وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ
ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه.
[ وَالَّذِينَ يَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه خزمایه‌تى و سیله‌ی ڕه‌حمه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه ئه‌وان ده‌یگه‌یه‌نن و جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن [ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ] وه له په‌روه‌ردگاریان ئه‌ترسێن به زانیاریه‌وه [ وَيَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ (٢١) ] وه له لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ترسێن، كه هه‌ر كه‌سێك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت سزا ئه‌درێ.