قَالُوا۟ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍۢ
میوانه‌کان وتیان: ئه‌ی لوط به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌ی نێرراوی په‌روه‌ردگاری تۆین، ئه‌و تاوانبارانه هه‌رگیز ناگه‌نه لات (تابتوانن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر ئێمه) و جا تۆ خاو‌و خێزانت له‌به‌شێکی شه‌ودا ده‌ربکه‌و که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه، جگه هاوسه‌ره‌که‌ت (که لاساره‌و به‌گوێت ناکات) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سزایه‌ی که تاوانبارانی گرتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له به‌ره‌به‌یاندایه، ئایا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و نزیك نیه؟!
فریشتەکان بە لوطیان وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی لوط، ئێمە نێردراوین و خوای گەورە ڕەوانەی کردوین، گەلەکەت ناتوانن دەستی خراپە و نەگریسیان درێژ بکەن بۆت، خۆت و کەس و کار و بڕواداران لە تاریکی شەودا ئەم گوند و شارە بەجێ بھێڵن و دەرچن، کەستان ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە، تەنها ژنەكەت نەبێت چونکە ئەو دووچاری ھەمان سزای گەلەکەت دەبێت، وە وادەی تیاچوونیان دەمی بەیانە، کە وادەیەکی زۆر نزیکە.