أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
{كه‌مكردنی زه‌وی }
[ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ] ئایا كافرانى مه‌ككه نابینن كه ئێمه زه‌وی كه‌م ئه‌كه‌ین و له لایه‌كانه‌وه ته‌سكی ئه‌كه‌ینه‌وه لێیان به‌وه‌ی كه ڕۆژ به ڕۆژ دێ و شار فه‌تح ئه‌كرێ و ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی موسڵمان و ژیان له‌وان ته‌سك ئه‌بێت، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به مردنی زانایان زه‌وی وێران و كاول ئه‌بێت، یاخود به زوڵم و سته‌می فه‌رمانڕه‌وایان زه‌وی وێران ئه‌بێت [ وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ] وه خوای گه‌وره خۆی بڕیار ئه‌دات وه كه‌س نیه له پاش بڕیاری خوای گه‌وره هیچ بڕیارێكی تر بدات و بڕیاری خوای گه‌وره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان بیگۆڕێت [ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤١) ] وه لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.