Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 91–100 of 109

91

ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ

(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته‌، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!

[ آلْآنَ ] خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: به‌ڵام ئێستا ئیمان دێنی كه‌ ئیمان سوودت پێ ناگه‌یه‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوح گه‌یشته‌ غه‌رغه‌ره‌ ئیمان سوودی نیه‌، جبریلیش به‌ باڵه‌كانی قوڕی ئه‌كرده‌ ناو ده‌می فیرعه‌ونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زوو گیانی ده‌رچێ و فریای ئیمان هێنان نه‌كه‌وێ [ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (٩١) ] وه‌ پێشتر تۆ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ت ئه‌كرد وه‌ تۆ كه‌سێكی گه‌نده‌لأ و ئاشووبگێڕ بوویت و خراپه‌ت ئه‌نایه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی.

92

فَٱلْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ ءَايَةًۭ ۚ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ عَنْ ءَايَٰتِنَا لَغَٰفِلُونَ

ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشاو زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه‌)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێئاگان.

[ فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ ] ئه‌مڕۆ لاشه‌ی تۆ ئه‌پارێزین به‌بێ گیان، كه‌ به‌نو ئیسرائیل گومانیان هه‌بوو له‌ مردنی فیرعه‌ون خوای گه‌وره‌ لاشه‌ی به‌بێ ڕوح فڕێ دایه‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریاكه‌ له‌ شوێنێكی به‌رزدا به‌ مردوویی تا هه‌موویان بینیان وه‌ دڵنیا بوون كه‌ فیرعه‌ون مردووه‌ [ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ] وه‌ تا بۆ ئوممه‌تانی دواتریش ببیت به‌ په‌ندو عیبره‌ت كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ر كه‌سێك لووتبه‌رزی بكات چی به‌سه‌ر دێنێت [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ (٩٢) ] وه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی بێئاگان له‌ ئایه‌ت و نیشانه‌كانی ئێمه‌و په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رناگرن.

93

وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍۢ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ فَمَا ٱخْتَلَفُوا۟ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

(له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن.

[ وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ ] وه‌ ئێمه‌ به‌نو ئیسرائیلمان جێگیرو جێنشین كرد له‌ شوێنێكی چاكدا كه‌ (بیت المقدس) بوو، یاخود (میصر) بووه‌ [ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه‌ له‌ هه‌موو خواردنێكی پاك و به‌تام و چێژمان پێی به‌خشین [ فَمَا اخْتَلَفُوا حَتَّى جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ] وه‌ جیاوازی نه‌كه‌وته‌ نێوانیان تا زانیاریان پێ گه‌یشت (واته‌: ته‌ورات) وه‌ حوكمه‌كانیان زانی، یاخود تا قورئان هات ئه‌و كاته‌ ئیختیلاف كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ هه‌ندێكیان ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هێنا وه‌ هه‌ندێكیان ئیمانیان نه‌هێنا [ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (٩٣) ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارت خۆی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له‌ نێوانیاندا ئه‌دا له‌و شته‌ی كه‌ جیاوازی كه‌وتۆته‌ نێوانیانه‌وه‌ كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر باتڵه‌.

94

فَإِن كُنتَ فِى شَكٍّۢ مِّمَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ فَسْـَٔلِ ٱلَّذِينَ يَقْرَءُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَآءَكَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ

جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه‌، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه‌، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه‌.

[ فَإِنْ كُنْتَ فِي شَكٍّ مِمَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ گومانت هه‌یه‌ له‌و وه‌حیه‌ی كه‌ بۆمان دابه‌زاندوویت (هه‌رچه‌نده‌ گومانى نه‌بووه‌ به‌ڵام بۆ ئوممه‌ته‌كه‌یه‌تى تا بزانن سیفه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان - صلی الله علیه وسلم - له‌كتابه‌ ئاسمانیه‌كانى تریشدا باس كراوه‌) ئه‌وه‌ بۆ دڵنه‌وایی پرسیار له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ كه‌ له‌ پێش تۆدا كتابیان ئه‌خوێنده‌وه‌، واته‌: ئه‌هلی كتاب ئه‌وانه‌ی كه‌ موسڵمان بوونه‌ وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) و ئه‌وان كه‌ ئه‌زانن سیفه‌تی تۆ له‌ ته‌وراتیشدا هاتووه‌ [ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] به‌ دڵنیایى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ حه‌قت بۆ هاتووه‌و هیچ گومانێكی تیا نیه‌ [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (٩٤) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ گومانیان هه‌یه‌، (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هیچ گومانێكی نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ دامه‌زراوی باوه‌ڕدارانه‌).

95

وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

(هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نی‌یه‌، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌.

[ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌درۆ زانیوه‌ [ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٩٥) ] دوایی تۆ ئه‌بیته‌ كه‌سێكی زه‌ره‌رمه‌ند، (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌و كه‌سانه‌ نه‌بووه‌ كه‌ ئایه‌تی خوای گه‌وره‌ی به‌درۆ زانیبێ به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكییه‌).

96

إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌ی سته‌مکارو تاوانبارو گوناهکارن، بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ریان چه‌سپا، ئه‌وانه‌: باوه‌ڕ ناهێنن.

[ إِنَّ الَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ (٩٦) ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بڕیاری خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر كوفر به‌رده‌وام بوونه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری پێیه‌ ئه‌وانه‌ ئیمان ناهێنن.

97

وَلَوْ جَآءَتْهُمْ كُلُّ ءَايَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ

ئه‌گه‌ر چی هه‌رچی به‌ڵگه‌و موعجیزه هه‌یه بۆیان پێش بێت، ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزای به‌ئێش و ئازار ده‌بینن.

[ وَلَوْ جَاءَتْهُمْ كُلُّ آيَةٍ ] ئه‌گه‌ر هه‌موو نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێت سوودی بۆ ئه‌وان نیه‌و ئیمان ناهێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٩٧) ] تا سزای به‌ئێش و ئازاری خوای گه‌وره‌یان پێ ئه‌گات ئه‌و كاته‌ش وه‌كو فیرعه‌ون ئیمان هێنان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.

98

فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ ءَامَنَتْ فَنَفَعَهَآ إِيمَٰنُهَآ إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُوا۟ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَتَّعْنَٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ

جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شارو شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.

{سزا لەسەر قەومی یونس پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم – لابرا}

[ فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا ] خه‌ڵكی هیچ دێیه‌ك ئیمان سوودی پێ نه‌گه‌یاندن ته‌نها قه‌ومی یونس - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت كه‌ له‌ نه‌ینه‌وا بوون، كاتێك كه‌ ئیمانیان هێنا پێش ئه‌وه‌ی سزای خوای گه‌وره‌ بێت و نیشانه‌كانیان بینی ته‌وبه‌یان كرد وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕاستگۆیی ئه‌وانی زانی له‌ ته‌وبه‌كردندا [ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] خوای گه‌وره‌ له‌ ژیانی دونیادا سزای سه‌رشۆڕی و ریسوایی له‌سه‌ر لابردن، وه‌ وتراوه‌ سزاى قیامه‌تیشیان له‌سه‌ر لاچوو چونكه‌ باوه‌ڕیان هێنا [ وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ (٩٨) ] وه‌ تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی تر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ژیاندیانم.

99

وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَءَامَنَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه‌)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!

[ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ (ویستی كه‌ونی) ئه‌وا هه‌مووی خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌وی ئیمانی ئه‌هێنا به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خه‌ڵكی تاقی ئه‌كاته‌وه‌ [ أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (٩٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ به‌زۆر خه‌ڵكى موسڵمان بكه‌ی ئه‌مه‌ توانای تۆ نیه‌و ئیشی تۆ نیه‌.

100

وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَجْعَلُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ

هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن.

[ وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ هیچ كه‌سێك ئیمان ناهێنێ ئیلا به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ نه‌بێت [ وَيَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (١٠٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سزاو گومڕایى دائه‌به‌زێنێته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عه‌قڵیان نیه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌ ئایه‌ته‌كان.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.