لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٌۭ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ سُوٓءًۭا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ
بۆ خوا هه‌یه فریشته‌ی بێ شومار که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بکه‌ن له به‌رو پشت و له هه‌موو لایه‌که‌وه بیپارێزن به فه‌رمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێکدا بهێنێت (له ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیان)، ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات.
{خوای گەورە هیچ قەومێك ناگۆڕێت تا خۆیان نەگۆڕن}
وه هه‌ر كه‌سێك له تاریكی شه‌ودا به شاراوه‌یی تاوان ئه‌نجام بدات یاخود به ئاشكرا له ڕۆژدا خوای گه‌وره ئاگای له هه‌مووی هه‌یه [ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ] وه خوای گه‌وره فریشته پارێزه‌ره‌كانى هه‌یه كه له پێش و دواوه‌ی مرۆڤه‌وه به فه‌رمانی خوای گه‌وره مرۆڤه‌كان ئه‌پارێزن له رووداوه‌كان [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت یان له هه‌ر نازو نیعمه‌تێكدا بن لێیان ناگۆڕێ تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن به خراپه‌كاری [ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ كه‌سانێك تووشی سزا‌و له‌ناو چوون بكات ئه‌وه كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه [ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ (١١) ] وه هیچ كه‌سێكیش نیه كه سه‌رپه‌رشتی كاروباریان بكات له غه‌یری خوای گه‌وره یان په‌نای بۆ به‌رن یان سزاكه‌یان له‌سه‌ر لادات.