Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 123

51

يَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

(هود وتی) ئه‌ی خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کارو بانگه‌وازه خواییه‌ی که به‌ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌دی هێناوم، باشه ئه‌وه بیر ناکه‌نه‌وه و ژیرنابن؟!

ھود (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی گەلەکەم من لە بەرامبەر ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پیکردووم بە بانگەواز و گەیاندنی ئاینەکەی پێتان داوای پاداشت لە ئێوە ناکەم، پاداشتی من تەنھا لای ئەو خوایەیە کە دروستی کردووم، ئایا ئیتر بیرناکەنەوە و ژیر نابن و ئامادە نین بێن بەدەم بانگەواز و ئاینەکەی خواوە؟

52

وَيَٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًۭا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ

ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.

ئەی گەلەکەم داوای لێخۆش بوون لە خوای گەورە بکەن، پاشان تەوبە بکەن لە گوناھەکانتان - گەورەترینیان ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردانە - و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، ئەگەر واتان کرد ئەوا خوای گەورە بارانی بە خوڕتان بۆ دەبارێنێت، وە سەرەڕای ھێز و توانا و دەسەڵاتی خۆتان خوای گەورە زیاتر بەھێزتان دەکات و عیززەت و سەربەرزیتان پێ دەبەخشێت بە زۆر بوونی منداڵ و نەوە و سەروەت و سامان، وە پشت ھەڵمەکەن لەوەی بانگەوازتان دەکەم بۆ لای، ئەو کات دەچنە ڕیزی تاوانبارانەوە ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لێی، وە بێباوەڕ بوون بەخوا و ئەوەی بۆم ھێناون بە درۆتان زانی.

53

قَالُوا۟ يَٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍۢ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ

وتیان ئه‌ی هود: به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به ته‌واوی ئێمه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت) و ئێمه‌ش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسه‌ی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به‌ڕاستێتی تۆ.

گەلەکەی وتیان بە ھود: ئەی ھود بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرای وات بۆ نەھێناوین تا باوەڕت پی بکەین، وە ئێمەیش لەبەر وتەی بەتاڵ و پڕوپوچی تۆ واز لەخوا و بتەکانمان ناھێنین، وە ھەرگیز باوەڕ بەوەیش ناکەین گوایە تۆ پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوا بیت.

54

إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍۢ ۗ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ

ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...

تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێین: ھەندێک لە خواکانمان کە تۆ ڕێگریمان لێ دەکەیت لە پەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: من خوای گەورە دەکەم بە شاھید و ئێوەیش شاھید بن کە من بەریم لە پەرستنی ئەو خوایانە کە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لە خوای گەورە خۆتان و خواکانتان ئەوانەی کە وا دەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لە دەست دێت بیکەن و درێغی مەکەن لە زیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن و چاوەڕێ مەکەن.

55

مِن دُونِهِۦ ۖ فَكِيدُونِى جَمِيعًۭا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ

جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان، که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن!...

تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێن: ھەندێک لەخواکانمان کەتۆ ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: من خوای گەورە دەکەم بەشاھید وە ئێوەیش شاھید بن کەمن بەریم لەپەرستنی ئەو خوایانە کەجگە لەخوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لەخوای گەورە خۆتان وخواکانتان ئەوانەی کە وادەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لەدەست دێت بیکەن ودرێغی مەکەنلەزیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن وچاوەڕێ مەکەن

56

إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه‌، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌.

بێگومان من تەنھا پشت و پەنام بە خوا بەستووە و ھەر ئەویش پشتیوانمە لە ھەموو کارێکمدا، تەنھا زاتی (اللە) یە پەروەردگاری من و ئێوەیشە، ئەوەش بزانن ھیچ گیانلەبەرێک نییە لەسەر ڕووی زەوی ئیللا ملکەچ و فەرمانبەرداری خوای گەورەیە و لەژێر موڵک و دەسەڵاتی ئەودایە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە ھەڵی دەسوڕێنێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر ھەق و دادپەروەری و ڕاستەڕێیە، ئەو ئێوە بەسەر مندا زاڵ و باڵادەست ناکات، چونکە من لەسەر ھەق و ڕاستیم و ئێوەیش لەسەر ڕێگایەکی پڕوپوچ و بەتاڵن.

57

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ

جا ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، ئه‌وه بێگومان من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه و په‌یامه خواییه‌ی به مندا نێرراوه بۆتان و په‌روه‌ردگارم (ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن) ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه‌، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێرو به توانایه‌.

ئەگەر بێتو ململانێ بکەن و پشت ھەڵبکەن لەو پەیامەی من ھێناومە ئەوا بزانن من تەنھا ئەوەم لەسەرە پێتانی بگەیەنم، وە بێگومان ئەوەیشی خوای گەورە منی بۆ ڕەوانە کردبوو پێم گەیاندن، وە بەڵگەیشم لەسەر ڕاست کردنەوە و ھیچ بیانویەکتان نەماوە، وە پەروەردگارم ئێوە لەناو دەبات و گەل و ھۆزێکی تر دەکات بە جێگرەوەتان، وە ئێوە بە پشتھەڵکردن و بێباوەڕبوونتان ناتوانن ھیچ زەرەر و زیانێکی گەورە و گچکە بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە، بێگومان پەروەردگارم چاودێر و بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر ئەویشە دەمپارێزێت لە خراپەی ئەو فڕوفێڵانەی کە بەردەوام لەدژمی ئەنجام دەدەن.

58

وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَنَجَّيْنَٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ

کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئه‌وه هود و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگاریشمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه له سزایه‌کی زۆر قورس و گران.

جا کاتێک فەرمانمان بۆ لەناوچوونیان چوو، بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆمان ھود و ئەوانەیشی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن، وە ئەوانمان پاراست لەو سزا سەختەی کە بێباوەڕەکانمان پێ سزادا.

59

وَتِلْكَ عَادٌۭ ۖ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ

به‌ڵێ! ئه‌وه هۆزی عاد بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان، لاشیاندا له به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خواو شوێن فه‌رمانی هه‌موو زۆردارو سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن.

ئەمەش بەسەرھاتی گەلی عاد بوو کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگاریان، وە سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری ھەموو کەسێکی زۆردار و لەخۆبایی و سەرکەش بوون کە بەھەق و ڕاستی ڕازی نابن و ملکەچی نابن.

60

وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ عَادًۭا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّعَادٍۢ قَوْمِ هُودٍۢ

جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قه‌ومی هود.

ھەر لەم دونیایەدا سووکی و ڕسوایی و دووری لە ڕەحمەتی خوا بوو بە بەشیان، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دیسان لە ڕەحمی خوا بە دوورن، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕبوون بە خوای گەورە، دەی ھۆشیاربن و بزانن کە خوای گەورە گەلی عادی لە ھەموو خێر و خۆشییەک دوور خستەوە و نزیکی کردنەوە لە ھەموو خراپە و شەڕێک.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.