يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًۭا ۖ وَأَمَّا ٱلْءَاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ
ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه.
{لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە}
[ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ] دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له ئێوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ [ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ ] وه ئه‌وه‌ی تریشیان كه نانه‌واكه‌یه له خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ [ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ] ئه‌و كاته باڵنده له‌سه‌ری ئه‌خوات [ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (٤١) ] وتراوه خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه بۆى لێكدانه‌وه وتیان درۆمان كرد‌و خه‌ونمان نه‌بینیوه، یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ئێوه پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه ئه‌بێت و كۆتایى هات.