Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 41–50 of 111

41

يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًۭا ۖ وَأَمَّا ٱلْءَاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ

ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه‌.

{لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە}

[ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ] دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ [ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی تریشیان كه‌ نانه‌واكه‌یه‌ له‌ خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ [ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ] ئه‌و كاته‌ باڵنده‌ له‌سه‌ری ئه‌خوات [ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (٤١) ] وتراوه‌ خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه‌ تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه‌ بۆى لێكدانه‌وه‌ وتیان درۆمان كردو خه‌ونمان نه‌بینیوه‌، یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه‌ ئێوه‌ پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه‌ ئه‌بێت و كۆتایى هات.

42

وَقَالَ لِلَّذِى ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٍۢ مِّنْهُمَا ٱذْكُرْنِى عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيْطَٰنُ ذِكْرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِى ٱلسِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ

ئه‌وسا یوسف به‌و که‌سایانی وت: که‌وای ده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌بێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شه‌یتان بیری کابرای بردووه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه‌.

[ وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِنْهُمَا ] به‌و كه‌سه‌ی وت كه‌ گومانی ئه‌برد كه‌ ڕزگاری ئه‌بێ و ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای پاشاو مه‌ی بۆ دروست ده‌كات [ اذْكُرْنِي عِنْدَ رَبِّكَ ] كاتێك گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ لای پاشا حاڵی منی بۆ باس بكه‌ كه‌ به‌بێ تاوان خراومه‌ته‌ به‌ندینخانه‌وه‌ [ فَأَنْسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ ] ئه‌ویش به‌ربوو گه‌یشته‌وه‌ لای پاشا به‌ڵام شه‌یتان له‌بیری برده‌وه‌ كه‌ باسی یوسفی - صلی الله علیه وسلم - بۆ بكات [ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ (٤٢) ] له‌ ماوه‌ی سێ تا نۆ ساڵ یوسف - صلی الله علیه وسلم - له‌ به‌ندینخانه‌دا مایه‌وه‌ به‌بێ تاوان.

43

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعَ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ ۖ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ

(شه‌وێك پاشا خه‌ونێکی سه‌یری بینی و بوو به مه‌راقی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا) وتی: به‌ڕاستی من له خه‌ومدا بینیم که حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مه‌نگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وز و جوان و حه‌وتی وشکیشم بینی، ئه‌ی زاناو شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ون لێك ده‌ده‌نه‌وه‌...

{خەو بینینی پاشا}

[ وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ ] پاشای گه‌وره‌ خه‌وی بینی وتی: من له‌ خه‌ومدا حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ئه‌بینم حه‌وت مانگاى له‌ڕ ئه‌و حه‌وت مانگا قه‌ڵه‌وانه‌ ئه‌خۆن [ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ] وه‌ حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وزو حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی وشكیش ئه‌بینم [ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (٤٣) ] فاڵچى و خه‌ونلێكده‌رانى كۆكرده‌وه‌و وتى: ئه‌ی پیاوماقولان و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌واڵی ئه‌م خه‌ونه‌م پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون ئه‌كه‌ن.

44

قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۢ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَٰمِ بِعَٰلِمِينَ

ئه‌وانیش وتیان: ئه‌م خه‌ونه بێ سه‌رو بنه و هیچ نی یه‌، ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونی بێ سه‌رو بن شاره‌زا نین.

[ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ ] وتیان: ئه‌مه‌ خه‌وێكی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌و هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه‌ [ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ (٤٤) ] وه‌ ئێمه‌ش هیچ لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانین و له‌ لێكدانه‌وه‌یدا زانا نین.

45

وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ

ئینجا ئه‌وه‌یان که ڕزگاری بوو بوو، بیری که‌وته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هه‌واڵی (لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌تان) پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.

[ وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُمْ بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ (٤٥) ] ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ به‌ندینخانه‌ ڕزگاری بوو له‌ پاش ماوه‌یه‌ك یوسفی - صلی الله علیه وسلم - بیر كه‌وته‌وه‌و به‌ پاشاكه‌ی وت من هه‌واڵی ئه‌م خه‌ونه‌تان بۆ دێنمه‌وه‌ بمنێرن بۆ لای یوسف ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون ئه‌زانێ، ڕۆیشت بۆ لای یوسف و پێی وت:

46

يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعِ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ

(ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه (له خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون، هه‌روه‌ها له باره‌ی حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن.

[ يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ ] ئه‌ی یوسفى هاوڕێى به‌ندینخانه‌م، یان زۆر راستگۆ، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌مان بۆ بكه‌ كه‌ حه‌وت مانگای له‌ڕ حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ئه‌خوات [ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ] وه‌ حه‌وت گوڵه‌ گه‌نمی سه‌وزو حه‌وتی وشك [ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ (٤٦) ] به‌ڵكو بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خه‌ڵكی (پاشا) به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ بزانن.

47

قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًۭا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تَأْكُلُونَ

(یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).

{لێكدانەوەی خەونەكەی پاشا}

[ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - سه‌رزه‌نشتى نه‌كرد كه‌ بۆچى منت له‌ یاد كرد به‌ڵكو خه‌ونه‌كه‌ى بۆ لێكدایه‌وه‌و فه‌رمووی: حه‌وت ساڵی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ئێوه‌ كشتوكاڵ ئه‌كه‌ن [ فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ ] ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌می دێنن ئه‌وه‌ له‌ناو گوڵه‌ گه‌نمه‌كاندا بیهێڵنه‌وه‌و لێكی جیا مه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێكنه‌چێت [ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ (٤٧) ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌یخۆن، واته‌: لێكدانه‌وه‌ى خه‌وه‌كه‌ی به‌وه‌ بۆیان كرد حه‌وت مانگا قه‌ڵه‌وه‌كه‌ به‌ حه‌وت ساڵ كه‌ پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌بێ، وه‌ حه‌وت مانگا لاوازه‌كه‌ به‌ حه‌وت ساڵ كه‌ وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی ئه‌بێت.

48

ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌۭ شِدَادٌۭ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تُحْصِنُونَ

پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆو).

[ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵ دێت كه‌ سه‌خت و بێبارانی و وشكه‌ ساڵی ئه‌بێت [ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ ] ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵتان گرتووه‌ ئه‌وه‌ ئه‌خۆن [ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تُحْصِنُونَ (٤٨) ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ كه‌ هه‌ڵی ئه‌گرن.

49

ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌۭ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ

له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.

[ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ ] دوای ئه‌وه‌ ساڵێك دێت ژیان خۆش ئه‌بێت و باران ده‌بارێت و ئاوی نیل دێت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر كشتوكاڵیان به‌ ئاوی نیل ئه‌كرد نه‌ك به‌ باران) [ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ (٤٩) ] وه‌ ترێ و ئه‌وانه‌ ئه‌وشن و هه‌ڵیئه‌گرن، یاخود ئاژه‌ڵه‌كانتان شیریان زۆر ده‌بێت و ده‌یاندۆشن.

50

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌۭ

(ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه‌؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.

[ وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ] كاتێك پاشا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بیست سه‌رسام بوو پێى و وتى: بڕۆن یوسفم - صلی الله علیه وسلم - بۆ بێنن [ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ ] كاتێك نێردراوی پاشا هات بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ قَالَ ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندینخانه‌كه‌و فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای پاشاكه‌ت پرسیاری لێ بكه‌ ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ده‌ستی خۆیان بڕی چی بوو؟ (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر من بوومایه‌ ئه‌وه‌نده‌ى یوسف - صلی الله علیه وسلم - له‌ به‌ندینخانه‌ بمامایاته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌م ده‌دایه‌وه‌و ده‌هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌) [ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ (٥٠) ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه‌ به‌نه‌خشه‌و فڕوفێڵ و پیلانی ئه‌وان.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.