Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 91–100 of 111

91

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ

ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان به‌خوا به‌ڕاستی خوای گه‌وره ڕێزی تۆی داوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ئێمه به‌ڕاستی کاتی خۆی به‌هه‌ڵه‌دا چووین و گوناهبارین.

[ قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ آثَرَكَ اللَّهُ عَلَيْنَا ] وتیان: سوێند به‌ خوای گه‌وره‌, خوای گه‌وره‌ تۆی هه‌ڵبژاردو فه‌زڵى دایت به‌سه‌ر ئێمه‌دا [ وَإِنْ كُنَّا لَخَاطِئِينَ (٩١) ] وه‌ ئێمه‌ به‌ڕاستی هه‌ڵه‌و تاوانمان كرد.

92

قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

یوسف وتی: خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه‌، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره‌.

{یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە براكانی خۆشبوو}

[ قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ] فه‌رمووی: ئه‌مڕۆ هیچ سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ ناكرێن به‌ڵكو لێتان ئه‌بوورم [ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ ] خوای گه‌وره‌ لێتان خۆش بێ [ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (٩٢) ] هه‌ر خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌و له‌ هه‌موو كه‌س به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییتره‌.

93

ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ

(یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه‌، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی.

[ اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَذَا فَأَلْقُوهُ عَلَى وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا ] ئه‌م قه‌میسه‌م به‌رن هه‌ڵیبده‌نه‌ سه‌ر ڕووی باوكم یه‌كسه‌ر خوای گه‌وره‌ چاوی چاك ئه‌كاته‌وه‌ له‌ نابیناوه‌ ئه‌بێته‌ بینا (له‌ زۆرى گریاندا چاوه‌كانى كوێر ببوون) [ وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ (٩٣) ] وه‌ هه‌موو كه‌سوكارتان بێنن به‌ ژن و خێزان و مناڵه‌وه‌.

94

وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ

کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).

[ وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ لَوْلَا أَنْ تُفَنِّدُونِ (٩٤) ] كاتێك كاروانه‌كه‌ له‌ میصر ده‌رچوو به‌ره‌و شام باوكیان له‌وێوه‌ وتی: من بۆنی یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارم نه‌كه‌ن به‌ گێلی و نه‌زانی و عه‌قڵ له‌ ده‌ستدان.

95

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ

ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!!

[ قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلَالِكَ الْقَدِيمِ (٩٥) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌وێ بوون له‌ كه‌سوكاری وتیان: سوێند به‌ خوای گه‌وره‌ تۆ له‌ ڕێگای ڕاست لاتداوه‌و له‌سه‌ر ڕێگا كۆنه‌كه‌تی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ یوسفت خۆش ئه‌وێ ئاگات له‌ خۆت نه‌ماوه‌ هه‌ر به‌ ئومێدی بگه‌ڕێته‌وه‌.

96

فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

ئینجا که مژده هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌یدا به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا، خێرا بینای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌، چاوه‌کانی گه‌شایه‌وه‌، وتی: ئایا من پێم نه‌وتن، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه‌، ئێوه نایزانن؟!

[ فَلَمَّا أَنْ جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَى وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا ] كاتێك كه‌ موژده‌ده‌ره‌كه‌ هات قه‌میسه‌كه‌ی یوسفی - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵدایه‌ سه‌ر رووى یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسه‌ر به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ چاوی چاك بوو (ئه‌و كوڕه‌ى بوو كه‌ پێشتر قه‌میسێكى خوێناوى هێنا وتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - گورگ خواردوویه‌تى، ویستى به‌م كاره‌ى ئه‌وه‌ى پێشترى بسڕێته‌وه‌) [ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٩٦) ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا من پێم نه‌وتن كه‌ من له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هه‌ندێك شت ئه‌زانم كه‌ ئێوه‌ نایزانن.

97

قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ

(دوای ماوه‌یه‌ك کوڕه‌کان گه‌یشتن وهه‌موو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهه‌کانمان بۆ بکه (له خوای میهره‌بان) به‌ڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چوو بووین.

[ قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ (٩٧) ] وتیان: ئه‌ی باوكه‌ داوای لێخۆشبوونمان بۆ بكه‌و لێمان خۆشبه‌ له‌ تاوانه‌كانمان به‌ڕاستی ئێمه‌ هه‌ڵه‌و تاوانمان كرد.

98

قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

باوکیان وتی: له ئاینده‌دا داوای لێ خۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي ] فه‌رمووی: له‌ دواترا له‌به‌ره‌به‌یاندا داوای لێخۆشبوونتان بۆ ئه‌كه‌م له‌ په‌روه‌ردگارم تا لێتان خۆشبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا دوعا قه‌بوڵه‌ [ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٩٨) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌.

99

فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ

ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردارو خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره‌) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن.

[ فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَى يُوسُفَ آوَى إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ ] كاتێك كه‌ ڕۆیشتن بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و هاته‌ پێشوازیان له‌ ڕێگاو باوه‌شی كرد به‌ دایك و باوكیدا [ وَقَالَ ادْخُلُوا مِصْرَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ (٩٩) ] وه‌ پێی وتن: فه‌رموو وه‌رنه‌ ناو میصره‌وه‌ إن شاء الله ئه‌مینن لێره‌ هیچ كه‌سێك سته‌متان لێ ناكات.

100

وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێزو پێزانین بووه‌)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه‌) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).

[ وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى الْعَرْشِ ] وه‌ دایك و باوكی برده‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی خۆی [ وَخَرُّوا لَهُ سُجَّدًا ] وه‌ هه‌موویان كوڕنوشیان بۆی برد هه‌ر یانزه‌ براكه‌و دایك و باوكیشی (ئه‌وه‌ كوڕنوشی ڕێزو ئیحتیرام بوو له‌ شه‌ریعه‌تی ئه‌واندا دروست بووه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا دروست نیه‌) [ وَقَالَ يَا أَبَتِ هَذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِنْ قَبْلُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی باوكه‌ ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌مه‌ كه‌ پێشتر خه‌ونم بینی و بۆم باس كردیت [ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا ] په‌روه‌ردگارم گێڕای به‌ خه‌وێكی حه‌ق و ڕوویدا [ وَقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم كاتێك كه‌ منی له‌ به‌ندینخانه‌ ده‌ركرد [ وَجَاءَ بِكُمْ مِنَ الْبَدْوِ ] وه‌ ئێوه‌شی له‌ ده‌شته‌وه‌ هێنا له‌ زه‌وی كه‌نعان له‌ شامدا كه‌ له‌ ده‌شتدا ئه‌ژیان و ئاژه‌ڵیان هه‌بووه‌ [ مِنْ بَعْدِ أَنْ نَزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌یتان نێوان من و براكانمی تێكدا (لێره‌ شته‌كه‌ی بۆ شه‌یتان گه‌ڕانده‌وه‌ وه‌كو ڕێزو ئه‌ده‌بێك بۆ براكانی) [ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِمَا يَشَاءُ ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی و نه‌رمونیانه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت [ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (١٠٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.