Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 123

21

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان فه‌وتاند و ئه‌و باس و درۆیانه‌ی که له دنیادا هه‌ڵیانده‌به‌ست لێیان ون بوو.

ئەوانەی ئەوە سیفاتیانە خۆیان زایە کرد چونکە خۆیان ئەو کارەیان ھەڵبژارد کە ببێتە ھۆی تیاچوونیان ئەویش ئەوە بوو شەریک و ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیاردا، ئەو بت و دارانەیش کە بەدرۆ و دەلەسە کردبوونیان بە خوا و دەیانپەرستن ھەر ھەموویان لێ بزر بوون و نەھاتن بەدەمیانەوە و ھیچ کەڵک و سوودێکیان بۆیان نەبوو.

22

لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ

گومانی تێدا نیه که به‌ڕاستی ئه‌وانه له قیامه‌تدا زۆر خه‌ساره‌تمه‌ند و دۆڕاوترن.

بەڕاستی لە ڕۆژی قیامەتدا زەرەرمەندی ڕاستەقینە ئەم کەسانەن، چونکە باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر و بێباوەڕی، وە ژیانی دونیایان ھەڵبژارد بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، وە ڕەحمەت و میھرەبانی خوایان گۆڕیەوە بەسزای سەختی خوا.

23

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخْبَتُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌خواو ڕاستی به‌رنامه‌که‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانیشیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چ و دڵ ئارام بوون له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی، ئا ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و به هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه‌.

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، وە لە ئاست پەروەردگاریان دڵیان ترسا و گەردنکەچی بوون، ئەوانە ھاوەڵ و ئەهلی بەھەشتن و بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.

24

۞ مَثَلُ ٱلْفَرِيقَيْنِ كَٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْأَصَمِّ وَٱلْبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِ ۚ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

وێنه‌و ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵی ئیمانداران و کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕان) وه‌ك کوێرو که‌ڕ، چاوساغ و بیسه‌ر وایه‌، ئایا ئه‌م دووانه وێنه‌یان وه‌ك یه‌که‌، ئه‌وه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه‌؟!

نموونەی ئەم دوو دەستەیە، باوەڕداران و بێباوەڕان، وەک کویرێک وایە ھیچ شتێک نابینێت، وە وەک لاڵێک وایە کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە ئەمانە نموونەی دەستەی بێباوەڕانن کە ھەق نابیستن تا شوێنی بکەون و ھدایەتی پێ وەربگرن، وە ھەقیشی پێ نابینن کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە نموونەی ئەو کەسەی کە دەبیستێ و دەبینێت، وەک نموونەی باوەڕدارانە کە ھەق و ڕاستی دەبیستن و دەبینن، ئایا ئەم دوو دەستەیە وەک یەک وان و یەکسانن؟! ھەرگیز وەک یەک نین و یەکسان نین، ئایا ئیتر بۆ بیرناکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن بەوەی ئەم دوو دەستەیە وەک یەک نین لای خوای گەورە.

25

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه نوحمان نارد بۆ لای قه‌وم و خزمه‌کانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن، خۆ ئێوه باش من ده‌ناسن).

نوح پێغەمبەرمان (سەلامی خوای لێ بێت) ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان من ترسێنەرتانم بە سزای سەختی خوا، وە ئەوەیشی پێم ڕاگەیەنراوە بۆتانی ڕوون دەکەمەوە.

26

أَن لَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍۢ

که جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت (هه‌مووتان له‌ناو بچن).

وە بانگتان دەکەم بۆ پەرستنی خوای گەورە بە تاک و تەنھایی، جگە لە ئەو ھیچ شتێکی تر مەپەرستن، بێگومان من دەترسێم لە سزای ڕۆژێکی بە ئازار بۆتان.

27

فَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرًۭا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِىَ ٱلرَّأْىِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۭ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَٰذِبِينَ

جا ئه‌و ده‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له هۆزی نوح وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها وه‌ك یه‌کێك له خۆمان ده‌بینین و نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتوون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو داماوه‌کانمانن و دووربین نین و ژیریان که‌‌مه و ساده‌ن، هه‌روه‌ها نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین ئێوه درۆزنن.

ئەوە بوو دەسەڵاتدار و ناودارەکانی گەلەکەی نوح ئەوانەی بێباوەڕ بوون پێیان وت: ئێمە ھەرگیز وەڵامی بانگەوازەکەی تۆ نادەینەوە، چونکە تۆ ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاتر نییە، تۆیش وەک ئێمە تەنھا ھەر مرۆڤێکیت، وە نایشبینین ھیچ کەسێک شوێن تۆ کەوتبێت ھەژار و نەدار و کەم بایەخەکانی ناو خۆمان نەبێت، وە نابینین ھیچ زیادەیەکتان بەسەرمانەوە ھەبێت لە ماڵ و سامان و پلەو پایە تاشیاوی ئەوەبن شوێنتان بکەوین، نەک ھەر ھێندە بەڵکو وایش دەزانین کە درۆزن بن لەوەی خەڵکی بۆ بانگ دەکەن.

28

قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَٰرِهُونَ

نوح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستبم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێرو چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیبم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئینجا ئه‌مانه له ئێوه ساراوه‌ته‌وه و نایبینن؟! ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتاندا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌، له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!

نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم ئەگەر بینیتان من بەڵگە و نیشانەی ئاشکرا و بەھێزم پێیە لەلایەن خوای گەورەوە کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی من، وە واتان لێ بکات باوەڕم پێ بکەن و بە ڕاستم بزانن، وە ھەر خوای گەورە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیوم، وە لەبەر نەزانینی خۆتان لاتان ڕوون نییە، ئایا ئیتر من زۆرتان لێ بکەم کە باوەڕی پێ بھێنن؟وە بە زۆر بیخەمە دڵتانەوە؟! بێگومان ئێمە ناتوانین ئەوە بکەین، بەڵکو ئەوەی کە تەوفیقی بەندەکانی دەدات بۆ باوەڕھێنان تەنھا خوای گەورە و میھرەبانە.

29

وَيَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَلَٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًۭا تَجْهَلُونَ

ئه‌ی خزمه‌کانم (خۆ من) له بری ئه‌م بانگه‌واز و ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه‌، من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه له خۆم دوور ناخه‌مه‌وه و ده‌ریان ناکه‌م، چونکه بێگومان ئه‌وان ئه‌گهن به‌خوای خۆیان، حیسابیان لای خوایه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به که‌م سه‌یری ئیمانداوانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژاریان).

ئەی گەلەکەم لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەی خوای گەورە داوای ماڵ و سامانتان لێ ناکەم، بەڵکو پاداشتی من لای خوای گەورەیە، وە ھەرگیز باوەڕدارانی ھەژاریش لە کۆر و مەجلیسی خۆم لەسەر داوای ئێوە دوور ناخەمەوە، بێگومان ئەوان ڕۆژی قیامەت ئەگەن بە پەروەردگاری خۆیان و پاداشتیان ئەداتەوە لەسەر باوەڕیان، بەڵام لە ڕاستیدا من وادەبینم کە ئێوە گەلێکن لە ھەقیقەت و ڕاستی ئەم بانگەوازە تێناگەن، کاتێک داوا دەکەن باوەڕدارە ھەژارەکان دەربکرێن.

30

وَيَٰقَوْمِ مَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ئه‌توانێت یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارو دۆستانه‌ی خوا ده‌ربکه‌م و له خۆمیان دوور بخه‌مه‌وه و ئایا بیرناکه‌ناوه (که شتی وا ناشێت و دروست نیه بۆ که‌سێك خواناس بێت)؟

ئەی گەلەکەم ، ئەگەر من ئەو ھەژارە باوەڕدارانە بە ناھەق و بێ گوناھـ دەربکەم کێ ھەیە لە سزای خوای گەورە بمپارێزێت؟ ئیتر بۆچی بیرناکەنەوە، وە ھەوڵ و کۆشش بۆ شتێک بکەن کە باشتر و بەسوودتر بێت بۆتان؟

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.