وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌۭ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیار‌و غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم.
- ئەی گەلەکەم - من پێم نەوتون: کە خەزێنە و گەنجینەکانی خوای گەورە لای منە کە ڕزق و ڕۆزی ئەوی تێدایە، ئەگەر باوەڕتان ھێنا پێتانی دەدەم، وە یان من ئاگاداری شتە نھێنی و غەیبیەکانم، وە پێم نەوتون: کە من فریشتەی خوام، بەڵکو منیش مر‌ۆڤم وەكو ئێوە، وە ناڵێم بەو ھەژارانەی کە ئێوە بە سووک و کەم نرخ سەیریان دەکەن: کە خوای گەورە ھەرگیز خێر و چاکەیان لەگەڵ ناکات و سەرکەوتوو نابن و ڕێنمونیان ناکات، خوای گەورە ئاگادارە بە نیەت و حاڵیان، ئەگەر ھاتوو من ئەوەم کرد ئەوە بەڕاستی من لەو ستەمکارانەم کە شایا‌نی سزای خوای گەورەن.