Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 71–80 of 109

71

۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه‌، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆو ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه‌، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.

{بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر –صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی}

[ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه‌ [ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه‌ به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه‌ قورس و زه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یه‌ من له‌ناوتاندا بمێنمه‌وه‌و ئامۆژگاریتان بكه‌م به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ ] ئه‌وه‌ من ته‌نها پشتم به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستووه‌و ته‌وه‌كولم كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و و كاره‌كانم ته‌نها به‌و سپاردووه‌ [ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ] ئێوه‌ش چیتان له‌ ده‌ست دێت بیكه‌ن، وه‌ خۆتان و ئه‌وانه‌شی كه‌ كردووتانه‌ به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كۆ ببنه‌وه‌ با سه‌رتان بخه‌ن [ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ] پاشان با كاری ئێوه‌ش ئاشكرابێت ده‌ركه‌وێت و خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ [ ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ ] وه‌ چیتان له‌ده‌ست دێت كه‌ ئه‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر به‌ من بیكه‌ن بێ منه‌ت بن [ وَلَا تُنْظِرُونِ (٧١) ] وه‌ هیچ مۆڵه‌تێك به‌ من مه‌ده‌ن و په‌له‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستان دێت بیكه‌ن، (نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ری ئه‌خات بۆیه‌ گوێی به‌وان نه‌دا).

72

فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ

جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه‌): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه‌، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.

[ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُمْ مِنْ أَجْرٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشت بكه‌ن له‌ ئیمان هێنان به‌ من خۆ من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێكم له‌ ئێوه‌ نه‌كردووه‌ [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌و پاداشتم ئه‌داته‌وه‌ [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٧٢) ] وه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ من له‌ موسڵمانان بم.

73

فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَعَلْنَٰهُمْ خَلَٰٓئِفَ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ

که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێنشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێدار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێدرابوو.

[ فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ ] ئه‌وان نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی، ئێمه‌یش نوح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موومان ڕزگار كردن له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا [ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلَائِفَ ] وه‌ ئه‌مانمان كرد به‌ جێنشینی خه‌ڵكی و ئه‌وانی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد [ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه‌ ئه‌و كافرانه‌ى ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی هه‌موومان له‌ناوئاوه‌كه‌دا غه‌رق كرد [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ (٧٣) ] بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ چی بوو كه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وتن، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ كافرانی قوڕه‌یش كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن سزاتان ده‌ده‌ین و له‌ناوتان ده‌به‌ین.

74

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْمُعْتَدِينَ

پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.

[ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِ رُسُلًا إِلَى قَوْمِهِمْ ] له‌ پاش نوحیش كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌رانی ترمان نارد وه‌كو هودو صاڵح و ئیبراهیم و لوط و شوعه‌یب و جگه‌ له‌وان بۆ لای قه‌ومه‌كانی خۆیان [ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌مانیش به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و موعجیزه‌یان بۆ هێنان [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا بِهِ مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌وه‌ی كه‌ پێشتر به‌درۆیان زانیبوو [ كَذَلِكَ نَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ (٧٤) ] چۆن مۆرماندا له‌سه‌ر دڵى ئه‌م كافرانه‌ به‌م شێوازه‌یش ئێمه‌ مۆر ئه‌ده‌ین به‌سه‌ر دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ سنوور ئه‌به‌زێنن له‌ كوفر كردندا (كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ له‌ كافرانى قوڕه‌یش).

75

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَٰرُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ

جا دوای ئه‌وان موسا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.

{بەسەرهاتی موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی}

[ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى وَهَارُونَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا ] له‌ پاش ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ش موساو هارونمان نارد بۆ لای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و گه‌وره‌كانیان به‌ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌، كه‌ نۆ موعجیزه‌ی پێ به‌خشیبوو [ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ (٧٥) ] ئه‌وان خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له‌ وه‌رگرتنی حه‌ق وه‌ كه‌سانێكی تاوانبار بوون.

76

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰذَا لَسِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ

جا کاتێک حه‌قیقه‌تیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه (له‌ڕێگه‌ی موساوه‌) بۆ هات وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه‌!!

[ فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِنْدِنَا ] كاتێك ئه‌و حه‌قه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ به‌وان گه‌یشت [ قَالُوا إِنَّ هَذَا لَسِحْرٌ مُبِينٌ (٧٦) ] وتیان: ئه‌مه‌ به‌ڕاستی سیحرێكی زۆر ئاشكرایه‌ كه‌ موسا ئه‌یكات.

77

قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَٰذَا وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّٰحِرُونَ

موسا پێی وتن: باشه ئێوه به‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌ی که بۆم هێناون ده‌ڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن؟!

[ قَالَ مُوسَى أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَكُمْ أَسِحْرٌ هَذَا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا به‌م حه‌قه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆتان هاتووه‌ پێی ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ سیحره‌ [ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُونَ (٧٧) ] له‌ كاتێكدا ساحیرو جادووگه‌ران سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز نابن.

78

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ

(فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه‌؟ (ئایا به‌م ڕێبازه‌) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!

[ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] وتیان: ئه‌ی موسا ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌ هاتوویته‌ ئێمه‌ لاده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دین و بیروباوه‌ڕه‌ی كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ [ وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ (تۆ و هارونى برات) له‌سه‌ر زه‌ویدا ببن به‌ ده‌سه‌ڵاتدار [ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ (٧٨) ] وه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕ به‌ ئێوه‌ ناكه‌ین و شوێنتان ناكه‌وین.

79

وَقَالَ فِرْعَوْنُ ٱئْتُونِى بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍۢ

(ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانیدا) وتی: ئاده‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری زاناو شاره‌زا هه‌یه بهێنن و بۆم کۆبکه‌نه‌وه‌.

[ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ائْتُونِي بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (٧٩) ] كاتێك كه‌ فیرعه‌ون موعجیزه‌كانی موسای - صلی الله علیه وسلم - بینی وایزانی سیحره‌ بۆیه‌ وتی: هه‌موو ساحیرێكی زانام بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - هێناویه‌تی به‌تاڵی بكه‌ینه‌وه‌ [ فَلَمَّا جَاءَ السَّحَرَةُ ] كاتێك كه‌ هه‌موو ساحیره‌كانیان كۆكرده‌وه‌و هاتن.

80

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ

جا کاتێک جادووگه‌ران هاتن و (بڕیاردرا جادووگه‌ریی خۆیان بنوێنن و موعجیزه‌ی موسا به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌) موسا پێی وتن: ده‌ی چیتان هه‌یه فڕێی بده‌ن و بیخه‌نه ڕوو!!

{رووبەڕووبوونەوەی موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و جادووگەران}

[ قَالَ لَهُمْ مُوسَى أَلْقُوا مَا أَنْتُمْ مُلْقُونَ (٨٠) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: چیتان پێیه‌ ئێوه‌ سیحری خۆتان بكه‌ن كه‌ حه‌بل و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵداو سیحریان له‌ چاوی خه‌ڵكى كردو له‌ پێش چاوی خه‌ڵكی بوو به‌ مارو هه‌ژدیها.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.