Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 71–80 of 123

71

وَٱمْرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٌۭ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَٰهَا بِإِسْحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسْحَٰقَ يَعْقُوبَ

له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه‌.

سارەی خێزانی ئیبراھیم کە بە پێوە وەستا بوو، کاتێک گوێ بیستی ئەو موژدە خۆشە بوو کە پێماندا، کە ئیسحاقی دەبێت، وە ئیسحاقیش کە گەورە دەبێت ئەویش یەعقوبی دەبێت لە خۆشیدا دەستی بە پێکەنین و دەربڕینی خۆشی کرد.

72

قَالَتْ يَٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌۭ وَهَٰذَا بَعْلِى شَيْخًا ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌۭ

خێزانی ئیبراهیم وتی: وه‌ی ڕۆ (شه‌رمه‌زار خۆم)! چۆن منداڵم ده‌بێت من پیرم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه‌، پیر و به‌ساڵا چووه‌، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌!

کاتێک فریشتەکان ئەو موژدەیەیان دا بە سارە خاتوون بەسەر سوڕمانێکەوە وتی: ئایا چۆن من مناڵم دەبێت کە تەمەنم گەورە بووە و لە مناڵ خستنەوە بومەتەوە، وە مێردەکەیشم پیر بووە و لەو ڕێگایەدا نەماوە؟! مناڵ بوون بەم حاڵەتەوە شتێکی سەرسوڕھێنەرە، چونکە عادەتی خەڵکی بەم شێوەیە نییە.

73

قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۖ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ ۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٌۭ مَّجِيدٌۭ

فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه‌، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه‌.

فریشتەکان کە بینیان سارە خاتوون سەری سوڕ دەمێنێت بەو موژدەیە، پێیان وت: ئایا سەرت سوڕ دەمێنێت لەقەزا و قەدەری خوا؟! کەسی وەک تۆ لای شاراوە نییە کە خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر شتی وادا، ڕەحمەت و بەرەکاتی خوای گەورە برژێت بەسەرتاندا - ئەی ئەھلو بەیتی ئیبراھیم - ، بێگومان خوای گەورە سوپاسگوزارە لە تەواوی سیفات و کرداریدا، وە خاوەن شکۆ و پلە و پایەیە.

74

فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ

جاکاتێك ترسه‌که له دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه‌) و مژده‌که‌شی بۆ هاتبوو، ئینجا ده‌ستی کرد به باس کردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط).

جا کاتێک ئەو ترس و بیمە لە دڵی ئیبراھیم دەرچوو و ھیۆر بوویەوە کە لە ئەنجامی ئەوە تووشی بوو کە بینی میوانەکانی خواردن ناخۆن و دەستی بۆ نابەن، وە ھەواڵ و موژدەی خۆشیشی پێدرا کە ئیسحاقیان دەبێت وە لەئیسحاقیش یەعقوب دەبێت، کەوتە موجادەلە و گفتوگۆ لەگەڵ نێردراوەکانماندا سەبارەت بەگەل و ھۆزەکەی لوط، بەڵکو سزاکەیان دوابکەوێت، وە بەڵکو لوط و ماڵ و مناڵ و خێزانەکەی ڕزگار بکەن.

75

إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌۭ مُّنِيبٌۭ

به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆ و به ئارام و خه‌مخۆر و گه‌ڕاوه‌یه بۆ لای خوا.

بێگومان ئیبراھیم پیاوێکی لەسەر خۆ و ئارامگر و بەحەوسەڵەیە، حەز دەکات تۆڵەکە دوا بکەوێت، وە زۆر ملکەچ و گەردنگیری پەروەردگاریەتی، وە زۆر نزاکار و تەوبەکارە.

76

يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَآ ۖ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍۢ

(فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم واز بهێنه له‌و باس و کێشه‌یه‌، دڵنیابه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه و (کار ته‌واو بووه‌) و بێگومان سزایه‌کیان بۆ هاتووه که ناگه‌ڕێته‌وه‌.

فریشتەکان وتیان: ئەی ئیبراھیم واز بھێنە لەم موجادەلە و گفتوگۆیە لەبارەی گەل و ھۆزی لوطەوە، بێگومان خوای گەورە تەقدیری کردووە بۆیان، فەرمانی خوای گەورە تەواو بووە و بڕاوەتەوە بۆ لەناو بردنیان، وە بێگومان سزایەکی گەورەیان بۆ دێت وە بە موجادەلە و گفتوگۆ و نزاکردن ناگەڕێتە دواوە.

77

وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌۭ

کاتێکیس وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاتنه لای لوط، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو (چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتبوون، له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێکه‌وتووم).

ھەرکە فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک چوونە لای لوط، بە هاتنیان زۆر ناڕەحەت و دڵتەنگ بوو ،بە ھۆی ئەوەی ترسی لێ نیشت گەلە نێربازەکەی کە حەزیان بە ئافرەت نەدەکرد بە خراپی لەگەڵ میوانەکانی ھەڵسوکەوت بکەن، لوط لە دڵی خۆیدا وتی: بەڕاستی ڕۆژێکی زۆر سەختە، چونکە وا گومانی برد کە گەل و ھۆزەکەی زاڵ ببن بەسەر میوانەکانیدا.

78

وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌۭ رَّشِيدٌۭ

هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه‌، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیرو مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!

گەل و ھۆزەکەی لوط کە زانیان لوط میوانی ھاتووە بە خێرایی خۆیان کوتا بۆ ماڵی لوط بەمەبەستی دەست درێژی کردن و داوێن پیسی لەگەڵیاندا، چونکە گەلەکەی لوط کەسانێکی نێرباز بوون و حەز و ئارەزوویان نەبوو بۆ ئافرەتان، لوط ئەو دیمەنە بێشەرمانەی بینی بەرگری کرد لە میوانەکانی و بڕو بیانووی بۆ ھێنانەوە و پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، ئەوە کچەکانی منن کە بەشێکن لە ئافرەتانی ئێوە، ئەوان پاکوخاوێنترن بۆتان لە ئەنجامدانی داوێن پیسی، بۆیە لەخوا بترسن و کاری وامەکەن، وە لای میوانەکانم شەرمەزارم مەکەن، ئایا - ئەی گەلەکەم - پیاوێکی ژیر و خاوەن ھۆشتان تێدا نییە، کە ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ئەم کارە نەگریس و خراپەیە؟

79

قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّۢ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ

ئه‌وانیش بێ شه‌رمانه وتیان: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت ئێمه هیچ حه‌قێکمان نیه به‌کچه‌کانی تۆوه‌، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت!

گەلەکەی پێیان وت: - ئەی لوط - تۆ دەزانیت ئێمە کارمان بەسەر کچەکانت و ئافرەتانی خۆیشمانەوە نییە وحەزیان لێ ناکەین، وە تۆیش چاک دەزانیت ئێمە چیمان دەوێت، وە ئێمە تەنھا حەزمان بە پیاوانە.

80

قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍۢ شَدِيدٍۢ

لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).

لوط پێی وتن: ئاخ، خۆزگە لەبەرامبەر ئێوە ھێزێکم دەبوو دەمتوانی بە ھۆیەوە ڕێگریتان لێ بکەم لەوەھا کارێک، یان عەشیرەتێکم دەبوو پارێزگاریان لێ بکردمایە، ئەو کاتە منیش دەمتوانی بەرگری لە میوانەکانم بکەم.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.