لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًۭا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ
سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
[ لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ] به دڵنیایی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ ئوممه‌تانیان، یان ئه‌م چیرۆكه‌ی یوسف له‌گه‌ڵ براكانی و باوكی‌دا په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاری تیایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵێكی سه‌لیمن و تێده‌گه‌ن [ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى ] ئه‌م قورئانه قسه‌یه‌ك نیه هه‌ڵبه‌سترابێ [ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] به‌ڵكو به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی له ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بور [ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ ] وه درێژه‌ی هه‌موو شتێكی تیایه‌و شه‌ریعه‌تی به‌درێژی تیادا باسكراوه [ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (١١١) ] وه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ كه‌سانێك كه ئیمان بێنن، والله أعلم.