Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 121–123 of 123

121

وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَٰمِلُونَ

بڵێ به‌وانه‌ش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه فه‌رمانبه‌رداری تۆ نه‌بن، ئێوه له شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکه‌ن و به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌میشه خه‌ریك ده‌بین و کاری خۆمان ده‌که‌ین.

- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە باوەڕیان بە اللە نییە، وە بەیەکخوایش نایپەرستن: لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی خۆتان بەردەوامبن کە پشتھەڵکردنە لەھەق و راستی و ڕێگری کردنی خەڵکییە لە باوەڕھێنان، وە ئێمەیش بەردەوام و دامەزراو دەبین لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆمان و بانگەوازیشی بۆ دەکەین و ئارام و خۆگریش دەبین لەسەر ھەر ناڕەحەتییەک دێتە ڕێگامان.

122

وَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ

به‌رده‌وامیش چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی کاری هه‌ردوو لا بکه‌ن و ئێمه‌ش به‌ڕاستی چاوه‌ڕێین.

چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێمە بن چیمان بەسەر دێت، وە ئێمەیش چاوەڕوانی ئێوە دەکەین کە چیتان بە سەر دێت.

123

وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ ٱلْأَمْرُ كُلُّهُۥ فَٱعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

هه‌ر بۆ خوایه نهێنی و نادیاره‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌موو کارو فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌ی که‌وابوو ئه‌و بپه‌ره‌سته و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته‌، هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

تەنها خوای تاک و تەنھا عیلم و زانیاری ھەیە بە تەواوی شتە نھێنیەکانی ئاسمانەکان و زەوی، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ھەموو کار و بڕیارێکیش لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، کەوابێت - ئەی پێغەمبەری خوا - تەنھا ھەر ئەو بپەرستە، وە لەھەموو کارێکیشتدا پشت و پەنات با ھەر ئەو بێت، وە پەروەردگارت غافڵ و بێ ئاگا نییە لەوەی بێباوەڕان و خوانەناسان ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانا و ئاگادارە پێیان، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.