وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌۭ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ
کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.
[ وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً مِنْ بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُمْ ] وه كاتێك كه خه‌ڵكی تووشی ڕه‌حمه‌تێك بكه‌ین به‌هۆی باران بارین و ڕزق و ڕۆزی فراوانی له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر ژیانیان ته‌سك بوو وه وشكه ساڵی و بێ بارانی بووه [ إِذَا لَهُمْ مَكْرٌ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌وان فێڵ و گاڵته ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا [ قُلِ اللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: فێڵ و مه‌كر مه‌كه‌ن چونكه له‌به‌رامبه‌ر مه‌كری ئه‌واندا مه‌كری خوای گه‌وره له‌وان خێراتره‌و سزای خوای گه‌وره‌ش خێراتره [ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ (٢١) ] وه مه‌لائیكه‌ته نێردراوه‌كانی ئێمه مه‌كرو پیلان و نه‌خشه‌و فێڵی ئێوه هه‌مووی ئه‌نووسن و هیچی لای ئه‌وان شاراوه نیه.