Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 81–90 of 109

81

فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ ٱلسِّحْرُ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبْطِلُهُۥٓ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ ٱلْمُفْسِدِينَ

ئه‌وسا (جادووگه‌ران، جادووی خۆیان نواند) موسا وتی: هه‌رچی کردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تانداوه‌هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی ده‌کاته‌وه‌، به‌ڕاستی خوا کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که تۆوی خراپه ده‌چێنن چاک و سه‌رکه‌وتوو ناکات.

[ فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ ] كاتێك كه‌ هه‌ڵیانداو سیحریان كرد موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: هه‌ر سیحرێك كه‌ ئێوه‌ هێنابێتتان خوای گه‌وره‌ پووچه‌ڵ و به‌تاڵی ئه‌كاته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ (٨١) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ ئیشوكاری كه‌سانی ئاشووبگێڕو گه‌نده‌ڵ سه‌ر ناخات و چاكی ناكات به‌ڵكو له‌ناوی ئه‌دات.

82

وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ

به‌ڵکو خوا حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌فه‌رمان و ویسته‌کانی خۆی ئه‌گه‌ر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.

[ وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ (٨٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆی حه‌ق جێگیرو دامه‌زراو ده‌كات وه‌ ڕوونی ئه‌كاته‌وه‌ با خراپه‌كارانیش له‌ فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی پێیان ناخۆش بێت.

83

فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ عَلَىٰ خَوْفٍۢ مِّن فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِمْ أَن يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْمُسْرِفِينَ

سه‌رئه‌نجام که‌س باوه‌ڕی به موسا نه‌هێنا جگه له چه‌ند لاوێک (چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌) ده‌ترسان له فیرعه‌ن و داروده‌سته‌که‌ی که به‌ڵایان به‌سه‌ربهێنن و تووشی ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یان بکه‌ن، به‌ڕاستی فیرعه‌ون خۆی به‌گه‌وره‌و بڵند ده‌زانی له زه‌ویدا، به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ترازاوان بوو.

[ فَمَا آمَنَ لِمُوسَى إِلَّا ذُرِّيَّةٌ مِنْ قَوْمِهِ ] كه‌س ئیمانی نه‌هێنا به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها هه‌ندێك له‌ نه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل نه‌بێت، یاخود وتراوه‌: له‌ نه‌وه‌ی فیرعه‌ون ئیمانداره‌كه‌ی ئالی فیرعه‌ون و خێزانه‌كه‌ی فیرعه‌ون كه‌ (ئاسیا) بوو، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ قژی كچه‌كه‌ی فیرعه‌ونى شانه‌ ئه‌كرد ئه‌مانه‌ ئیمانیان هێنا [ عَلَى خَوْفٍ مِنْ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِمْ أَنْ يَفْتِنَهُمْ ] خه‌ڵكی نه‌یانوێرا ئیمان بێنن له‌ ترسی فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتداران نه‌وه‌كو تووشی فیتنه‌یان بكه‌ن به‌ سزادان [ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ به‌ دڵنیایى فیرعه‌ون له‌سه‌ر زه‌وی خۆی به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی وه‌ لووتبه‌رز بوو [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الْمُسْرِفِينَ (٨٣) ] وه‌ یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه‌ زیادڕه‌وی كردبوو له‌ كوشتن و كوفر كردندا.

84

وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰقَوْمِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ

موساش به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوا هێناوه‌، ئه‌وه ئیتر پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسڵمان و ملکه‌چن.

[ وَقَالَ مُوسَى يَا قَوْمِ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُسْلِمِينَ (٨٤) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئیمانتان به‌خوای گه‌وره‌ هێناوه‌ ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن و ته‌وه‌كول بكه‌نه‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌ و كاره‌كانتان به‌خوای گه‌وره‌ بسپێرن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ موسڵمانن خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌.

85

فَقَالُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةًۭ لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌وسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمه ئیتر هه‌ر پشتمان به‌خوا به‌وستووه‌، په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان).

[ فَقَالُوا عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا ] ئه‌وانیش موسڵمانان وتیان: ته‌نها پشتمان به‌خوای گه‌وره‌ به‌ست و كاری خۆمان به‌خوای گه‌وره‌ سپارد [ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٨٥) ] خوایه‌ مه‌مانكه‌ به‌ فیتنه‌ بۆ سته‌مكاران و ئه‌وان زاڵ مه‌كه‌ به‌سه‌رماندا كه‌ تووشی فیتنه‌مان بكه‌ن و له‌ دینه‌كه‌مان پاشگه‌زمان بكه‌نه‌وه‌ به‌ سزادانمان وابزانن ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و ئێمه‌ له‌سه‌ر باتڵین بۆیه‌ زاڵ بوونه‌ به‌سه‌رماندا، یاخود خۆت سزامان مه‌ده‌ وابزانن ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و ئێمه‌ له‌سه‌ر باتڵین بۆیه‌ تۆ سزات داوین.

86

وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه‌) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێ‌باوه‌ڕان.

[ وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٨٦) ] وه‌ به‌ڕه‌حمه‌تی خۆت ڕزگارمان بكه‌ له‌م كه‌سه‌ كافرانه‌.

87

وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًۭا وَٱجْعَلُوا۟ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةًۭ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ موسا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران.

[ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى وَأَخِيهِ ] خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ موسى و هارونی برای نارد [ أَنْ تَبَوَّآ لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًا وَاجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً ] له‌ میصر بۆ قه‌ومه‌كه‌ی خۆتان ماڵ دروست بكه‌ن و ماڵه‌كانتان بكه‌ن به‌ مزگه‌وت و ڕووی بكه‌ن له‌ قیبله‌ كه‌ (بیت المقدس) بووه‌، یاخود وتراوه‌: كه‌عبه‌ی پیرۆز بووه‌، چونكه‌ له‌ فیرعه‌ون ده‌ترسان فه‌رمانیان پێكرا له‌ ماڵه‌كانیان نوێژ و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، یان كاتێك كه‌ به‌لآو سزایان سه‌خت بوو فه‌رمانیان پێ كرا به‌ نوێژ كردن چونكه‌ دڵنه‌واییه‌و هۆكاره‌ بۆ لابردنى به‌ڵاو غه‌م و خه‌فه‌ت [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (٨٧) ] وه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه‌ موژده‌ بده‌ به‌ باوه‌ڕداران به‌پاداشتى زۆرو سه‌ركه‌وتنى نزیك.

88

وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةًۭ وَأَمْوَٰلًۭا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا ٱطْمِسْ عَلَىٰٓ أَمْوَٰلِهِمْ وَٱشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا۟ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ

(جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) موسا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێبازو به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه‌، دڵیان بگوشه‌، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزاو ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن.

{موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دوعا لە فیرعەون‌و دارو دەستەكەی دەكات}

[ وَقَالَ مُوسَى رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَنْ سَبِيلِكَ ] كاتێك كه‌ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى حه‌قیان وه‌رنه‌گرت و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفرو سته‌م و تاوان موسا - صلی الله علیه وسلم - دوعاى لێكردن و فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ جوانی و ماڵی دونیات به‌ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌خشیووه‌ له‌ هه‌موو شتێك كه‌ به‌هۆی ئه‌م جوانی و ماڵه‌وه‌ له‌ ژیانی دونیادا خه‌ڵكیان ئاوا گومڕا كردووه‌و له‌ ڕێگای ڕاستی تۆ خه‌ڵكیان لاداوه‌و زاڵ بوونه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، یاخود خه‌ڵكى پێیان ده‌خه‌ڵه‌تێت واده‌زانن تۆ خۆشت ده‌وێن بۆیه‌ دونیات پێ به‌خشیوون [ رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَى أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا ] خوایه‌ ماڵیان له‌ناو بده‌ (خواى گه‌وره‌ سه‌روه‌ت و سامانى كردنه‌ به‌رد) وه‌ دڵیان توند بكه‌ و مۆرى لێبده‌ كه‌ حه‌ق وه‌رنه‌گرێت و بۆ ئیمان نه‌كرێته‌وه‌و ئیمان نه‌هێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٨٨) ] تا سزای به‌ئێش و ئازاری تۆ نه‌بینن كه‌ ئه‌و كاته‌یش ئیمان سوودی نیه.

89

قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَٱسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَآنِّ سَبِيلَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ

په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه‌)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.

[ قَالَ قَدْ أُجِيبَتْ دَعْوَتُكُمَا ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ى موسى و هارون ئه‌وه‌ دوعای هه‌ردووكتانم قه‌بووڵ كرد، كه‌ موسا دوعای ئه‌كردو هارون ئامینی ئه‌كرد، (ئامینیش به‌ دوعا حسابه‌ بۆیه‌ نوێژخوێن له‌ پاش ئیمام ئامین بكات وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ خۆى فاتیحه‌ى خوێند بێت) [ فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ (٨٩) ] ئێوه‌ دامه‌زراو بن له‌سه‌ر دین وه‌ شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازی ئه‌و كه‌سه‌ نه‌زان و نه‌فامانه‌ مه‌كه‌ون.

90

۞ وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُۥ بَغْيًۭا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدْرَكَهُ ٱلْغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱلَّذِىٓ ءَامَنَتْ بِهِۦ بَنُوٓا۟ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ

ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه‌، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.

{فیرعەون ئیمانی هێنا بەڵام سودی پێ‌ نەگەیاند}

[ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ ] به‌نی ئیسرائیلمان له‌ ده‌ریاكه‌ په‌ڕانده‌وه‌ بۆ وشكانی [ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا ] فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی شوێنیان كه‌وتن وه‌كو زوڵم و سته‌م و دژایه‌تی كردن و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ریان [ حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ ] تا فیرعه‌ونیش چووه‌ ناو ئاوه‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)و سووره‌ته‌كانی تر باسمان كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ دوانزه‌ ڕێگای وشكانی بۆ موساو موسڵمانان كرده‌وه‌و په‌ڕینه‌ ئه‌وبه‌ره‌وه‌ كاتێك كه‌ فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی به‌و ڕێگا وشكانیانه‌ ڕۆیشتن خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد ئاوه‌كه‌ یه‌كیگرته‌وه‌و هه‌موویانى له‌ناو ئاوه‌كه‌ غه‌رق و نوقم كرد كه‌ له‌ رۆژى عاشورادا بوو [ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٩٠) ] له‌و كاته‌دا فیرعه‌ون زانی ته‌واو غه‌رق ئه‌بێ وتی: ئیمانم هێنا به‌و خوایه‌ی كه‌ به‌نی ئیسرائیل ئیمانیان پێ هێنا كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها ئه‌و خوایه‌ نه‌بێ كه‌ به‌نی ئیسرائیل ئیمانیان پێی هێناوه‌ وه‌ من ته‌سلیمی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ بوومه‌و منیش یه‌كێكم له‌ موسڵمانان.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.