وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ۖ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍۢ
ئێمه سته‌ممان لێنه‌کردن و به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد، ئه‌وسا ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له‌جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌کردن، فریای هیچ شتێکیان نه‌که‌وتن کاتێك فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نه‌کردن جگه له تیاچوون نه‌بێت.
لەوەی دووچارمان کردن لە سزا و تیاچوون ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد، چونکە بە کوفر و بێباوەڕی خۆیان دووچاری تیاچوون کردەوە، ئەو خوایانەی کە دەیانپەرستن و لێیان دەپاڕانەوە جگە لە اللە نەیانتوانی فریایان کەون و بیانپارێزن لەو سزایەی کە بەفەرمانی خوا بۆیان دابەزی - ئەی پێغەمبەر - ، وە جگە لە خەسارۆمەندی و تیاچون و ماڵ وێرانی ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەکردن.