى مه‌ككه‌یه، یان مردنه یان قیامه‌ته [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (٣١) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌رو وه‌عده خیلاف ناكات.