الٓمٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ۗ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا هه‌یه ئایاته‌کانی قورئانی پیرۆزه و ئه‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م قورئانه‌دا بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم دابه‌زێنراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، ڕاستی و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
سووره‌تی (ره‌عد) (واته: هه‌وره بروسكه)
سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٤٣) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ المر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ ] ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته [ وَالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زیوه حه‌قه‌و گومانى تێدا نیه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانیان پێی نیه.