Muslim99Muslim99
← Tafsir library

13. Ar-Ra'd

The Thunder · Medinan · 43 ayahs

سُورَةُ الرَّعۡدِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 21–30 of 43

21

وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ

ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه‌.

[ وَالَّذِينَ يَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ خزمایه‌تى و سیله‌ی ڕه‌حمه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ ئه‌وان ده‌یگه‌یه‌نن و جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن [ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ] وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاریان ئه‌ترسێن به‌ زانیاریه‌وه‌ [ وَيَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ (٢١) ] وه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ترسێن، كه‌ هه‌ر كه‌سێك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت سزا ئه‌درێ.

22

وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ

ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه‌، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....

[ وَالَّذِينَ صَبَرُوا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناو ڕووى پیرۆزو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌رى، وه‌ له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچى و ئه‌نجامیان نه‌داوه‌و خۆیان پاراستووه‌، وه‌ له‌سه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌ته‌ به‌ ئێش و ئازاره‌كان و ناشوكریان نه‌كردووه‌و سوپاسگوزار بوونه‌ [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نوێژه‌كانیان كردووه‌ به‌و شێوازه‌ی خواى گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ [ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به‌ نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه‌ هه‌ندێك جاریش به‌ ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى چاویان لێ بكات، وه‌ نه‌فه‌قه‌ى خێزان و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و یارمه‌تى فه‌قیرو هه‌ژاران ده‌ده‌ن [ وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ ] وه‌ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌و تۆڵه‌ بۆ نه‌فسى خۆیان ناسه‌نن [ أُولَئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ (٢٢) ] ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌بنه‌ جێنشین، وه‌ سه‌ره‌نجامی قیامه‌ت و به‌هه‌شتیشیان بۆ هه‌یه‌.

23

جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍۢ

که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه‌_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه‌، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه‌....

[ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا ] كه‌ به‌هه‌شتێكه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ و ئه‌چنه‌ ناویه‌وه‌ [ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ] وه‌ دایك و باوك و خێزان و مناڵ و نه‌وه‌كانیان ئه‌وه‌ی كه‌ چاك بێت هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵیاندا كۆیان ئه‌كاته‌وه‌ له‌ به‌هه‌شتداو ئه‌وه‌ى پله‌ى نزمه‌ به‌رزى ده‌كاته‌وه‌ بۆ لاى پله‌ به‌رزه‌كان [ وَالْمَلَائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ (٢٣) ] وه‌ فریشته‌كانیش له‌ هه‌موو ده‌رگاكانی به‌هه‌شته‌وه‌ دێنه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لایان و پێیان ئه‌ڵێن:

24

سَلَٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ

ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.

[ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ ] سه‌لامتان لێ بێت وه‌ ئێوه‌ له‌مه‌ودوا پارێزراو ئه‌بن له‌ ئازارو سزا به‌هۆی ئارام گرتنتان له‌سه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره‌ له‌ دونیا [ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ (٢٤) ] كه‌ ئه‌مه‌ باشترین سه‌ره‌نجام و شوێنی مانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ تیایدا ئه‌مێننه‌وه.

25

وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ

(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توندو تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و نا‌له‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه‌.

{هه‌ندێك له‌ سیفاتی كافران}

[ وَالَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ خوای گه‌وره‌یان داوه‌ هه‌ڵیئه‌وه‌شێننه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی پته‌ویان كردووه‌و دایانمه‌زراندووه‌ [ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه‌ په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ئه‌پچڕێنن كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كردووه‌ بیگه‌یه‌نن [ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ ئاشووب و خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نێنه‌وه‌ به‌ كوفرو تاوان [ أُولَئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ ] ئا ئه‌مانه‌ نه‌فره‌تیان له‌سه‌ره‌ و ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌یان بۆ هه‌یه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ [ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ (٢٥) ] وه‌ خراپترین شوێنیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ ئاگری دۆزه‌خه.

26

ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٌۭ

هه‌ر خوایه‌، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه‌.

[ اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] خوای گه‌وره‌ ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت، وه‌ ئه‌یگرێته‌وه‌و كه‌می ئه‌كات له‌ هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌ ویستی لێ بێت وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ [ وَفَرِحُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] كافران دڵخۆش ئه‌بن به‌ ژیانی دونیا كه‌ هه‌یان بێت [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مَتَاعٌ (٢٦) ] له‌ كاتێكدا ژیانی دونیا به‌راورد به‌ قیامه‌ت هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها شتومه‌كێكی كه‌م نه‌بێ كه‌ ئه‌ڕوات و نامێنێ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: دونیا سه‌باره‌ت به‌ قیامه‌ت وه‌كو كه‌سێك وایه‌ په‌نجه‌یه‌كى بخاته‌ ناو ده‌ریایه‌كه‌وه‌ با بزانێت چه‌ندێك ئاوى هه‌ڵگرتووه‌.

27

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ

خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه‌_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه‌) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...

[ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] كافران ئه‌ڵێن: بۆچی نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دانابه‌زێ له‌ په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه‌ ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ [ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (٢٧) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌دات.

28

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خواو (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه‌) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه‌.

{بە زیكری خوا دڵ ئارام‌و ئاسودە دەبێت}

[ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و دڵیان ئارام ئه‌بێت به‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ [ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (٢٨) ] وه‌ بزانن كه‌ ته‌نها به‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ دڵه‌كان هێمن و ئارام و ئاسووده‌ ئه‌بێت.

29

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍۢ

ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه‌.

[ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ طُوبَى لَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشى بۆ ئه‌مانه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (طُوبَى) دارێكى گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌هه‌شت سوارچاك سه‌د سه‌ڵ به‌ژێریدا ده‌ڕوات نایبڕێت و كۆتایى نایات، جا ئه‌و داره‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌مانه‌ [ وَحُسْنُ مَآبٍ (٢٩) ] وه‌ سه‌ره‌نجامی باشیش كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت و به‌هه‌شته‌ بۆ ئه‌مانه‌.

30

كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَٰكَ فِىٓ أُمَّةٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌۭ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ

ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئو‌ممه‌تێك که پێش ئه‌ما‌ن میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه‌، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه‌، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه‌، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه‌.

[ كَذَلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِي أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهَا أُمَمٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه‌ تۆمان ناردۆته‌ ناو ئوممه‌تێكه‌وه‌ كه‌ له‌ پێش ئه‌ماندا ئوممه‌تانی تر پێغه‌مبه‌ری تریان بۆ هاتووه‌ [ لِتَتْلُوَ عَلَيْهِمُ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی كه‌ به‌ وه‌حی بۆمان ناردوویت بۆیان بخوێنیته‌وه‌ [ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَنِ ] كاتێك كه‌ ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به‌ (الرَّحْمَن) كه‌ ناوی خوای گه‌وره‌یه‌و ئینكاری ئه‌و ناوه‌ ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن نایناسین، وه‌كو له‌ رێكه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه‌ ره‌تیان كرده‌وه‌ بنوسن (بسم الله الرحمن الرحیم)، وه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: خۆشه‌ویستترین ناو لاى خواى گه‌وره‌ (عبدالله و عبدالرحمن) ه‌ [ قُلْ هُوَ رَبِّي ] بڵێ: (الرَّحْمَن) په‌روه‌ردگاری منه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ] من ته‌نها پشتم به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستووه‌و كاره‌كانم هه‌موو به‌و سپاردووه‌ [ وَإِلَيْهِ مَتَابِ (٣٠) ] وه‌ ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.