Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 101–110 of 111

101

۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ

(ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کردو وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیاو قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.

[ رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم پێغه‌مبه‌رایه‌تى و موڵكی میصرو خه‌زێنه‌كانیت پێ به‌خشیم [ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ] وه‌ فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونت كردم [ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی دروستكه‌رو داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی [ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] هه‌ر تۆ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری منی له‌ دونیاو قیامه‌تدا [ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (١٠١) ] به‌ موسڵمانێتی بممرێنه‌و بمگه‌یه‌نه‌ به‌ پیاوچاكان له‌ پێغه‌مبه‌ران.

102

ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ

ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه‌، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....

[ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه‌ هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كانی غه‌یب و نهێنیه‌ كه‌ به‌ وه‌حی بۆتی ئه‌نێرین [ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ (١٠٢) ] وه‌ تۆ له‌لای براكانی یوسف نه‌بووی كاتێك كه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان دا كه‌ بیخه‌نه‌ ناو بیره‌كه‌وه‌ وه‌ كاتێك كه‌ پیلان و نه‌خشه‌یان دائه‌ناو فێڵیان ئه‌كرد به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌حی بۆت ئه‌گێڕێته‌وه‌.

103

وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ

(دڵنیاش به‌) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.

[ وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ (١٠٣) ] وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمان ناهێنن چه‌ندێك سووربیت له‌سه‌ر هیدایه‌ت دانیان، جووله‌كه‌ داوایان له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و چیرۆكه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه‌، بۆی گێڕانه‌وه‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی موسڵمان بن به‌ڵام موسڵمان نه‌بوون و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خه‌فه‌تی خوارد.

104

وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.

[ وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه‌ تۆ له‌ گه‌یاندنی دین و قورئان خوێندنه‌وه‌و بانگ كردنیان بۆ ئیمان داوای ئه‌جرو پاداشتیان لێ ناكه‌ی به‌ڵكو له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خوا ده‌یكه‌یت [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (١٠٤) ] ئه‌م قورئانه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها زیكرو یاد كردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان.

105

وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ

چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.

[ وَكَأَيِّنْ مِنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا ] وه‌ چه‌نده‌ها نیشانه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و ته‌وحیدو تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ڵام ئه‌وان بێئاگان و به‌سه‌ریدا تێئه‌په‌ڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی ورد بنه‌وه‌و لێی بكۆڵنه‌وه‌ [ وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ (١٠٥) ] وه‌ پشتی تێ ئه‌كه‌ن و بیری لێ ناكه‌نه‌وه‌.

106

وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ

جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).

{زۆربەی خەڵكی هاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن}

[ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ (١٠٦) ] وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك ئیمان به‌ خوای گه‌وره‌ ناهێنن ئیلا له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یاندا شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ دائه‌نێن (باوه‌ڕیان هه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ دروستكارو رۆزیده‌ره‌، به‌ڵام دوعا له‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و هاوار له‌ غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن و هانا بۆ غه‌یرى خوا ده‌به‌ن و پشت به‌ غه‌یرى خوا ده‌به‌ستن).

107

أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.

[ أَفَأَمِنُوا أَنْ تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِنْ عَذَابِ اللَّهِ ] ئایا هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ نایات و دایانناپۆشێ [ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (١٠٧) ] یاخود ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ قیامه‌ت به‌سه‌ریاندا هه‌ڵناسێ له‌ ناكاودا كه‌ ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن، واته‌ ئه‌مین مه‌بن و خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن به‌ ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى.

108

قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

[ قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌مه‌ ڕێگاو ڕێبازی منه‌ [ أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ ] بانگه‌واز ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌تاك په‌رستنى له‌سه‌ر چاوڕۆشنی و زانیاری و یه‌قین [ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ] ئه‌مه‌ ڕێگای من و هه‌ر كه‌سێكیشه‌ كه‌ شوێن من بكه‌وێ [ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٠٨) ] وه‌ پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ من له‌و كه‌سانه‌ نیم كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌م.

109

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شارو شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که‌: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه‌، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان نا‌خه‌نه‌کار؟!.

[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ ] له‌ پێش تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ كه‌سێكمان نه‌ناردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ته‌نها پیاوان نه‌بن وه‌حیمان بۆ ناردوون (سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران پیاو بوون و هیچ پێغه‌مبه‌رێك ئافره‌ت نه‌بووه‌، وه‌ سه‌رجه‌میان مرۆڤـ بوونه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ جن نه‌بووه‌) [ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى ] له‌ خه‌ڵكی شاره‌كان (وه‌ پێغه‌مبه‌ران شارنشین بوونه‌ نه‌ك ده‌شتنشین، وه‌ قرية له‌ زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئاندا مه‌به‌ست پێى شاره‌ وه‌كو له‌ چه‌ند ئایه‌تێك به‌ شارى مه‌ككه‌ وتراوه‌ دێ) [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا موشریكان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان ببینن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌كردووه‌ چیان به‌سه‌ر هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون، تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن [ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٠٩) ] به‌ڵام قیامه‌ت باشتره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئایا بۆ عاقڵ نابن و بیر ناكه‌نه‌وه‌.

110

حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه‌، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازارو گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که‌): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه‌، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توندو تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبارو تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه‌.

[ حَتَّى إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا ] به‌ [ كُذِّبُوا ] ده‌خوێنرێته‌وه‌، واته‌: تا پێغه‌مبه‌ران بێئومێد بوون له‌ ئیمان هێنانى قه‌ومه‌كه‌یان، وه‌ گومانیان بردووه‌ كه‌ به‌ درۆ زانرابێتن له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه‌، وه‌ به‌ [ كُذِبُوا ] ده‌خوێنرێته‌وه‌، واته‌: تا پێغه‌مبه‌ران بێئومێد بوون و دڵنیا بوون كه‌ قه‌ومه‌كه‌یان به‌ درۆیان زانیون و ئیمانیان پآ ناهێنن، یاخود خه‌ڵكه‌كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان بردووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ درۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات كه‌ ئه‌ڵێ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات له‌و كاته‌دا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یان بۆ هاتووه‌ [ فَنُجِّيَ مَنْ نَشَاءُ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (١١٠) ] ئه‌وه‌ی كه‌ ویستمان لێ بێت ڕزگاری ئه‌كه‌ین وه‌ هیچ كه‌سێك سزای ئێمه‌ ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ كه‌سانی هاوبه‌شبڕیارده‌رو تاوانبار.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.