Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 111–120 of 123

111

وَإِنَّ كُلًّۭا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَٰلَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ

به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌ردگارت پاداشتی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی ده‌داته‌وه‌، بێگومان ئه‌و زاته زۆر ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن.

بێگومان - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی لە گومان و دوو دڵیدان سەبارەت بە قورئان پەروەردگارت بەتێر و تەسەلی پاداشتی کردەوەکانیان دەداتەوە، ھەرکەسێکیان خێری ئەنجام دابێت بەچاکە پاداشتی دەدرێتەوە، وە ئەوەیشی خراپەی ئەنجام دابێت سزاکەی وەردەگرێتەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ئاگادارە و زانایە بەتەواوی وردەكاری ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەیانی لا شاراوە و نھێنی نییە.

112

فَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا۟ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه‌، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خواو ته‌وبه‌یان کردووه‌، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

کەوابوو - ئەی پێغەمبەری خوا - بەردەوامبە لەسەر ئەو ڕێگا ڕاستەی کە خوا فەرمانی پێکردویت لەسەری بیت، فەرمانەکانی بەجێ بھێنە و دوور بکەوەرەوە لەڕێگرییەکانی، وە ئەو باوەڕدارانەیشی لەگەڵ تۆدان و تەوبەیان کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ لایی خوا با دامەزراو بن لەسەر ئاینەکەیان، ھەرگیز بە ئەجامدانی گوناھ و تاوان با سنورەکانی خوا نەبەزێنن، چونکە ئەو ھیچ کاروکردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەمووشیتان دەداتەوە.

113

وَلَا تَرْكَنُوٓا۟ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ

نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن.

ئەی باوەڕداران ھیچ مەیلی دڵتان نەبێت بەلای ستەمکار و بێباوەڕاندا و پشتگیریان مەکەن بە کلکە لەقێ و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان، چونکە بەو ھۆیەوە دووچاری سزای دۆزەخ دەبن، وە ئەو کاتە جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و کۆمەکییەکتان نابێت کە لە دۆزەخ دەرتان بھێنێت و ڕزگارتان بکات، وە پاشان کەسێکیش شک نابەن سەرتان بخات.

114

وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ

نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره‌) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه‌، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه‌، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه‌، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەجوانترین شێوە لە ھەردوولای ڕۆژدا نوێژەکانت ئەنجام بدە، ئەویش نوێژەکانی سەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەتی، وە بەجوانترین شێوەیش نوێژەکانی شەو ئەنجام بدە کە مەبەست پێی نوێژی شێوان و خەوتنانە، بێگومان کاروکردەوەی چاکە گوناھە بچووکەکان دەسڕێتەوە و نایانھێڵێت، ئەوەی باسکرا پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک کە بیردەکەنەوە و یادی خوا دەکەن.

115

وَٱصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ

خۆشت بگره‌و به ئارامبه‌، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.

- ئەی پێغەمبەر - ئارامگربە لەسەر ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی فەرمانت پێکراوە بە ئەنجامدانیان، ئەویش بەوەی دامەزراوبە لەسەر بیروباوەڕەکەت، وە ئارامگریشبە لەسەر دوورکەوتنەوە لەستەمکار و مەیلی خۆشەویستی بۆیان، بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران پوچ و بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵکو جوانترینی کاروکردەوەکانیان لێ وەردەگرێت، وە بە جوانترین پاداشتیش پاداشتی کردەوە چاکەکانیان دەداتەوە.

116

فَلَوْلَا كَانَ مِنَ ٱلْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُو۟لُوا۟ بَقِيَّةٍۢ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْفَسَادِ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَآ أُتْرِفُوا۟ فِيهِ وَكَانُوا۟ مُجْرِمِينَ

جا ئه‌وه بۆ له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه‌دا که‌سانی ژیرو دیندار نه‌بوو، که به‌رگریان له خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، مه‌گه‌ر که‌مێك نه‌بێت له‌وانه‌ی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچوون و شوێن ڕابواردنی دنیاو ئاره‌زوو که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشیرینه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبارو خراپکارانه‌وه‌.

ئەوە بۆ لە ئوممەتانی سزادراوی پێش ئێوە چەند کەسێکی ژیر و ھۆشیار نەبوون ڕێگری لەو خەڵکە بکەن کە بێباوەڕی و کاری خراپە ئەنجام نەدەن لەسەر زەویدا ؟! ھیچ کەسێکی وایان تێدا نەبوو جگە کەمێکیان نەبێت ڕێگری خەڵکیان کرد لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و خراپەکاری، ئەو کاتەی گەلە ستەمکارەکەی ئەوانمان لەناوبرد ئەو خەڵکەکەمان ڕزگار کرد و لەناومان نەبردن، وە ستەمکاران و بێباوەڕان شوێنی خۆشگوزەرانییەکانی دونیا کەوتن و تێدا مەست و سەرخۆش بوون، وە چوونە ڕیزی گوناھکار و ستەمکارانەوە.

117

وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ

په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شارو دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.

- ئەی پێغەبەری خوا - ھەرگیز پەروەردگارت خەڵکی ھیچ گوند و شارێکی لەناو نەبردووە ئەگەر چاکەکارو وچاکەخواز بووبن لەسەر زەوی، بەڵکو کاتێک لەناوی بردوون کە خەڵکەکەی خراپەکار و بێباوەڕ و گوناھکار بوون.

118

وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا...

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی لەسەر ھەق و ڕاستی و ئاینی ڕاست و دروست بونایە ئەوا دەیکرد، بەڵام ئەوەی نەویستووە، بەڵکو ھەمیشە و بەدرێژی ڕۆژگار ناتەبا و ناکۆک بوون ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە شوێن ھەواو ھەوەس و ئارەزووی خۆیان و خراپەکاری کەوتون.

119

إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته‌: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه‌) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه‌، که‌: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).

جگە کەسێک نەبێت کە پەروەردگارت بەزەیی پێیدا ھاتبێتەوە ڕێنومایی کردبێت و تەوفیقی دابێت، ئەوانە لەیەکخواپەرستی پەروەردگارت ھیچ ناکۆک و ناتەبا نین، ھەر لەبەر ئەو تاقیکردنەوەیەش کە ناکۆک دەبن لە نێو یەکدا دروستی کردوون، ئەو کاتە ھەندێکیان بەدبەخت و بەدکارن، وە ھەندێکی تریشان بەختەوەر و چاکەکارن، وە - ئەی پێغەمبەر - بڕیاری پەورەردگارت ھەر لە ئەزەلەوە دەرچووە کە دەبێت دۆزەخ پر بکەم لە شوێنکەوتوانی شەیتان لە جنۆکە و مرۆڤەکان.

120

وَكُلًّۭا نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۚ وَجَآءَكَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌۭ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆك و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.

- ئەی پێغەمبەر - ھەرچی ھەواڵ و بەسەرھاتێکی پێغەمبەرانی پێش خۆتە کە بۆتی دەگێڕینەوە بۆ ئەوەیە کە دڵ و دەروونت دامەرزاو و بەھێز بکەین لەسەر ھەق و ڕاستی و ئاینەکەت، وە دڵنیایشبە ھەرچیەک بۆت ھاتووە لەم سورەتەدا ھەق و ڕاستییە و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر لەم سورەتەدا پەند و ئامۆژگاری ھاتووە بۆ بێباوەڕان، وە بیرخستنەوەیش بۆ باوەڕداران، ئەو باوەڕدارانەی بیرخستنەوە سوودی دەبیت بۆیان.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.