Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 123

61

۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌۭ مُّجِيبٌۭ

بۆ هۆزی ثه‌مودیش، صالح ی برایانمان ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئه‌و به‌رپای کردوون له زه‌ویداو داوای لێکردوون که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه‌، جا که‌وابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکه‌ن پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بهێنن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه و نزا وه‌رگره (له‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پارێنه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێده‌که‌ن).

بۆ لای گەلی سەمودیش صاڵحی برایانمان بۆ ناردن، صاڵح پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، چونکە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر بەھەق کە شایانی پەرستن بێت نییە ئێوە بیپەرستن، ئەو لە گڵ ئێوە و ئادەمی باوکیشتانی دروستکردووە، وە کردوونی بە ئاوەدانکەرەوەی زەوی، دەی کەوابێت بە ئەنجامدانی کاری خێرو چاکە و دوور کەوتنەوە لە خراپە بگەڕێنەوە بۆ لای و داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن، بێگومان پەروەردگارم زۆر نزیکە لەوانەی بەئیخلاص و دڵسۆزییەوە دەیپەرستن، وە دێت بەدەم داوا و نزاکانیانەوە.

62

قَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّۭا قَبْلَ هَٰذَآ ۖ أَتَنْهَىٰنَآ أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ

خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی صالح، به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێده‌که‌یت که شوێنی شتێك بکه‌وین که باوو باپیرانمان شوێنی که‌وتوون و په‌رستویانن؟! ئێمه به‌ڕاستی له گومانداین له‌وه‌ی که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای و به‌دبینین لێی!!

گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح، تۆ پێش ئەم بانگەوازەت کەسێکی خاوەن پلە و پایە و ڕێز و تەقدیر بوویت لە ناوماندا، ئومێدمان وابوو کەسێکی ژیر و ھۆشمەند و خاوەن پرس و ڕابیت، ئایا تۆ ڕێگریمان دەکەیت لە پەرستنی ئەو خوایانەی کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە بەڕاستی ئێمە بەرامبەر ئەو خوایەی بانگمان دەکەیت بۆ پەرستنی بەگومان و دوودڵین، وامان لێ دەکات تۆمەتبارت بكەین كە تۆ درۆ بە ناو خواوە ھەڵدبەستیت.

63

قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى مِنْهُ رَحْمَةًۭ فَمَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُۥ ۖ فَمَا تَزِيدُونَنِى غَيْرَ تَخْسِيرٍۢ

صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروست بم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێرو چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشی بم له خۆیه‌وه و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیووم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی لابده‌م و په‌یامه‌که‌یم به ڕێك و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، جا ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته‌تان جگه له خه‌ساره‌تمه‌ندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگه‌یه‌نن.

صالح وەڵامی گەلەکەی دایەوە و پێی وتن: ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئایا ئەگەر من لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای پەروەردگارم بووم، وە لە ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیبم، ئیتر کێ ھەیە بتوانێت لەسزا و تۆڵەی ئەو بمپارێزێت ئەگەر ھاتوو سەرپێچیم کرد و ئەو ئاینەی فەرمانی پێکردووم بەگەیاندنی بە ئێوە وازم لێھێنا؟ من دڵنیام بەم ھەڵویستانەشەوە ھیچ شتێک بۆم زیاد ناکەن جگە لەزەرەر و زیان و گومڕایی و دووری نەبێت لە ڕەزامەندی ئەو.

64

وَيَٰقَوْمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌۭ قَرِيبٌۭ

ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که له‌لایه‌ن خواوه کراوه به موعجیزه و نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به‌نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن، ئه‌گینا سزایه‌کی نزیك ده‌تانگرێت.

ئەی گەلەکەم، ئەوە وشترەکەی خوای گەورەیە بەڵگە و نیشانەیە لەسەر ڕاستگۆیی من، وازی لێ بھێنن با لە لەوەڕی زەوی خوا بۆ خۆی بلەوەڕێت، وە ھیچ ئازاری مەدەن ئەگەر نا سزای سەختی خوا زۆر نزیکە ئەگەر ھاتوو سەرتان بڕی.

65

فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا۟ فِى دَارِكُمْ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍۢ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍۢ

یه‌کسه‌رچوون سه‌ریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن له ماڵ و مه‌نزڵی خۆتاندا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، (دوای ئه‌و ماوه دیاری کراوه تیاده‌چن) و ئه‌وه‌ش په‌یمانێکه و هه‌رگیز به‌درۆ ناخرێته‌وه‌.

ئەوە بوو گەلەکەی صالح گوێڕایەڵی نەبوون و وشترەکەیان سەربڕی، صاڵحیش پێی وتن: دوای ئەوەی سەرتان بڕی تەمەنی درێژتان تەنھا سێ ڕۆژە بە ئارەزووی خۆتان لە ناو ماڵ و شوێنی خۆتان تام لە ژیان ببەن و ڕابوێرن، دوای ئەوە ئیتر سزای خوای گەورە یەخەتان دەگرێت، ئەوەش بزانن دوای ئەو ماوەیە ھەڕەشە و بەڵێنی خوا دێتەدی و ھیچ شتێک ڕێگری لێ ناکات و درۆ نییە، بەڵکو بەڵێنێکی ڕاست و دروستە.

66

فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَٰلِحًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَمِنْ خِزْىِ يَوْمِئِذٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ

جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات و بڕیاردرا له‌کاتی دیاری کراودا و ئه‌وه صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه‌ش په‌ناماندان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی هێزه و باڵاده‌سته‌.

ئەمجا لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا فەرمانەکەی ئێمەیان بۆ ھات و سزا یەخەی گرتن، وە بە ڕەحم و بەزەیی خۆمان صاڵح و ئەوانەی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن لە تیاچوون، ڕزگارمان کرد لە زەلیلی و ڕسوایی ئەو ڕۆژە، - ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر بەھێز و باڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، بۆیە ھەرچی ئوممەت و گەلێک پێغەمبەرانیان بە درۆ خستبێتەوە و باوەڕیان پێ نەکردبن لەناوی بردوون.

67

وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَٰرِهِمْ جَٰثِمِينَ

جا ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی بووه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرت که تاوان و سته‌میان کردو فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاریان نه‌بوون، سه‌ره‌نجام هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویدا و تیاچوون له به‌ره‌به‌یاندا...

لە ڕۆژی چوارەمدا دەنگێكی زۆر بەھێز و قایم گەلی سەموودی لەناو برد، ھێندە بەھێز بوو ھەموویانی پێ مردن، ئیتر ھەموو لەناو خانوو ماڵەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن و مردن، ڕوومەتیان چەقی بەناو گڵ و خۆڵی ماڵەکانیاندا.

68

كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَا۟ كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّثَمُودَ

وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و تیایدا نه‌ژیابن، ئاگادارین، به‌ڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون به په‌روه‌ردگاریان و بێ وه‌فا بوون به‌رامبه‌ری، ئاگارداربن بڕیاری دووری له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.

وەک ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا لەناو ناز و نیعمەت و خۆشی و ئاسوودەیدا نەژیابن، بزانن کە گەلی سەموود بێباوەڕبوون بە پەروەردگاریان، ئەوان بەردەوام دوور بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە.

69

وَلَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوا۟ سَلَٰمًۭا ۖ قَالَ سَلَٰمٌۭ ۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍۢ

سوێند به‌خوا بێگومان وه‌فدێکی ڕه‌وانه کراوی ئێمه (له فریشته‌) هاتنه لای ئیبراهیم به مژده‌وه (مژده‌ی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، دوای به‌خێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به‌گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه‌.

بێگومان فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک ھاتن بۆ لای ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) موژدەی لەدایک بوونی ئیسحاق و پاشان یەعقوبیان دا بە خۆی و ژنەکەی، فریشتەکان وتیان: سڵاوێک بۆ ئیبراھیم، ئەویش وەڵامی دانەوە و فەرمووی: ئێوەیش بە ھەمیشەیی سڵاوتان لێ بێت، پاشان ئیبراھیم خێرا چوو گوێرەکەیەکی بە برژاوی بۆ ھێنان تاوەکو بیخۆن، چونکە وای زانی کە چەند پیاوێکی میوانن و ھاتونەتە ماڵی.

70

فَلَمَّا رَءَآ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۚ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍۢ

جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، کاره‌که‌یانی به نائاسایی داناو له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێکردو وتیان: مه‌ترسه‌، به‌ڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی لوط.

جا کاتێک ئیبراھیم زانی میوانەکان دەست درێژ ناکەن بۆ خواردنی گۆشتی گوێرەکەکە، وە ھیچیان لێ نەخواردووە، پێی ناخۆش بوو، وە زۆر لێیان ترسا بەڵام ترسەکەی شاردەوە، جا کاتێک فریشتەکان زانیان کە ئیبراھیم دەترسێت، پێیان وت: لە ئێمە مەترسە، ئێمە فریشتەین و خوای گەورە ناردوونی بۆ سزادانی گەلی لوط.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.