قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ قُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍۢ ۚ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٰٔنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
(پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
{شایەتی دانی سێیەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -}
[ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] پاشا هه‌موو ئافره‌ته‌كانی كۆكرده‌وه‌و پێى وتن (مه‌به‌ستى خێزانه‌كه‌ى عه‌زیزى میصر بوو) ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئێوه چی بوو كاتێك كه داواتان له یوسف كرد كه خراپه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات [ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِنْ سُوءٍ ] وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره هیچ خراپه‌یه‌كمان له یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌بینیوه (ئه‌میش شایه‌تیدانى ئافره‌ته‌كانه له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - )
{شایەتی دانی چوارەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - }
[ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ ] خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز وتی: ئێستا حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو من بووم كه داوام لێ‌كرد كاری خراپه‌م له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (٥١) ] وه یوسف له ڕاستگۆیانه له‌و قسانه‌ی كه كردوویه‌تی (ئه‌میش شایه‌تیدانى خێزانی عه‌زیزه له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ).