فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًۭٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍۢ مِّنْهُنَّ سِكِّينًۭا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٌۭ كَرِيمٌۭ
جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانی‌و (الله اکبر) یان بۆ کرد‌و به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه.
[ فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ ] كاتێك ئه‌میش قسه‌ی ئافره‌تانی شاری بیست ناردی به شوێنیان‌دا، كه وتراوه: ئه‌وانیش مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه بگه‌نه كۆشك و یوسف ببینن [ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً ] وه جێگا‌و خواردنی بۆ ئاماده كردن [ وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ سِكِّينًا ] وه میوه‌ی بۆ دانان و هه‌ر یه‌كێك له‌وانیش چه‌قۆیه‌كی دایه ده‌ستیانه‌وه [ وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ] ئه‌و كاته وتی: ئه‌ی یوسف وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان ( كه ئه‌مه‌یش كه‌مته‌رخه‌می مێرده‌كه‌ی بووه كه دووباره یوسفی - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌و ماڵه‌دا هێشتۆته‌وه) [ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ ] كاتێك ئافره‌تان یوسفیان بینی زۆر به‌لایانه‌وه گه‌وره‌و جوان بوو وه سه‌ریان سوڕما (نیوه‌ی جوانی دونیا به خۆى و دایكی به‌خشرابوو) [ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] وه ئاگایان له خۆیان نه‌ماو ده‌ستی خۆیان بڕی (ئافره‌ته‌كه وتى: ئێوه به ته‌نها بینینێكى واتان به‌سه‌رهات ئیتر بۆ لۆمه‌ى من ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم؟!) [ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ ] وه وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، یان په‌نا به‌خواى گه‌وره [ مَا هَذَا بَشَرًا ] به‌ڕاستی ئه‌مه مرۆڤـ نیه‌و جوانییه‌كه‌ی بێ وێنه‌یه [ إِنْ هَذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ (٣١) ] ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها فریشته‌یه‌كی زۆر جوان و به‌ڕێز نه‌بێ.