۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ
(ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.
[ رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم پێغه‌مبه‌رایه‌تى و موڵكی میصر‌و خه‌زێنه‌كانیت پێ به‌خشیم [ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ] وه فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونت كردم [ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی دروستكهرو داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی [ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] هه‌ر تۆ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری منی له دونیا‌و قیامه‌تدا [ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (١٠١) ] به موسڵمانێتی بممرێنه‌و بمگه‌یه‌نه به پیاوچاكان له پێغه‌مبه‌ران.