ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَٰفِظِينَ
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان، بێگومان کوڕه‌که‌ت دزی کردوو ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی که زانیومانه، ئێمه له شاراوه و نهێنیه‌کان شاره‌زا نین (نازانین ئه‌و کوڕه بۆ وای کرد).
[ ارْجِعُوا إِلَى أَبِيكُمْ فَقُولُوا يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ ] ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوكتان بڵێن: ئه‌ی باوكه ئه‌م كوڕه‌ی تۆ دزی كردووه [ وَمَا شَهِدْنَا إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا ] وه به‌چاوی خۆمان نه‌مان بینیوه دزی بكات ته‌نها كاتێك زانیمان كه صاعه‌كه‌یان له‌ناو باره‌كه‌یدا ده‌ركرد [ وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ (٨١) ] وه ئێمه‌یش شتێك كه غه‌یب و نادیار بێت ئاگاداری نین تا بۆمان ده‌ركه‌وێ، واته: كاتێك كه ئه‌م دزی كردبێت مه‌گه‌ر ئێمه خه‌وتبێتین ئاگامان لێ نه‌بووه.